بێشەرمترین سیاسییەکان

Tuesday, 10/01/2023, 23:13

8484 بینراوە


ئاگات لێیە یادی کوژرانی قاسم سولەیمانییان لە سلێمانی کردەوە؟ 
قاسم سولەیمانی چی لەسەر کورد دەوت. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تەواوی نوێنەری حیزبە کوردییەکان لە هۆڵێکی گەورەدا کۆبونەوەو بەشێکی زۆری بەرپرس و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە دەسەڵاتدارانی عێڕاقیش تێیدا بەژداربوون. ئەم کۆبونەوەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان نەبوو، بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک و دابینکردنی نەوت و غاز نەبوو بۆ هاوڵاتیان، بۆ قسەکردنیش نەبوو لەسەر دۆزی کورد لە ناوچەکەدا. بەڵکو ئەم کۆبونەوەیە بۆ یادی ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی قودسی پازداران بوو. کە لە سلێمانی بۆی ڕێکخرابوو. کە لەژێر وێنەکەیدا بە گەورەیی نوسرابوو، شەهید قاسم سولەیمانی. ئەمە لەکاتێکدا، یەک ڕۆژ دوای ئەم یادە دەوڵەتی فاشیستی ئێران دوو گەنجی کوردی لە سێدارەدا تەنها بەهۆکاری ئەوەی بەژدارییان لە خۆپیشانداندا کردبوو. تەنانەت مافی ئەوەی پێنەدان پارێزەر بگرن و نە ڕێگەشیان پێدرا کە پێش مەرگیان بۆ دوا جار دایکو باوکیان ببینن. کەچی هەر ئەم بەرپرسە ترسنۆکانەی کورد لە میدیاکانیانەوە نەک ناوێرن ئەم گەنجە مەزڵومانەی کورد بە شەهید ناوبەرن، بەڵکو هەر وەکو هەواڵێکیش ناوێرن لە میدیاکانیاندا باسی بکەن. کە هەموو تاوانیان تەنها بەژداریکردنیان بووە لە دژی حوکمی دیکتاتۆرانەو تیرۆریستیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران. 
ڕوو قاییمی ئەم حیزب و دەسەڵاتدارانەی کوردی لە ئاستێکدایە، کە ڕێک دەڵێی شێخ ڕەزای تاڵەبانی ئەم شیعرەی بۆ ئەوان نوسیوە کە دەڵێت. 
چەرمی ڕووی هێندە قاییمە شمشێری میسڕی نایبڕی
گەر بە کەوشی بکەی دەمێنێ تا قییامەت نادڕێ
بۆیە ئەم حیزبە کوردیانە دوژمن دەتوانێت ڕەشیان پێبکات بە سپی و درۆیان پێبکات بە ڕاستیی. ئاخر قاسم سولەیمانی کە گەورە تیرۆریستێکی شیعە مەزهەبی دوژمنی کرد بو کە دەستی سورە بە خوێنی هەزاران کورد و خۆیشی چەند جار ئەم شاهیدیەی داوەو وتویەتی، هەرکاتێک باسی دەوڵەتی کوردی لەلام کرابێت، وتومە، ڕاستە من یەک شەممە لەدایک بووم، بەڵام یەک شەممەی ئەم حەفتەیە نەبووە، بۆیە من هێندە مناڵ نیم کەوا ڕێگە بەوە بدەم هەرگیز کورد بگاتە ئەم ئاستەی دەوڵەتی خۆی دروست بکات. هەرزانترین خوێنیش لای من خوێنی کوردەکانە لە ئێران. کەچی حیزبە کوردیەکان بە دیاریکراوی یەکێتی و پارتی لەپێناو دەستگرتنیان بەم دۆلارانەی لەژێر کەپری ئێران و تورکیادا دەستیان دەکەوێت، ئامادەن گەورە تیرۆریستێکی وەکو قاسم سولەیمانی بە شەهید بزانن و لاوی مەزڵومی لەسێدارەدراوی کوردیش بە خیانەتکار ناوببەن. زۆر بەبێ شەرمانە لە سلێمانی و لە خاکی کوردستان یادی ئەم قاتڵ و زاڵمە دەکەنەوە کە تەواوی تەمەنی خۆی سەرف کرد لە پێناو دژایەتی کردن و کوشتنی کورددا. 
ئەو بەرپرس و دەسەڵاتدار و سەرۆک حیزبانەی بەژدارییان کرد پێک هاتبوون لە بەشی جیاواز، بەشێکیان وەکو قەحپەیەکی سیاسیی و خەجاڵەت سەری سەر شۆڕیان شۆڕ کردبوو لە شەرمەزاریدا. بەشێکیشیان بێشەرمانەو ڕوو قایمانەی وتاریان دەخوێندەوەو ستایشی قاسم سولەیمانییان دەکرد و بە قارەمان و پیاو چاک ناویان دەبرد. یەکێک لەوانە کامیل حاجی علی ڕێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی بوو کە وەکو کەسێکی بێ ئابڕوو بێ مۆڕاڵ و وەکو گوێرەکەو جاش و قوڕمیش کراوی دەوڵەتی ئێران دەرکەوتوو وەکو قاهپەیەکی سیاسیی بە مافیاو پیاوکوژێکی وەکو قاسم سولەیمانی دەوت شەهیدەو دەچێت بۆ بەهەشت و قارەمان بوو. 
یەکێکیتر حەمەی حاجی مەحمود بوو کە سەرۆکی سۆسیالیش دیموکراتی کوردستانە، ئەمە حەمە ترسنۆک و ماستاوچییە کە ئەم ورگە زلەی بە پارەی دزراوی گیرفانی میللەتی کورد قەڵەو کردووە، ئەمیش وەکو کەسێکی بێچاووڕوو و بێ شەرم دەرکەوتوو پیاهەڵدان و شیعرو شانامەی بۆ قاسمی سولەیمانی دەخوێندەوەو ماستاوی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێڕان دەکرد. کاکە حەمە کە لەکۆنەوە پیاوی ئێرانە و بە فەرمانی ئێرانیش کاتی خۆی چوو بۆ شەڕی دژی داعش. وە ئەوکاتیش کۆمەڵێک چەک و پارەی لە ئێران وەرگرت وەکو پاداشتی شەڕ. دەنگۆیەکیش هەیە کە لەناو شەڕەکەدا لە پشتەوە تەقەی لە پێشمەرگەکانی یەزدانی پەناهی کردووە، کە ئەوان ئۆپۆزیسیۆن و دژی ئێرانن. 
یەکێکیتر لەو کەسانە مەلا بەختیار بوو کە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەو وەکو کەسێکی قێزەون و نەخوازراو لای خەڵک دەرکەوت و ئەویش ستایشی قاسمی سولەیمانی کردو بە فریاد ڕەزی گەلان وەسفی دەکردو دەیوت سولەیمانیی سەرکردەی تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕس بووە. مەلا بەختیار یەکێکیترە لەو کەسانەی لە کۆنەوە داردەست و قوڕمیشکراوی دەستی دەزگای ئیتڵاعاتی ئێرانەو پیاوێکی دزو چەتەو خائین و مافیایە. وە مەلا بەختیار ئەو کەسەیە کە هاوکاری ئێران دەکات لە موشەکباران کردنی حیزبەکانی کوردانی ئێران کە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانن و لە شاری کۆیە نیشتەجێن. ڕاپۆرتە هەواڵگریەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە مەڵا بەختیار سەرپەرشتی ئەم گروپە سیخوڕە دەکات کە لە ڕێگەی جی پی ئێس و تەکنەلۆژیایەکی زیرەکەوە بنکەو بارەگاکانی دیموکڕات و کۆمەڵە بۆ ئێران دەستنیشان دەکات و ئێڕانیش موشەکبارانیان دەکات و بەوهۆیەشەوە هەتا ئێستا سەدان کورد کوژراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە