ئامریکا و هاوپەیمانەکانی دەگەڵ سیاسەتی ڕوخاندنی جمهوری ئیسلامی ئێراندا نین!
Tuesday, 10/01/2023, 23:47
4421 بینراوە
هیچ حوکمەتێکی دیکتاتۆرلە خۆرهەڵاتی ناوین دا بە قەت جمهوری ئیسلامی ئێران خزمەتی بە ئامریکاو وەڵاتانی ئوروپایی نەکردوە!
توند وشل کردنی سیاسەتیان دەبەرابەر جمهوری ئیسلامی دا هۆکاری زۆر دەخۆ دەگرێت.
ئەگه ر سەرنج بدەین سیاسەتی ئامریکاو ئوروپا دەبەرابە دوو حکومەتی دیکتاتۆری غولپەیکەری خۆرهەڵاتی ناوین دا تورکیا و ئێران هەمیشە بەم شێوە شل و توند بووە.
ئەمانیش بە مەیلی حۆیان سەرکوت و زیندانی کردن و دزی و مافیایی و چەتەگەری و ترۆری نه یارانیان چ لە ناوە و چ لە دەرەوەی وەڵات درێژە پێداو و بەرنامەکانی خۆیانیان بە بەرچاوی ئوروپاوە بە ئەنجام گه یاندوون.
دەتوانین بڵێین جمهوری ئیسلامی ئێران بە تەنیایی توانیویەتی لە هەموو بوارێک دا لە حزمەت بە ئامریکا و غەرب دا نەخشی گرینگی هەبێت!
لە ژێر ناوی شیعاری فریودەرانەی مەرگ بەر ئامریکا و سەهیۆنیزم دا چەپی پولیستی ئامریکای لاتین و ئوروپای هەموو خستنە ژێر باڵی خۆیە و تەنانەت لە ئێران وخۆرهەڵاتی ناوینیش دا لە ژێر دەنگی ئەم شیعارە دا نەک هەر گەوجاندنی بەڵکوو قەتڵ و عامێکی مێژووییشی کردن هەروەک دیتمان چ بەڵایەکی بە سەر حیزبی تودە و چریکە فیداییەکانی خەڵک هێنا .