تاڵەبانی - دووپشکە پیرەکە

Thursday, 12/01/2023, 0:04

4491 بینراوە


تاڵەبانی کە دووپشکە گەورەکەی ناوی یەکێتی بوو، دوای مردنی خۆی، دوو دووپشکی لە دوای خۆی بەجێ‌‌هێشتووە.
یەکێک لە دووپشکەکان - بە ئیعازی شیعەی عێراقی و جمهوری ئیسلامی تا بێت جێگەو پێگەی خۆی بەهێز دەکات، بەجۆرێک دەیان پیشمەرگەی شاخ و ڕێکخشتنی ناوشارەکان دەبنینم کە بە شان و باڵی باڤڵە شبردا هەڵئەدەن و هەموو ئومێدێکی خۆیانیان پێوە بەستۆتەوە...ئەم جۆرە خەباتگێڕانە هەندێکیان زۆر باش دەناسم ، هەم لە شاخ هەم لە شار خەباتگێ و ترسنۆک و بودەڵ بوون، زۆریان سەر بە باڵی شۆڕشگێران بوون، کە جەلال تاڵەبانی بەرپرسی ڕاستەوخۆی بوو، ئەمانە زۆریان بە سودفە چ لە شاخ - چ لەناوشارەکان، چالاکیەکیەکیان کردبێت- مەگەر بە سودفە تێوەگلابن!
گەر ئاوڕێک لە مێژووی خەباتی هەر سێ باڵەکەی نێو یەکێتی بدەی هەم ئەوانەی شاخ، هەم ناوشارەکان، دەبینیت بۆ هەر ١٠٠ سەد شەهیدێکی شاخ و شار و زیندانەکانی بەعس، دەکرێ یەک دانەی سەر بەباڵی شۆڕشگێرانەکەی مامی گەورە دووپشک بووبێت، نەوەد ونۆ شەهیدەکەی تر، باڵی کۆمەڵەی ڕەنجەدەران بەشی شیری بەردەکەوێت، دوای ئەویش باڵی سۆشیالیستی ناو ئەم ڕێکخراوە...
دوای ئازادی کوردستان کە دەبوو ئەوانەی سەر بەو دووباڵە بوون زۆرترین قوربانیان داوە، پلەو پۆست و خەزێنەی حزبەکەیان لەژێردەستدا بێت، بەڵام باڵی دوو پشکە پیرەکە ( جەلال تاڵەبانی) دەستی بەسەر هەموو جومگەکانی حزبدا گرت و،بە ئارەزووی خۆی یا بە پلان خەڵکە بودەڵ و ترسنۆکەکانی دەهێنایە پێشەوە، ئەوانەی قەت زاتی ئەوەیان نەبووە بە دێڕێکیش ڕەخنە لە تاڵەبانی بگرن...
وەک ووتم، یەکێک لە دووپشکەکان کە دووپشکە ئاڵتونیەکەیە بەسەر شانی باڤڵی کوڕە گەورەی تاڵەبانیەوە نیشتەوە، هەرچی داهات و دەسەڵاتی ئەو حزبە هەیە کەوتە ژێر دەستی.
ئەویتریان کە ئێستە خەریکە سەردەردەهێنێت کە بە  دووپشکە ڕاشەکە ناسراوە- باڵی لاهۆر جەنگی برازای تاڵەبانی دووپشکە پیرەکەیە...
دووپشکە ڕەشەکە (لاهور تاڵەبانی)، دوای ماوەیەک لە دوورخستنەوە و چەندین بوختان و درۆ و ژەهرخواردن بە ناویەوە ، لە دەسەڵات دوورخرایەوە، تەنها هۆکار ئەوە بوو: ڕاوچەیکان بەئاسانی توانای ڕاوکردنی ئەمیان نەبوو، نە بەئاسانی تەسلیمی خواستی هیچ ڕاوچەیەک دەبوو.
دوا ماوەیەکی زۆر لە دوورخستەوەی، دواتر بێ جووڵە کردنی لە بازنەیەکی تەواو داخراودا، تەواو قەتیسیان کرد، بە ناچاری هەندێک لە ڕاوچیەکان پەنایان بۆ ڕاوکردنی برد، ئەمیش بۆ بەرژەوەندی و مانەوەی خۆی و تۆڵە کردنەوەی خۆی لە دووپشکە ئاڵتونیەکە دەگەڕێتەوە مەیدان و ، وە زۆر واپێدەچێت هاوکاری دوژمنە سەرسەختەکەی لە پشت بێت بۆ ئەم هەستانەوەیە.
دوو پشکە ڕەشەکە-لاهۆور تاڵەبانی، باش دەزانێت لەو کوردستانە وێرانەدا، گەر چەک و هێز و پارەو لەشکری بکوژ و خوێڕیت نەبێت، نە دەتوانی هیچ بکەیت ،نە هیچ کەسێک حسابت بۆ ئەکات، لە پێناو ئەوەی لەوە زیار قەتیس نەکرێت و زۆربەی کەسە نزیکەکانی هەفتانە تیرۆر نەکرێن (بەدەستی دووپشکی ئاڵتونی)، دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە فریای خۆی بکەویت ...
هەڵبەت پارتی و ماڵی بارزانی کەئەمڕۆ هەموو جومگەکانی دارایی و دەسەڵاتی هەرێمەکەیان بۆ خۆیان قۆرغ کردووە، زۆر بەئاسنای دەتوانن هەر گروپێکیان بوویت بەکاری بهێنن ، کە دواجار سوودمەندی یەکەم ماڵباتی بارزانی دەبێت و، زەرەرمەندی سەرەکی و گەورەش خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانی و سنووری دەوروپشتی ئەو شارە دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە