چەند هەواڵێک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە

Thursday, 12/01/2023, 20:39

10881 بینراوە


دوای نزیک بە چوار مانگ سەرهەڵدان لە ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان،دەسەڵاتدارانی تاران بەوپەڕی بێ رەحمی دەستیان لە کوشتن ورفاندن وئێعدامکردنی خەڵك بەرنەداوە.
ئەوەی کە زۆر جێگای مەترسیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان،دوای ئەو ماوەیە گەلێک کەسی بێ تاوان بەند کراون وسزای زیندانیان بۆدەرچووە.
زۆرینەی ئەوکەسانەی کە تۆمەتبار کراون بە خۆنیشآندانەکان،یان لە زینداندا راگیراون یان بە بارمتەیەکی گران بە شێوەی کاتی تا رۆژی دادگایی ئازاد کراون.
لە شآرەکانی سەقز وبانە وجوانڕۆمەریوان وبۆکان ومهاباد،شآرمیلیتالیزە کراوە وفەزایەکی پڕ لە ترس ودڵەڕاوکێ شآری داپۆشیوە!،دەسەڵاتدارانی نیزامیی ئەو شآرە وەختو ناوەخت دەڕژێنە ناوئەو ماڵانەی کە پێیان وایە گەنجەکانی ئەو خاوەن ماڵە بەشدار بون لە خۆپیشآن دانەکانی چەند مانگی رابوردوو!
تاقمێک لە گیراوەکان بەشێوەی رفاندن لە ماڵەکانیان دەگێرێن،دوای رفاندنیش بە کەسەکاریان رادەگەیەنن کە ئێمە نازانین منداڵەکانتان لەکوێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە