بلوتوز (Bluetooth)

Saturday, 14/01/2023, 15:53

5530 بینراوە


هەر کاتێک بلوتوز بەکار دەهێنیت بیر لەو شاژنە بکەرەوە کە زیندەبەچاڵ کرا.

لەسەرەتای سەدەکانی ناوەڕاستا، پاشای دانمارکی کە ناوی هارالد بوو، لەبەر ئەوەی دانێکی شین بوبوویەوە نازاناوی دانشینی لێ نرابوو، ژنەکەی لە زەلکاوێکدا زیندە بەچاڵ دەکات، لەبەر ئەوەی گوایە خیانەتی لێکردبوو. ئەوەش ئەو سزایە بوو بۆ ئەو ژنانەی کە خیانەتیان دەکرد لە مێردەکانیان، هەروەها لاقەکردن یان ئەنسێست.

ئەو کەسەی کە ئامێری بلوتوزی داهێنا، زۆر سەرسام بوو بەم پاشایە، لەبەر ئەوەی خێڵەکانی دانمارکی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا کرد بەیەک. ئامێری بلوتوزیش هەمان دەوری کۆکردنەوەی چەند ئامێرێکی هەیە پێکەوە، بۆیە کابرای داهێنەر ئەو ناوەی هەڵبژارد. بەڵام ئیدی نازانم ئایا ئەو داهێنەرە زانیبێتی کە ئەو پاشایە ژنەکەی زیندەبەچاڵ کردووە. من لەلای خۆمەوە دەڵێم داوەشێیت، بۆ پاشا کە ژنەکەی زیندەبەچاڵ کردووە، بۆ ئەو کەسەشی کە ئامێری بلوتوزی بەناوی ئەو پاشا بێمێشکەوە ناونا. هەر کاتێکیش بلوتوز بەکار دەهێنم بیرم دەچێت بۆ شاژنی زیندەبەچاڵ کراو و گوێم لە ھاوار و نالەی ئەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە