شڕۆڤە هەواڵێک لە شاری سەقزەوە

Sunday, 15/01/2023, 21:17

5497 بینراوە


رۆژهەڵاتی کوردستان:

بۆیەکەمجار لە کاتی بە خاکسپاردنی شەهید ژیانی کورد لە شاری سەقز، درووشمی ژن، ژیان ئازادی، بە دەنگی بەرزی بەشداربوانی مەڕاسیمەکە لە ئارامگای شارەکەوە تان و پۆی شاری داگرت، پاشان ئێرانی داگرت، پاشان لە تەواوی دونیادا بڵاو بۆوە.
زۆرترین گاریگەیی ئەو دروشمە لە ناوکچە گەنەجەکاندا و تەنانەت لە ناو منداڵانی بچووکی قوتابیدا چەسپاو بە کردوە ئەنجام دەدرێ.
ئەو ڕۆژانە ئێڕان و رۆژهەڵاتی کوردستان بە قۆناغێکی دیکە لە دژواری ژیاندا تێدەپەڕێ، هۆی ئەو قۆناغە دژوارە دەسەڵاتدارانی تاران نین. بەڵکو سروشتە کە بەرگێکی دیکەی لە ژیانی سروشتیی خۆی پۆشیوە. ئەو بەرگە هاتنی زستانە و سەرما وسۆلەی وشک وتۆفە کە بەربینگی بە خەڵك گرتووە.هەژاری و گرانیش لەوێ راوەستێ کە هیچ رەحم بە کەس ناکا. باسی زەبر و زەنگی داگیرکاریش هەر ناکەم کە چۆن بێ رەحمانە دەگیانی خەڵك کەوتووە!
مامۆستای پلەی سەرەتایی بۆ قوتابیەکانی:
هەروەک دەزانن هەوا سارد بووە، غاز و گەرمای پێویست وەک ساڵان نییە، بۆئەوەی سەرماتان نەبێ پێویستە کاتێک لە هۆدەی فێڕکاریدا ئامادە دەبن مەقنەعە / لچک یان سەرپۆش یان رووسەری/ بەسەرتان دادەن تا تۆزێک گەرم بنەوە و لە سەرمای ناو هۆدەی وانە گووتنەوە بە دوور بنەوە.
قوتابیەکان: مامۆستا، ئێمە ناتوانین بە لە سەرنانی لچک، یان مەقنەعە فێڕی وانە گووتنەوە بین و پێمان خۆش نییە، بۆیە لە سەرمانی نانێن! بۆیە بەسەری رووتەوە لە هۆدەکە دادەنیشێن وتۆش وانەمان پێ بڵێ.
سرنج: تەمەنی ئەو قوتابیانە لە پلەی سەرەتاییدا تەنیا حەوت ساڵە. وادیارە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، کاریگەریی خۆی بە دەست هێناوە کە کچی ٧ ساڵانە لە پلەی یەکەی سەرەتایی بە مامۆستاکەی دەڵێ: سەرپۆش ناکەمە سەرم چۆن ئاوا هیچ وانەتەک فێڕ نابم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە