کوردستان گۆڕەپانی ململانێکان

Monday, 16/01/2023, 21:58

2776 بینراوە


زۆرلەمێژە کوردو نیشتمانەکەی کەرەستەی ململانێی نێوان هێزە نێو دەوڵەتیە کان و  هێزە دراوسێکان یانە ئەوهێزانەی لەکوردستانی باشور فەرمان ڕەوان بونەتە داشی دامەی وڵاتان هەر ڕۆژەو لایەنگری ئەجێندای وڵاتێکن بونەتە بوکەڵەو هەرڕۆژەی بەدەستی وڵاتێکەوە گەمەیان پێدەکرێت بەیکدیدادەدرێن پێکدیدا هەڵدەشاخن شێری بەرامبەر یەکترن ڕێوی وکۆیلەو خزمەت کاری وڵاتانن کەس و جنڕاڵ ی شەڕهەیە دەستی سورە بەترۆر کردنی هێزە شۆڕشگێڕەکانی کوردانی باکورو ڕۆژهەڵات لێرە چلەی بۆدەکەن فرمێسکی بۆ دەڕێژن ڕۆژ نیە دەست درێژی نەکرێتە سەر گوندەکان کار گەشتوە بەوەی سوپای داگیر کەر بەڕێنمایی وچاوساغی هێزە کانی کوردستانی باشور دێت و قەتڵو عامی هاونیشتمانیانی سڤیڵ دەکات کەسیان جورئەت ناکەن ڕێگری لێبکەن لاو لاشەوە عەرەبەکان دێن و نیوەی باشوریکوردستان داگیر دەکەن کەس ناتوانێت جورئەت بکات پێیان بڵێ بەری چاوتان کلی هاپێ وە بەڕاستی ئەم هەڵوێستان جێگەی نیگەرانین ،ترۆر فێڵکردن دزینی دەنگ سەرانەسەندن چونەسەر دەوڵە مەندەکان دزینی پارەی بانکەکان جێ بەجێ نەکردنی یاسا بەرانبەر تاوان بارانی حیزب ئەمان سیمای حکومەتە یەک لەدوایەکە کانی باشورن بەوەی ئێستە شەوە گرفتی ئابوری و بەرز بونەوەی دۆلار نەبونی یەکەی نیشتەجێ بون بۆهاو نیشتمانیان هەڵلوشینی سامانی ژێر زەوی سەر زەوی لەسیما خراپەکانی حکو مەتە کەی دەستی بنەماڵەن ژینگەی باشوری کوردستان لەلێواری تەقینەوەو شەڕێکی نێو خۆیدایە بەیارمەتی ئەجێندای دەرەکی بەتایبەتی سنوری پارێزگای سلێمانی کەڕۆژ نیە دەست درێژی و لێدانو سوکایەتی و تەقەکردن ڕونەدات ئەوە ئیستەش هەواڵی پێکادانی دو هێزی یەکحیزب سۆشیاڵ مێدیای پڕ کردوەو خەڵکی سنوری سلێمانی لەقەلەقیو دڵەڕاوکێدا دەژین لەولاشەوە دۆلارو بازاڕو بێپارەی دەستی خستوەتە ملی خەڵکی داماوڕەش و ڕوت هێزەسیاسیە کانیش ڕۆژ بەڕۆژ دەوڵەمەند دەبن بەهۆی جاشایەتیەوە پاشایەتیان مسۆگەر کردوە بۆیە لێرەدا جێگەی ئەوەیە ڕەخنەیەک بگرین وە پرسیار بکەین ئایا ئێمە چیمان کردوە خوا ئەم دو زاڵمەی بۆناردوین بەهییچ لەناو ناچن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە