٧ – پیشەسازی یەکێکە لە هۆکارەکانی پێشکەوتن و شارستانییەت .
لە هەر ناوچەیەکدا پیشەسازی هەبێت ، هۆکارەکانی گواستنەوە و پەیوەندیکردن زۆر دەبن و خوێندنگا و ئامۆژگا و زانکۆ و بانکەکان و دامەزراوە تەندروستییەکان پەرەدەسێنن . لە ئەنجامدا کاردانەوەی چاک و پڕۆژەی زیاتر و ئاوەدانی و شارستانییەت بە دوای خۆیاندا دەهێنن .
٨ – جەنگ و بەرگریی بە چەک و چۆڵی بێگانە ، بە تایبەتی لە کاتی تەنگانەدا ، کارێکی کوشندەیە و کاردانەوەی زۆر خراپ لەسەر ئەنجامەکانی جەنگ بەجێدەهێڵێت ، هەر بۆیە گرنگی دان بە دروستکردنی پێویستییەکانی جەنگ ، کارێکی پێویستە و بەشێکە لە گەشەکردنی پیشەسازی و پاراستنی وڵات .