سیناریۆی هەڵبژاردن!

Tuesday, 17/01/2023, 19:16

3751 بینراوە


لە مەلامستەفای بارزانی خوێڕیتر و ترسنۆکترمەسعودی کوڕیەتی.ئەو گزیرە کاری بۆتە  ملکەجی بۆ داگیرکار و سیخۆریی بۆ زلهێز و بیانیەکان. لەماوە سێ دەیە دەسەڵاتداریەتی لە باشووری کوردستان کار و پیشەی دزی و فزیو گرتن و کوشتن و زیندانی کردنی ئازادیخوازان بووە. لە ناو خۆی وڵات وەک شێر دەردەکەون لە دەرەوەی وڵات وێنەی فرتۆلێکی هەزارمێردە، هەر دەم قوونیان دەباوەشی دوژمنێکی کورد دایە. لە ئاست سیاسەتیشدا تەنیا  بۆ راپەڕاندنی ئەرکی گزیریی بۆ ئەوەی لەسەردەسەڵات بمێننەوە، سەرشۆڕترین مرۆڤی سەر زەوین.
ئەو رۆژانە مەسعود بارزانی بە زەبری هەڕەشە و شەق، چاوی بە نوێنەریی ئامریکا مەکگۆرگ کەوتووە ، لەو دیدارەدا زۆر بە ڕاشکاوی پێیانی راگەیاندەوە کە کاتێک ئامریکا مووچەی مانگانەی ٢٢هەزار پێشمەرگە دابین دەکا، ئێوە ئەو مافەتان نییە چیدی هەڵبژاردن لە باشووری کوردستان وەپاش بخەن.
هەرئیستێ لە ترسی ئامریکا نەبوایە شەڕە تفەنگ لە نێوان لۆمپەنەکانی دەسەڵاتدار سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی لە مێژبوو دەستی پێکردبوو. ئەگەر هاتووفەرمانەکانی مەکگۆڕگ بە باشی جێ بە جێ بکرێن وهەڵبژاردن لە ژێڕ کاریگەریی ئامریکا لە کاتی خۆیدا ئەو ساڵ بەرێوە بچێ، ئایا ئەو دوو بنەماڵەیە هەر لەسەر دەسەڵات دەمێننەوە؟ ئایا هەڵبژاردنێکی پاک وبێ فێڵ دەتوانێ سیاستمی حوکمڕآنی لە باشووری کوردستان بگۆڕێ؟
تۆ بڵێی ئامریکا ئیترکاری بە دوو بنەماڵەیە نەمابێ وبخوازێ ئاڵتەرناتیڤێکی گونجاو وجێگرەوە لە باشووری کوردستان دابمەزرێنێ؟ لەو هەڵبژاردنەدا ( ئەگەربکرێ) ڕۆڵی حیزبە ئیسلامیەکان وسەلەفیەکان تا چەند کاریگەریی لە سەر ئاڵوگۆڕەکان دەبێ؟
وێدەچێ ئامریکا ترسی ئێڕان و تورکیەی هەبێ لە ئاست وەپشت گوێ خستنی ئەو بار و دۆخەی کە لە باشووری کوردستان لە ڕێگای چەند کەسانێک سەر بەو دووبنەماڵەیە هاتۆتە ئاراوە. بە پێی کارنامەی چوار ساڵی رابوردووی پارڵمانی باشووڕی کوردستان و رقەبەرایەتی ئەو دوو بنەماڵەیە لەئاست پەرەپێدانی دزی وتاڵانکردنی سەروەت و سامانی باشووری کوردستان، ئاستی دەنگ پێدان بەو دەسەڵاتە، دەگاتە ئاستێکی نزم.
ئەوەی کە زۆر زۆر گرینگە هەڵوێستی خەڵكی بێ تاوانی باشووری کوردستانە کە بە هیچ شێوەیەک دەنگ  بەو چەتانە نەدەن. خەڵك دەبێ لەوە تێبگا،سەردەمی قۆڕخکردنی بەشیک لە خاکی نیشتمان لە لایان ئەو دوو بنەماڵەیە خەریکە بەسەر دەچێ.
دیداری مەکگۆڕک دەگەڵ مەسعود بارزانی، بە باوەڕی من دیدارێکی سیاسیانە ودۆستانە نەبووە، ئەو دیدارەم وەک چاوپێکەتنێکی ئاغا ونۆکەرەکەی دێتە بەرچاو. بۆیە مەسعود بارزانی دەڵێ، ئیتروەدواخستنی هەڵبژاردنەکان قەبوڵ ناکەین!
ئەوە درۆیەکی ترسنۆکانەیە کە دەیکا. بەڵام کاتێک لە ڕێگای زەبر و شەقی سیاسی هەڕەشەی لێدەکرێ بەو جۆرە ورێنەکانی درێژە پێدەدا. زۆرینەی خەڵك دەگەڵ هەڵبژاردنێکی بێ فرت و فێڵن.بە باوەڕی من هەلێکی باش هەڵکەوتووە کە دەنگ نەدرێ بە دوو بنەماڵەیە، هیوادارم خەڵك تۆڵەی چەند ساڵەی خۆیان لەو چەتانە بکەنەوە  و وەلایان بنێن. بەو هەڵوێستەی خەڵكی بەش مەینەتی باشووری کوردستان ، بەشەکانی دیکەی کوردستانیش هەناسەیەکی ئازادی هەڵدەکێشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە