دووپشک و پشیلە لە باشووری کوردستان!

Saturday, 21/01/2023, 15:42

7675 بینراوە


ژیان تێپەرکردنی سات ورۆژ ومانگ وساڵ نییە.ژیان گەشە کردن وپێشکەوتنی تەمەنە. ئاژەڵەکانیش تەمەن تێپەڕ دەکەن.بەڵام هەوێنی هەرە بەرزیی ژیان بۆ داهاتوو نرخ وئاستی نرخی ئەو چرکە ساتانەی کە مرۆڤەکان تێپەڕی دەکەن.تەمەن بە نرخە وکاتێک چرکەساتەکانی ئەو تەمەنە تێدەپەڕن،گەرآنەوەیان بۆی نییە.بەداخەوە نرخی ژیان کە پڕە لە رازوڕەمزوێدەچێ بەشیک لە کۆمەڵگالێی تێنەگەیشتبن.

باشووری کوردستان بەرەو کام ئاقارهەنگاو دەنێ؟ 

دوای رووخانی حیزبی بەعس وداگیرکردنی ئەو بەشە لە وڵات لە لایان دووبنەماڵەی بێ ئەخلاق لە سەر ناوی کوردایەتی وئاڵا وسروود وشەهید وئەوەی ناویان پێشمەرگە رۆژ لە ڕۆژ زیاتر بەرەو هەڵدێری نەمان ودارووخانی سیاسی وئابووری وئەخلاقی وبێ بەزەیی هەنگاو دەنێ.دەڵێی فێڕعەونەکانی سەردەم قەراریان داوە جگە لە مانەوەی خۆیان بیر لە هیچ شتێکی دیکە نەکەنەوە.
ئەو دووبنەماڵەیە وەها تان وپۆی ئەخلاقی وژیانی کۆمەڵگایان تەنیوە کە مرۆڤی کورد هەزارخۆزگە بۆ دووژمنی کورد دەخوازێ.ئەوەی کە حیزبی بەعس بۆی نەکرا،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەند بە بەند بە کردەوە ئەنجامی دەدەن.زوڵم زۆرداریی وهەژاری ونەبوونی پێکەوە دەستیان داوەتە یەک تا وڵات بەرەو وێرانیی ئەخلاقی وسیاسی وئابووری ڕاکێشن.
هەردەسەڵاتێك لە سەرگۆی زەوی بخوازێ لە تەختی دەسەڵاتداریەتی بەردەوام بێ،سەرەتا بیر لە رێكارێک دەکاتەوە کە بەشێکی بەرچاولە دانیشتوانی کۆمەڵگا بکاتە کۆیلە وژێڕدەستی خۆی.ئەوە سرووشتی ئەو دیکتاتۆڕآنەی کە رازی مانەوەی خۆیان بەو شێوەیە دەدۆزنەوە.
کارنامەی سی ساڵەی بنەماڵەی بارزانی تاڵەبانی هیچ هەنگاوێکی بەرەوپێشکەوتن وهیوا تێدا بەدی ناکرێ.لە ناوخۆی وڵات بوونەتە کوتک لە سەرسەری گەلی بێچارە وداماو،لە دەرەوەی وڵاتیش کلکەسووتەیانە لە ئاست دووژمن وداگیرکاری وڵات.وەتی هەن بۆ وێڕانکردنی ئەو بەشە لە وڵات شەوانەش خەون دەبینن.نەخشەورێكاریی قرێژ دەبینەوە بۆ لە ناو بردنی یەکترو سووکاتیەتی کردن بە نەتەوەی کورد.

دووپشک لە سلێمانی:

لە خەبەرەکاندا هاتووە کە لاهورشێخ جەنگی هێزێکی زەبلاحی بە نەهێنی پەروەردە کردوە وبە ناوی هێزی (دووپشک). بۆئەوەی کە دووبارە خۆی ئامادە بکاتەوە تا بگەڕێتەوە بۆ سەر کورسیی دەسەڵات. کەس هەیە بپرسێ سەرۆک وبەرپرسی کورد،بۆچی بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی وبە کوشتدانی رؤلەی کورد بە دەستی کورد ئەوەندە دەست پێشخەرن؟بۆ مەگەر ئەو بەشە لە وڵات بۆتە تاقیگای وێڕانکردن وبە تاڵان بردنی کەسانی نفس نزمی بە کرێگیراو؟هەروەها ئەو کەسانەی کە لە ژێرپەردەی هەرناوێک بەشدارن لەو هێزە،لە ریزیی بێ کەرامەتترین وبێ وێژدانترین چین وتوێژی کۆمەڵگان.

پشیلە لە هەولێر:

بنەماڵەی بارزانی زۆر باش توانیویانە سواری ئەقڵی بەشێک لە کۆمەڵگا بن. لەلایەک زیندان وشکەنجە وترۆڕوترساندیان کردۆتە سیاسەت بۆ پاراستنی ئەو نیو بەشە لە باشووری کوردستان تا دەستی بەسەردا بگرن، لە لایەکی دیکەش بە کردنەوە شوێنی خواردنە وباڕو پەروەردەکردنی ئەو ژنانەی کە شەوانە دەوڵەمەندەکانی شارسەرگەرم دەکەن وناوی ئازادی دێمۆکڕاسیشی لێ دەنین، لە لایەکی دیکەشەوە بە پێکهێنانی رێکاریی هەڵبژاردنی ئەو شاژنانەی کە دیداریان دەکەن بۆ خۆ نیشاندان، دەخوازن بە دونیا بڵێن باوەڕێان بە دێمۆکڕاسی هەیە.
کێبڕکێی دیاریکردنی جوانترین پشیلە لە شاری هەولێڕیەکێکی دیکەیە لەو گەمەسیاسیانەی کە ئەو بنەماڵە بێ ئەخلاقە پەرەی پێدەدەن. دەڵێی کورد لەو دەڤەرە هیچ کێشەیەکی ژیانی ویان سیاسی ویان کۆمەڵایەتی نییە، تەنیا ئەوەمان کەمبووە، کە کێبڕکێی جوانترین پشیلە بەڕێوە بەرین تا خەڵکی ساویلکەی پێ بخاپێنن. کۆمەڵگا کاتێک بەها ئەخلاقیەکانی خۆی لەدەست دەدا ودەخەسێ، کە رۆژانە بێ رێزیی قەبوڵ دەکا لە دەسەڵاتێک کە لەوەتی هەیە تاقە هەنگاوێکی بۆچارەسەریی کێشەی کورد نەناوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە