جیاوازیی کوردستانپۆست و رۆژنامەی واشێنگتۆن ئیگزامنەر

Wednesday, 25/01/2023, 16:30

4448 بینراوە


بێگومان لە نێوان کوردستانپۆست و رۆژنامەی واشینگتۆن ئیگزامنەر جیاوازی یەک جار زۆر هەیە. کوردستانپۆست کەسانێکی نیشتمانپەروەر و خۆنەویست و ماندوونەناسن، کە لە سەر حیسابی چرکە بە چڕکە تەمەن و بەشیک لە پارەی گیرفانی خۆیان ساڵەهایە تێ ئەکۆشن، تا توانیبێتیان راستییەکانی ژیان و سیاسەت و بارودۆخی لەرزۆکی دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیە بۆ ڕای گشتی و نەتەوەی کورد ئاشکرا دەکەن. بۆ ئەوکارەش شەونخونی و زەحمەتیەکی بەرفراوانی گەرەکە. چون بەداخەوە کۆمەڵگاکەمان لە باشووری کوردستان هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی بڕیاری چارەنووسساز لە داهاتووی خۆی بدا وخۆی لە چەنگ چەتەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی رزگار بکا. بێگومان لەوەها کۆمەڵگایەکدا دۆزینەوەی رێکاری بۆ رزگاریی وهوشیارکردنەوەی نەتەوەکەمان لە باشوری کوردستان هەروا هاسان بە دی نایە.
بابەتێکی سرنجڕاکێش لە سەر فەیسبوک هاتە بەرچاوم ئەویش گووتارێکی بەرێز (مایکڵ روبن) بوولەو رۆژنامەیەدا، باس لە سەر بەشداریکردنی مەسعود بارزانی و مەسروری کوڕی و فرۆشتنی چەک بە داعشیەکان و کۆمەڵكوژیی ئیزەدییەکان و ژینۆسایدکردنی ئەوان دەستیان هەبووە! ئەو گووتارە لە رۆژی ٢٤ی کانونی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٣ بڵاو بۆتەوە. پێویست وەبیر هێنانەوەیە، کە مایکڵ روبن راوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا بووە بۆ کاروباری عێڕاق وئێران.
 لەسەر رووپەڕی کوردستانپۆست بەراشکاوی گووتار لە سەر بەشداریکردنی مەسعوود بارزانی و ئەردۆغان و مەسرووری کوڕی مەسعود لە رابوردوودا بڵاوبۆتەوە، ئەوەی مایکل رۆبن باسی کردووە دەمێکە کوردستانپۆست ئاماژەی پێ داوە، بەڵام چون ئەو سایتە، سایتێکی کوردییە وبەرپرسەکەشی کەسێکی تێکۆشەرە رەنگە ڕای گشتی لە ئاست ژینۆسایدکردنی ئیزەدیەکان بەوشێوەیە کاردانەوەی پێویستیی نەبووبێ و نەکەوتبێتە بەر دیدەی خوێنەرانی دەرەوەی سنووری کوردستان.جیاوازیەکی دیکەش ئەوەیە کە مایکڵ روبن، ئامریکاییە وسەرنووسەری کوردستانپۆست بەرێز کەمال جەماڵ موختارکوردە.
ئەو پۆستەی مایکڵ روبن، هەیەتی وئەو پێگەیەی لە بواری جیهانی و کۆمەڵایەتی ئێستیش بەردەوامە، بێگومان بە جۆڕێک لە جۆرەکان کوردستانپۆست نەیتوانیوە هەیبێ. هۆیەکانیش روونن، کە لێرەوە ناکرێ ئاماژە بە هەموان بکرێ ئەوەی کە سرنجڕاکێشە ئەوەیە، کە ساڵەهای ساڵە کوردستانپۆست حەولی ئەوەی داوە کە کۆمەڵگای کوردستان و دڵسۆزانی گەلی کورد ئاگادار بکاتەوە کە ئەو دەسەڵاتەی لە باشووری کوردستانە فڕی بە سەر رزگاریخوازیەوە نییە و تەنیا ئەو بەشە لەو وڵاتە کە بە دەست ئەو دووبنەماڵەیە داگیرکراوە. مرۆڤی هوشیار دەبێ زۆر بە راشکاوی لەوە تێبگا کە ئەوەی کە سەددام بە سەری هێناوین، ئەوانەش بە شێوەیەکی مەترسیداتر بەسەر خەڵکی باشووری کوردستانیان هێناوە.سنووری جینایەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە جوگرافیای کوردستانیشی بڕیوە وبۆتە هۆی ئەوەی کە کێشەی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش تووشی تڕاژیدا و گرفتی مەزن بێتەوە.
بۆ خۆتان جیاوازییەکان شڕۆڤە بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە