بازاڕەکانی کۆیلایەتی لە ناو ئیسلامدا

Friday, 27/01/2023, 21:13

8852 بینراوە


بازاڕەکانی کۆیلایەتی، لە جیهاندا هەبووە، لە ئیسلامیشدا بەناوی سوق الرقيق یان سوق النخاسة، لە سەرانسەری دەسەڵاتەکانی ئیسلامیدا بەڕێوەچووە، خودی موحەممەد کۆیلەو کەنیزەی هەبووە،  خەلیفەکانی ڕاشدین و ئەمەوی و عەباسی و عوسمانی و بەغدادیش هەیانبووە. 
ئەم تابلۆیە لەلایەن نیگارکێش و پەیکەرتاشی بەناوبانگی فەرەنسی ژان لیۆن جیرۆمە لە ساڵی ١٨٦٦ کێشراوە، بەناوی 
(بازاڕی کۆیلەکان)
ئەم نیگارکێشە سەردانی تورکیا و میسر و ناوچەکانی دیکەی کردووە و کۆمەڵێک تابلۆی کێشاوە کە بە مێژوویی دەزانرێت.
لەبازاڕەکاندا، وەک چۆن مەڕو ماڵات دەفرۆشران، بەهەمان شێوە بەندەو کەنیزەش بە ڕووتی دەفرۆشران؛ یان پێشکەش دەکران، وەک ئەوەی پاشای مەقوقس سێ کۆیلەی بە پەیامبەری ئیسلام بەخشی و ئەویش دوانی بەخشی و یەکێکیانی هەڵگرت بۆ خۆی بەناوی ماریە(1) منداڵێکیشی لێ بوو بەناوی ئیبراهیم، گومان دەکرا کە ماریە زینای کردبێت و ئەو منداڵە هی موحەممەد نەبێت، دواتر ئەم منداڵە لە بارودۆخێکی تەمومژاویدا مرد.
بێگومان لە هەموو سەردەمە جیاوازەکانی مێژووداو لە هەموو کۆمەڵگاکاندا کۆیلەداری هەبووە، بەڵام ئەم تابلۆیە مێژووی زیندووی واقیعی کۆیلایەتییە لە ئیسلامدا، بەو پێیەی ئیسلام کۆیلایەتی قەدەغە نەکردووە، یەک دەقی قورئان و سوننە نیە کۆیلایەتی حەرام کردبێت، بە پێچەوانەوە پەسەندی کردووە.
داعش وێنەیەکی ڕاستەقینەو ڕوونی سەردەمی موحەممەد بووە، بەڵام داعش کەمێک باشتر بوو.! 
کۆیلایەتی سووکایەتییەکی گەورەیە بە مرۆڤ، ئەوەی پەسەندی بکات، لە یاسا نێودەوەتیەکاندا وەک بەدئەخلاق تەماشای دەکەن و بە شێوەیەکی توند سزای یاسایی دەدەن.

(1) بڕوانە تەفسیری ابن کثير سورەتی الاحزاب 50



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە