ئێوە چ کتێبێک دەخوێننەوە ؟

Friday, 27/01/2023, 21:28

5066 بینراوە


ئەو پرسیارەی کە وای کرد هەموو تاکێکی کورد بۆ چەند دەقەیەک تێڕا بمێنێ و بیرێک بکاتەوە لە مێژوی ئەم دەسەڵاتە ماوە بەسەرچووە...
من بەشداری چاڵنجەکەت ئەکەم و کتێبی خۆمت پێ ئەڵێم بەڵام سەرەتا گوێم لێ بگرە....
ئارین مەسرور بارزانی نەوەی مەسعود بارزانی چالێنجێکی ڕاگەیاند وەک و پڕۆژەیەک بۆ مەشغوڵکردنی خەڵک بەناوی(Arinreadingweek#) واتا خوێندنەوەی هەفتانەی ئارین.
من خودی پڕۆژەکەم پێ جوانە بەڵام لە کاتێکدا مامۆستایەک یان کارمەندێکی مرور یان کارگوزارێکی شارەوانی یان کەم ئەندامێک یان خوێندکارێک..هتد ئەبینم کە هەموو چاوەڕوانی ژیانیان بوە بەوەی کە ئاخۆ حکومەت سەری مانگ موچە ئەدات یان نا کە ئەبینم ڕێگا سەرەکێکانی نێوان شارەکان دەیان ساڵە بە کەمو کوڕی بەجێهێڵدراوە کە ڕۆژانە تاکی کورد تێیدا گیان لە دەستدەدەن میلەتێکی بێ کارەبا بێ ئاو بێ هەموو خزمەتگوزارییەکی سەرەتای میلەتێکی ماند و لە گوێگرتنی درۆ و قسەو سیاسەتە بێ ماناکانی ئێوە لە کاتێکدا خۆتان هیچ بڕواتان بە خوێندن و خوێندنەوە نیە پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنتان لە هەموو ناوەندەکانی خوێندندا پشتگوێخستوە زانکۆکانی کوردستان بوە بە شوێنێک بۆ بانگەشەی حزبی و مەرامی خۆیان لەولاشەوە تا ئێستا کێشەی دەرماڵەی خوێندکار چارەسەر نەکراوە لە ژێر سایەی ئەم دەسەڵاتە زاڵمە هەموو شتێک لە ناوەندەکانی خوێندن هەیە بێجگە لە پەروەردە و فێربون چونکە خۆیان باش ئەزانن هەتاوەک و کۆمەڵگەی کوردی نەزۆک بکەن دەست بەسەر ئەقڵیەتی تاکی کورد بگرن لە ڕوی خوێندنەوە دەتوانن بەردەوەم بن لە کاری چەتەی و مافیای خۆیان، 
من لە چاڵنجەکەت بەشداری ئەبم بە خوێندنەوەی کتێبی تیرۆرکردنی (سەردەشت عوسمان) شەهیدی قەڵەم، کتێبی (ڕۆشنگەری تاک) زوڵم و ستەمی دەسەڵات و سیاسیەکان، چیرۆکی چەندەها ڕۆژنامەنوسی دیکە کە بە دەستی باوک و باپیر و مامی تۆ شەهید کراون لەسەر ئازادی، کتێبی قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دنیابینی حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر کێشەکانی هاوڵاتیان دوای ٣٢ ساڵ چۆن کارەبای نیشتیمانی دەبێتە ٢٤ کاژمێر.
ئەرێ بەڕاست من ئەو پرسارە لە ئێوە ئەکەم،

تۆ چی کتێبێک ئەخوێنیتەوە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە