قورئان سوتاندن و سەرکەوتنی نازیەکانی سوید بە پاڵپشتی ئەردۆغان

Friday, 27/01/2023, 21:34

5664 بینراوە


گەلی سوید بەتایبەتی و گەلانی ئەوروپا و جیهانی پێشکەوتوو، دەمێکە پیاوە ئاینەکانیان ناردۆتە ماڵەوە و کاریگەریان نەماوە، بەسەر خەڵکەوە، چوونکە خەڵک لێرە کار دەکات، کە کاریشی کرد، مووچە وەردەگرێت، کە مووچەشی وەرگرت، ژیانی دابین دەکرێت، خەستەخانە و پەروەردە و پاراستنیشی مسۆگەرە، ئیتر پێویستی بەدەستپانکردەوە وپاڕانەوە ناکات، کە ڕووبکاتە ئاسمان بۆ داوای لوقمەنانێک، بۆیە دەبینن کە گوێگرتن لە قەشەکان و پیاوە ئاینەکان، کاتی بەسەر چووە و کڵێساکان نوێژخوێن و سەردان کەریان نەماوە، دەبینن زۆریان دەکرێن بە باڕی مەیفرۆشی یان هوتێل.
هەندێکیشیان لەلایەن موسڵمانانەوە کە هێشتا لەدارە دارەی ئاین و جادووگەریدان، دەکڕدرێن دەیکەن بە مزگەووت، کەواتە ئاین ڕۆڵی لەدەستداوە، ئەوە کۆمەڵگای خۆرهەڵاتیە بە دنەی خۆرئاواییەکانە کە ئاین زیندووماوە.
هەروەها لەبەر ئەوەی کە ئەوروپا و جیهانی بەگشتی، منداڵیان وەک پێویوست نابێت، زۆرینە یەک منداڵەوە وکەمینەش دوومنداڵ، ئەمەش هەڕەشەی لەناوچوون یان قڕانی زۆربەی ووڵاتانی جیهان دەکات، هەر بۆیە ئەڵێن ئەوروپای پیرەمێرد، واتا گەنجیان نیە و زۆرینە پیرەکانن،جابۆئەوەی  بازاڕ نەوەستێت بازاڕ بچەرخێت، بەپەلە پڕوزێ و لێشاو خەڵکی جیهانی سێهەمیان هێنا، چوونکە سەرمایەدارەکان خاوەن بڕیارن، واتا سەرمایەدارەکان لە جیاتی ئەوەی لۆریەک شووتی بفرۆشن خەڵک دەهێنن تا ١٠ لۆری شووتی بفرۆشن، ئەگەر خەڵکی جیهانی سێهەمیان نەهێنایە، کێ ترومبێلەکەی پڕ لە بەنزین بکات، کێ خانوو بەکرێ بگرێت، کێ تەماتە بخوا، نان بکڕیت، کێ سواری فڕۆکە بێت، چوونکە سەرمایەدارەکان باج دەدەن و بەشداری یاسا دانان و بەرژەوەندی خۆیان دەکەنە مەرج بەسەردەسەڵاتەوە.
بەکورت بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلەکانی " ڕادیۆ ئیسرائیل" نزیکە ٨٠ ملێۆن کەسانی موسڵمان لەئەوروپا دەژین، زۆربەی هەرە زۆریان بێئاگاو نەخوێندەوار، ئەمەش کێڵگەیەکی بەپیتە بۆ تەراتێنی سیاسیەکان ساختەچیەکان، بەتایبەت تورکیا کە ژمایەکی زۆریان لەبەر بێدەرامەتی وهەژاری ڕویان کردۆتە ئەوروپا، دەمێکیشە دەسەڵاتداران گاریگەریان لەسەریان پەیداکردوەو ڕێکیان خستوون لەبەرژەوەندی خۆیان، لەهەموو ئەوروپا و جیهان، لەسویدیش بەهەمان شێوە،گورگە بۆرەکان کە ناوەندێکی ڕەگەز پەرستی فاشستین، بەفەرمی قەدەغەکراون، بۆیە ٢٠١٩ حزبێکیان دروستکرد بەناوی " نیان" کە زۆربەیان پێشتر ئەندامی حزبەکانی دیکەی سویدی بوون، کە ئاشکرابوو کە سەربەگورگە بۆرەکانن،دەریان کردن، بۆ نموونە کوردێکی کەرکوکی، بەناوی محمەد خورشید، کە ئەندامی حزبی لیبرالەکان بوو، کەزانیان سەربەگورگە بۆرەکانی فاشستی تورکە لەحزبەکەیان دەریان کرد. 
هەروەها بەرپرسی هەرە باڵای حزبی نیان "یوکسل" کە پاڵێوراوی باڵای حزبی ناوەندبوو، ئەویشیان دەکرد، چوونکە ئاشکرابوو کە ئەویش سەر گورگەبۆەرکانی فاشیەتی تورکیایە.
بەکورتی سوید و ووڵاتانی ئەوروپی و جیهان هێندەی ڕووبارەکان خوێنیانداوە، تا ئەم سیستێمەی ئێستایان دروست کردووە، ئێستا دروستکردنی حزبێکی ئیسلامی بەمەبەستە و هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت، جگەلە سەرێشیواندنی بێئاگاکان، بۆیە وەک ئەڵێن بەبەردێک سی چۆلەکەیان کوشت، چوونکە دەمی هەرکامێكیان دەکەیتەوەتەوە یەکسەر پەلاماری چەپ و مارکسیەکان دەدەن، ئەمەش بێپلان بێ بەرنامە نیە، چوونکە ئامانجی نیان دژایەتی کردنی چەپ و مارکسیەکانە، دووەم سەرگەرم کردن دەمزەردکردنەوە ئاینەکەیان ئەگەر دوور ووڵاتی وایکردبێت دوورەپەرێزبن لە دین، دووەم قۆستنەوەی خەڵگە بێئاگاکە کە گوایە سوید دژی ئیسلامە و وولاتی کافرەکانە، هەروەها ختوکەدانی موسڵمانەکان کە سوید دەکەنە وولاتێکی ئیسلامی بە خەیاڵی خۆیان، " عەلی وەردی" ئەڵێ ئیسلامەکان لە ووڵاتانی خۆیان ڕادەکەن، کەچێتە ووڵاتی کافرەکان هەوڵی دامەزرادنی ووڵاتی ئیسلامی دەدەن" بەڕاستی ئیسلامیەکان سەرلێشیواون و نازانن کەچی بکەن و نەکەن، لەکاتێکدا هەر جۆرە مزگەوتێکی بتەوێت ئەوا سوید بۆت دابین دەکات،یان کڵێسا و سەنگۆگە، تەنانەت لالشیشیان بۆ ئێزیدیەکان دروست کردووە،دەیان سەدان ناوەندی دیکەیان بۆ مسڵمان وئاینەکانی دیکە دابین کردووە، کەچی ناسرەون، بیری زرم و زۆپان لە بیریان نابڕێتەوە، بەکورتی حزبی نیان بە بەرزکردنی ئارمی ئیسلامی وایکرد بە سویدیەکان بکەونە خۆیان، چوونکە ئیسلامیان وەک هەڕەشە دێتە پێشچاو، بەباوەڕی خۆم هیچ گەڵیک نەژاد پەرست نیە ئەگەر سیاسیەکان نەیان جوڵێنن، هەر بۆیە "جێمس چۆیس" ئەڵی منداڵەکانتان فێر بکەن تف لە سیاسیەکان بکەن، چوونکە وەک لە سەرەتاوە باسمان کرد سوید و ووڵاتانی دیکەی ئەورەوپا و جیهانی پێشکەوتووش منداڵ بوونیان زۆر کەم بۆتەوە و بەناچاری خەڵکی ووڵاتانی ئیسلامی و ووڵاتانی دیکەیان بە لێشاوە وەرگرت، کەچی دەبینن " حزبی سڤاریا دیموکرات" ساختەچیانە خەڵکە سویدیە بێئاگان لە خشتە دەبەن، وەک ئەوەی بیانیەکانی سوید بەشی ئەوان دەخۆن و هەڕەشە لەئایندەی سویدیە ڕەسەنکان دەکەن، بۆیە حزبی نیانی سەر بەفاشستی ئەردۆغان وایکرد کە سویدیەکان دەنگ بدەن بە نازیەکانی سوید، واتا بەکورتی ئەردۆگانیەکان خزمەتێکی گەورەیان پێشکەشی نازیەکان کرد، بە جوڵاندنی هەستی نیشتیمان پەروەری، کە ئیسلام هەڕەشەیەکی جدیە، هەر بۆیە دروستکردنی ئەو حزبە ئیسلامیە نامۆ بە سوید و ئەوروپا،وای لە خەڵکی سویدی کرد کە ڕوووەرجەرخێنن بەلای نازیەکاندا، ببێتە حزبێک کە ئاستی دۆستەکانی بگاتە ئاستی هەرە گەورە حزبی سویدی.
لەلایەکی دیکەشەوە، سەرانی حزبەکەی نیانی سەربە ئەردۆغان فاشست، چوونکە ئاگاداری نهێیەکانن، سەراپایان دز و چەتەو قۆڵبڕن، بەچاوی خۆت ببینە ئەمانەی لەم لینکانەدان بریتین لە سەرانی بەڕیوەبەری حزبی نیان، کە دەوڵەتی سوید، بە گەڵابە پارەی بۆ هەڵڕشتوون کە خزمەتی منداڵانی ئیسلامی بکەن، یان سوید ١٣ ملێۆن کرۆنی دایە دەست مەلایەک کە بیگەیەنێتە دەستی منداڵە هەژارەکانی سۆماڵ، بەڵام ئەو جانەوەرە، پارەکەی بردو خۆی گەیاندە قەحەبەخانەکانی تایلەند، کاتێکیش ڕۆژنامەکان بەدواچوون دەکەن، تا بزانن کەئایا ئەو بڕە پارە گەیشتۆتە دەستی
منداڵە هەژار و برسیەکانی سۆماڵ نەخێر دەبینن کە ترافیکی کۆنتۆکەی (ژمارەی حسابی بانەکەکەی) لە قەحەبەخانەکانی تایلاندا بەکار هاتووە،( واتا کارتی بانک لە هەرجێگایەک بەکار بهێنن ،ئەوا تۆمار دەکرێت)، یان مەلایەکی دیکە سەراپای پارەی مزگەووت خزمەت گوزرایەکانی دابەکۆڵیا و چوو بۆ عەرەبساتانی سعودیە، لەوێ بەپارەکە هوتێلی کڕی، تاوانی مەلاکان هێندە زۆرن ناژمێردرێن. بۆیە ئەم مەلا دەم ئاودەستانە هۆکارێکی دیکەن کە بارۆمەتری نازیەکان گەیاندە جێگای خۆی. ئاخر تەنها خۆم کەسی دیکە ناڵێم کاردەکەم، کەچی پێش نزیکەی سەرمانگ کۆنتۆکەم بەتاڵ دەبێت، ئەی سویدی چۆن بیربکاتەوە کە باج دەدات و ئەمانەش تەراتێن بە ملێۆنە دۆلارەوە بکەن. تەنانەت کۆمەڵەکوردیەکانیش، ئەوکاتەی کە "حامید گەوهەری" سەرپەرشتی فیدراسێۆنی کۆمەلە کوردیەکانبوو، بەهەزارانیان کرۆنیان دەنووسی کە گوایە ٣٠ هەزرایان داوە بە خۆێ!، هەتا میری پارەیان بۆ خەرج بکات، لەکاتێکیشدا کە زۆربەی جارەکان کۆمەڵکەکان بەدەست پارتیەکانەوەبوو، ئەو کۆمەڵە کوردیانە هەر هێچ پەیوەندیەکی بەکوردەوە نەبوو، بەڵکوو کردبویان بە قورمان خانە لەئیوارە هەتا دەمەوبەیانی پەلاماری دایک خوشکی یەکترین دەدا، مەشروبیان تێدا دەفرۆشت بە قاجاخ تەنانەت ئافرەتیشی تێدادەست دەکەووت، هەموو شتێک بوو بەس کۆمەڵەی کوردی نەبوو.
ئێستا سەرجەم مەدیاکان لە زمانی خوودی "راسمۆس پاۆلودان" نوسیویانە کە ئەوە بیرۆکەی ئەو نەبووە کە قورئان بسوتێنێت، بەڵکووبیرۆکەی " چانگ فریک" بووە، ئەو بلیتی فرؤکە و بەهای خۆپیشاندنەکەی داوە،  ناوبراو ئەندامێکی باڵاو چالاکی حزبە نەژادپەرستەکەی سویدە، ئەو حزبەکەیان بە هاوکاری حزبەکەی ئەردۆغان دەسەڵاتیان گرتە دەست کە لە دوا هەڵبژاردنی پارساڵدا هەلبژاردنیان بردەوە، لێرەشەوە سەرەداوی هاوکاری حزبە نەژاد پەرستەکەی سوید "ئێس.دێ" دەدۆزینەوە،
دەنگۆکانیش زۆرن، کە خوودی ئەرگۆغان دەستی هەیە لە قورئان سوتاندنەکاندا، بەڵینیشیان پێداوم کە بەڵگەم بدەنێ کە ئەردۆغانی فاشی دەستی هەیە و بەداوای ئەو قورئان سسوتێندراوە، تا بیاکاتە سەکۆیەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی مانگی پێجی ئایندە، چوونکەئەردۆغان فاشتێکی ساختەچی درۆزێکی بێوێنەیە، بێشەرمی و دڕنندەی ئەردۆغانی فاشی ئەوەی کە لەبەرژەوەندی خۆی هیچی دیکەی لەبیر نیە، بەڵگەشمان هەیە، دەبینن کە ئەردۆغانی فاشی لەناو ئاپۆڕەی دەیان هەزار کەسدا ئەڵێ" تورکە عوسمانیەکان پێش٣٠٠ ساڵ، لە" ناسا" لەسەر مانگ دابەزین و هەر لەیەکەم جار کە پێیان نایە سەرخاكی مانگ بڕیاریدا لەوێدا مزگەوتێک دروست بکەن، ئەمەش ٣٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ واتا ساڵەکانی ١٧٠٠ کە هێشتا تەنکنیک و تەکەنەلۆجیا بوونیان نەبووە.
هەروەها ئەردۆغانی فاشی بەڵگە نەویستە، کا فاشتێکی دڕندەی وەحشیە، گوێ لەخۆیان بگرە ئەوسا دەبێنیت کە وەک هیتلەر و دڕنداناتریش دەڕشێتەوە، گوێ لە وەزیری ناوخۆکەی بگرە، هیستریانە ئەڵێ ڕقم لەکوردە، ئەردۆگان خۆشی ئەڵێ منداڵبوونی کورد لە ١٥ منداڵەوە گەیاندۆتە ٢ منداڵ بەدەنگ ڕەنگی خۆیەوە، واتا بە نەزۆککردنی خانمان کورد، لێرەدا هیچ لە بێئەخلاقی و ئەردۆغانی فاشی گوومان نەما. 
زۆربەی سیاسیەکانی سویدیش سەربە بۆرجوازیەتن،کەسانی ساختەچی و درۆزنن، بۆ نموونە سەرۆک وەزیرانی ئێستامان " کریستنسۆن" پێش هەڵبژاردن بەلێنیدا کەهەرگیز دەستنەخاتە دەستی نازیەکانی " ئێس دێوە" کەچی ئێستا حکومەتیان پێکەوە دروستکرد، هەروەها " ئێبە بۆش" سکرتێری کریس دیموکراتەکان، بەڵێنیدا کەبرهای کارەبا کەم بکاتەوە، پێش هەڵبژاردن، کەچی درۆی کرد، نەک کەمی نەکردەوە، بەڵکوو زیادیشیکرد شێتانە، بەداخەوە دڵسۆزی راستەقینەی خەڵک تەنها چەپەکانن، بەڵام خەڵک وەک لای خۆمان و سەرجەم گەلانی جیهان لە چەپ تێناگەن، ئاخر شەلاتیەکی وەک قوباد و پاڤێڵ دەبێت چی بێت" تا سەرۆک بن، خۆ خێڵی مچە بارزانی هەر هەموویان مرۆڤێکی سالمیان تێدا دروست نابێت، سەراپا شەلاتی و سەرسەرین بە مەلا مچەی باپیریشیانە،کێشە سەرەکەیەش هەر ئەوەیە، کەسمان گوێمان لە ووتەیەکی " کێم کاردیشان" نەبووە کە ئۆخەی بکەین، کەچی خاوەن ملێۆنان دۆلار، بەس بەبادانی گەڵگوونی، ٣١،١ ملێۆن کەس لایکی لاپەڕەکەی کردووە، بەڵام بیرمەدندێکی وەک "نوئام چۆمسکی" کەدەیان هێندەی کیم کاردیشان کتێبی نوسیوەو کەسێکی مرۆڤ دۆست، خاوەن هەڵوێستە، کەچی١،١ ملێۆن کەس لایکی لاپەرەکەی کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە