سوور

Sunday, 29/01/2023, 22:43

7674 بینراوە


نووسینی: د. فدج فودة
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

"'''''''''''''''''''''''''''''' 
- عوسمانی کوڕی عەفان بە دەستی ئیسلامییەکان کوژرا.
- دوای ئەو علی هەر بە دەستی ئیسلامییەکان کوژرا.
- دواتر حسین بە دەستی ئیسلامەکان کوژرا و ملیشی پەڕێنرا.
- حسن بە دەستی ئیسلامییەکان زەهر خوارد کرا .
- دوان لە وانەی لەو دە کەسەی لە بەهەشتا جێیان بۆ حیجز کرابوو بە دەستی ئیسلامییەکان کوژران: طلحة و زوبیر
- لەشەڕی حووشتر " موقعة الجمل"ی نێوان عائیشە و علی، ئیسلامییەکان یەکتریان قڕ کرد.
- لە شەڕی "صفین"ی نێوان علی و معاویە، ئیسلامییەکان لە یەکترییان کوشت،
- شەڕی نێوان حسین و یزید بوە مایەی سەربڕینی حەفتا و سێ کەس لە کەس و کاری پێغەمەری ئیسلام.
- لە دامرکانەوەی یاخی بوونی دانیشتوانی "مدینه" و دژ بە حوکمی ئومەوێکان حەوتسەد ئیسلامی شارەکە بەدەستی دوانزە هەزار ئیسلامی سوپای ئومەوێکان کوژران.
- ابو لهب و ابو جهل جورئەتیان نەکرد بە "مەنجەنیق" لە کەعبە بدەن و وێرانی بکەن، بەڵام حصین بن نمیر، کە فەرماندەی لەشکرەکەی عبدالملک بن مروان بوو، دوای ئابڵۆقەیانی، کەعبەی وێران کرد.
- نە جولەکە و نە کافرەکان ویستیان هەبوو زیان بە مزگەوتەکەی پێغەمەری ئیسلامییەکان بگەیەنن، کەچی فەرناندەی سوپاکەی یزید بن معاویة داگیری کرد و بۆ سێ ڕۆژ کردی بە "خان"ی ووڵاخەکانی سوپاکەی.
- لەسەردەمی هشام بن عبد الملک، زید بن زیدالعابدین بن الحسین، کە وەچەزادەی پێغەمەری ئیسلامەکانە هەر نەکوژرا، بەڵکو بۆ ماوەی چوار ساڵ بە دەروازەی دیمەشقەوە هەڵیانواسی پێش ئەوەی بیسوتێنن.
بەڵێ ئومەوییە ئیسلامەکان یەکتریان کوشت.
- مروان بن الحکم، عمر بن عبد العزیز، الولید بن یزید، ابراهیم بن الولید، کە هەموویان "امیر المؤمنین" ی ئیسلام بوون بەدەستی ئیسلام لە ناوچوون تا دوا خەلیفەی ئومەوێکان کە بە دەستی ابو المسلم الخراسانی کوژرا
- ابو العباس یەکەم خەلیفەی عەباسییەکان، هەرچی لە وەچەی بنی امیة مابوو کوشتی، تەنیا ساواکان و ئەوانەی هەڵهاتن بۆ ئەندەلوس نەبێ.
- دوای کۆچی دوایی"ارتوغرول" ناکۆکی لە نێوان دوندار و عوسمانی کوڕی دروست بوو، بەوە کۆتایی هات کە عوسمان مامی خۆی کوشت و دەسەڵاتی گرتە دەست، بەو جۆرە دەوڵەتی عوسمانی دروست بوو.
- سولتان محمدی دووەم " ئەوەی شاری ئەستەنبولی داگیر کرد"، فەتوایەکی بڵاوکردەوە کە کوشتنی براکەی خۆی لە پێناو یەکڕیزی ووڵات و بەرژەوەندییە بەرزەکانی ئیسلام بە "حەڵاڵ" لەقەڵەم یا..
- سولتان مورادی سێیەم هەر لە گەیشتنی بە دەسەڵات لە دوای باوکییەوە، هەر پێنج براکەی خۆی کوشت..
- محمدی کوڕی لەو بە بەزەیی تر نەبوە، هەر کە دەسەڵاتی گرتە دەست هەر نۆزدە براکەی خۆی کوشت بەمەش تەغارێک لە باوکی بردەوە. میدیاکاری تورکی"رحمی تروان" 
- لە ووتارێکیا بە ناوونیشانی"بیرەوەری پاشاکان" ئەڵێ : محمدی سێیەم هەر بەوەوە نەوەستا، هەستا بە کوشتنی کوڕە شانزە ساڵەکەی تا دوای خۆی کۆڕە بچووکەکەی کە چواردە ساڵ بوو لەسەر عەرشی دەسەڵات دانیشێ،  کە بە سولتان احمد ناسرا و دواتر مزگەوتی سولتان احمدی "مزگەوتە شین"ەکەی لە ئەستەنبول دروست کرد.
- كاتێ دەوڵەتی عوسمانی ویستی دەست بەسەر شاری"قاهرة"ەدا بگرێ پەنجا هەزار موسڵمانی میسرییان کوشت، سولتان سەلیم داوای لە "تۆمان بای" کرد کە بەرامبەر مانەوەی لە حوکمی میسرا پاشکۆیەتی خۆی بۆ دەوڵەتی عوسمانی ڕابگەیەنێ، بەڵام ئەو بەم داوایە قایل نەبوو، سوپاکەی يێکخست، بە چواردەوری شارا چاڵی لێ یا،هەموو خەڵک بەشدارییان لە بەرنگاری عوسمانییەکانەوە کرد، بەڵام شکستیان خوارد، "تومان بای" هەڵهات و پەنای بردە بەر " شيخ حسن بن مرعی " هاوڕێی، بەڵام ئەو هاوڕێیەی خیانەتی لێ کرد و کوژرا، دواتر هەردوو براکەشی کوژران.

( ئەم ووتارە كە لە کتێبی"ڕاستیە دیارنەبوەکە-الحقیقة الغائبة" وەرگیراوە بەشێکی زۆر کەمی مێژووی ئیسلامە، کە وامان لێ ئەکا سەبارەت بە غەرقی ئیسلام لە خوێنا پێی بووترێ دینە "سوور"ەکە.

د.فرج فودة: مامۆستای زانکۆ، ئەکادیمیستییەک و نووسەرێکی عیلمانی بەناوبانگی میسرییە، کە لە سەر بۆچوونەکانی ساڵی 1992/بە دەستی گروپی تیرۆریستی" الجماعه الاسلامیە" تیرۆر کرا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە