ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار

Sunday, 29/01/2023, 22:59

4013 بینراوە


نیوەی زیاتری کە من لە رۆژی ٢ی رێبەندان لە،ساڵوەگەڕی راگەیاندنی کۆماری مهاباد کە ناو فەیسبوکدا بینیم وخوێندمەوە،کەسانێک بون کە تەمەنیان خوارووی ٣٠ ساڵ بووە.بە دەگمەن کەست دەدیت کە تەمەنی ٧٠ی تیپەڕآندبێ وئینجا باسی قازی محەممەدو٢ی رێبەندان بکا.ئەوکەسانە تەنیا بە بیستن ورادەیەک خوێندنەوە وقسەی گەورەساڵەکان ئاگایان لە سەردەمی ٧٧ ساڵ لەوەی پێش بووە.ئەوکەسانە بە بێ لێکۆلینەوە وتوێژینەوە وهەڵسەنگاندن وپرسیاروناشآرەزایی لە راستەقینەی مێژوو ووەدووکەوتن لە رووداوی ٢ی رێبەندان بە دەربڕینی هەستوسۆزێکی بێ بنەماودوور لە راستی لەسەر فەیسبوک خەریکی پێداهەڵاگووتن وگریان وشیوەن بون بۆ کۆماری مهاباد وبۆ لە سێدارەدانی قازی محەممەدوهاوڕێیانی.باسی میراتگرانی ئەو کۆمارەش ناکەم کە چۆن توانیویانە وەسیەتی قازی ومیراتی کۆمارلە ناو کەمپەکاندا لە باشووری کوردستان بپارێزن وبە جێی بگەیەنن.
لە ناو فەیسبوکدادەگەرآم تا بابەت وهەڵویستی خەباتکارانی ناو فەیسبوک لە ئاست ٢ی رێبەندان بخەمە بەرچاوم ولە تای تەرازوویان بدەم،ئاخۆچەندە لە راستیەکان دوورن یان نزیکن؟تاقمێک لەو کەسانە نزیک ویان سەر بەبنەماڵەی قازی محەممەد بون،ئەو چین وتوێژە بۆ دواندن نەدەبون ئەوەندە خۆیان پێ زل بوو،چما دەتوێرا بە رەخنە باسی شکستی کۆمارو کەسایەتی قازی بکەی. لایەنەکانی دیکەش هەر مەپرسە،دەتگووت لە سەردەمی کۆماردا دەستی راستی قازی محەممەد بون،تەواوی تەمەنیان بۆ کورد تێکۆشآون.
هەروەها،لە شاشەی ستێرکتیڤی وئاریان تیویش بەرنامە لەسەر ٢ی رێبەندان تەرخان کرابوو.ئەوانیش هەر لەسەر خەتی پێداهاڵاگووتن ودوورەپەرێزێی لە رەخنە بە شآن وباڵی ئەوکۆمارە وقازی محەممەدشەوی ٢ی رێبەندانیان بەرێکرد،بۆ ساڵی دیش خودا غەفورورەحیمە. بۆ ئەوەی مافی کەس نەخورێ لە ئاریانتیڤیدا یەکێک لە میوانەکانی ژووری ئاریان تیڤی / ئە،چ / سووکە رەخنەیەکی لە قازی وکۆمار گرت / هەرچەند رەخنەکانی جۆڕێک پاکانە بووبۆهەڵەکانی قازی محەممەد/.من دەڵێم،ئەوەش لەخودابەزیاد بێ لە / هیچ / باشترە!
لە ناوبگرەوبەرەی ٢ی رێبەندانی ناوفەیسبوک ووێنەکانی جۆراوجۆری قازی محەممەد بابەتێکی سەیرو سەمەرەو سەتالەسەت درۆم هاتە بەرچآووگووتم:خودای میری مەزن بۆ چی کۆمەڵگای کوردت وا بارهێناوە کە فێڕبێ بە دروپێداهەڵاگووتن وچەواشەی مێژووخۆی بە ڕآزێنێتەوە وڕابێنێ؟ ئاخر ئەو دەلەسانەن کە دەرگای مێژووی کوردیان بە سێ چەپە بە قوڕ گرتووە.کاریش،کاری چین وتوێژێکن کە ناوی خۆیان ناوە شاعیرونووسەرورووناکبیری تاریک بیر.

بیرەوەریەکی سەردەمی کۆماروقازی محەممە:

ئەوبیرەوەریەک لە کتیبی شآدرەوان رەحمانی قازی کە لە خزمانی نزیکی قازی محەممەدە بە ناوی / رۆژگاری ون / ،وەگرتووە.خوالێخۆشبوولە فێڕگەی مامناوەندیی ودەبیرستان بە ناوی دەبیرستانی دووتەبەقە / دووقات/ لە شآری مهاباد مامۆستای من بووە لە نەققاشی یان نیگار کێشیی لە پلەی یەکی مامناوەندی.هەرچەندی بڵێی مرۆڤێکی باش وئارام بوو،بەڵام مرچومۆن بوو داییم دەخۆیدابووە،رەنگە هۆیەکەشی ئەو شکستەبووبێ کە کاتی خۆی بە شەهید قازی محەممەدوهاوڕێیان وکۆماردا هاتبێێ.رەوانی شآدبێ وجێگای بەهەشتی بەرین بێ.

بیرەوەیەکەش ئاوایە:

دەڵێ: رۆژێكیان جەنابی پێشەوا بەرەودەفتەری کارەکەی دەچێت کە سۆفیەکی بە تەمەن پێشی پێ دەگرێ ودەڵێ: قوربان کێشەیەکم هەیەوهەر بە تۆ چارەسەر دەکرێ.گرفتەکەم ئەوەیە کە کوڕەکەیان بە زۆریی بردۆتە قوتابخانە ودەبەرخوێندنیان ناوە.
جەنابی پێشەوا بزەیەکی دێ ودەفەرمووێ،سۆفی بڕۆ تەشتێک قوڕ بێنە تا هەردووکمان وەسەری کەین.منیش هەروەک تۆتاقە کوڕێکم هەیە / مەبەستی کوڕی رەش یان عەلی قازی / یە.لێیان ئەستاندوم بۆ خوێندن.جا کوڕی تۆ باشە لێرەیە وشەوانەش دەیبینی.کوڕی منیان ناردۆتە تەورێز/ مەبەست شاەری تەورێزە / وبە مانگیش نایبینم!

پۆختەی کەلام:

سرنجڕآکێشە،قازی محەممەد کوڕەکەی دەنێڕێتە شاری تەوڕێز بۆ خوێندن و منەتیش لە سەر خەڵک دادەنێ !خەڵکی مهابادیش هان دەدا منداڵەکانیان بنێرنە بەر خوێندن لە مهاباد.ئەوکاتوئێستێش شآری تەوڕێز لە شآری مهاباد خۆشتروپێشکەوتربووە لە هەر بوارێکدا.فێرگە ومامۆستای وانەبێژەکانی لە هی مهاباد تۆکمەتربون.رەنگیشە کوڕی قازیان پێ سەروگردنێک لە هی خەڵكی هەژارزیاتربووبێ بۆیە باوکی ناردوویەتی بۆ ئەو شآرە.قازی محەممەد بۆ خۆی کوڕەکەی ناردۆتو تەورێزکەس کوڕی لێ نەستاندووە بە زۆرە ملی ،ئیتر بۆ منەت لەسەر سۆفییەکی هەژار دادەنێ.با کوڕەکەی مام سۆفیشی ناردبایە لای کوڕەکەی خۆی لە تەورێز؟
کوڕە سۆفیەکان وکوڕە هەژارەکان دوای رووخانی کۆماری مهاباد،بوونە پێشمەرگە وبە هەزارانیان گیانی خۆیان فیداکرد تا دەسەڵاتداری حیزبیی خۆی پێ هەڵکێشێ،کوڕەکەی قازیش کاتێک کە گەورەبوولە جیاتی تۆڵەی باوکی بکاتەودەستی درێژ کرد بۆ ناوەندە سیخۆریەکانی دژە کورد تا لە وڵاتی ئاڵـمان ژیانێکی ئاسوودەی هەبێ وخۆی باشتربژێنێ.

قسەی کۆتایی:

ئیستێش نەمزانی بۆ رەخنەگرتن لە چۆنیەتی دامەزراندنی کۆماری مهاباد وشەخسی قازی محەممەد وەک کفرێ مەزن دێتە بەرچاو؟لە کوێی دونیای پێشکەوتووداهەیە جوابی رەخنە بە جنێووقسەی نەشیاوودوور لە ئەخلاق بدرێتەوە.کاتی ئاوا چەند جاڕێک ئەو شێوە ئاکارانە قەبوڵ دەکرێ،ئەگەر بەردوام مرۆڤ لەسەر رەخنەگرتن قسەی نەشیاوی بۆ حەواڵە بکردرێ مەجبور دەمێنێ وەک لایەنی بەرابەر هەڵویست وەربگرێ وجوابی پێویست بداتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە