٩- زمانی کوردی زمانی فەرەمی ئەم پارێزگایانەیە و لەپاڵ ئەویش زمانەکانی فارسی و ئینگلیسی دەکوترێنەوە. شەڕ لەسەر زاراوەی کوردی مەکن. ئەم کوردیە جێکەوتوە زمانی فەرمی بێت و زاراوەکانی تریش لە هەموو شارەکوردیان وەک وانەیەک بکوترێنەوە.
١٠- وشیاربن کە زۆرینەی سیخوڕ، جاش و ساواکیەکانی ڕژیمی پێشو بونەتە پاسدار، ئێستاش ڕەزا پەهڵەوی بە ئاشکرای بەڵێنی بە پاسداران داوە کە لە ئێران دا دوبارە هەمان پلەو پایەیان پێ بدات. واتە کەسانێک هەنە لە ئێوە زۆر زیرەکترن کە ساڵانێکی زۆرە بۆ دروستکردنی دەستەڵاتی خۆیان کاریان کردوە، لە ئەگەری هاتنە سەرکاری ڕژێمی پاشایەتی، پشکی کورد تەنیا سیخوڕیە و تەنیا ساواک و پاسدار و جاشەکان دەتوانن لە گەڵیان بگونجێن. واتە ئێوە لە ئێستا دا هەر جۆرە ڕێکەوتنێک بکەل لەگەل بنەماڵەی پەهلەوی، ڕێکەوتنتان لەگەڵ لەسێدارەدانی خۆتان کردوە. نمونەی پێشەوا قازی لە پێش چاوە، جا لە مامتان کەوێت خۆ فریو مەدەن و زوو دەستبەکاربن. بۆ جارێکیش بێت، کورد چۆن لە ژن ژیان ئازادی لە پێش بوو، با لەسیاسەتیش دا لە تورکەکانی مەغوڵ و پەهلەوی لە پێشتر بێت. ئەگەر دەسبەکار نەبن و تا نەورۆزی ئەمساڵ یەک نەگرن، تا سەد ساڵی تر و هەلێکی تر لە سەدەی داهاتو دەرفەتی واتان بۆ ناگونجێت و مێژوش لە ئاست ئەم کارە دا بەرپرسیارتان دەزانێت.