لە گشت لایەکەوە ئابلوقە و ھێرش دەکرێتە سەر پارتی و یارەکانی

Tuesday, 31/01/2023, 22:54

2992 بینراوە


لەم ھەفتەیە دا لە گشت لایەکەوە ئابلوقە و ھێرش دەکرێتە سەر پارتی و یارەکانی


یەکەم: دادگای فەڕانسە بۆ سزای نەوتی بەسەر تورکیا بۆ گرێبەستی نایاسایی لەگەڵ پارتی و بە تاڵان بردنی نەوتێک کە ھیچ دەستکەوتێکی نەبوە جگە لەوەی نزیک بە ٤٠میلیارد ھەرێمی تووشی قەرزی دەرەکیش کردوە کە بە پێی یاسا ناودەوڵەتیەکان دەبێ بدرێنەوە، بەڵام خۆ پارتی خۆی نایداتەوە ئەگەر چی خاوەن سەدان زۆرتر لە ٣٠٠ ملیارد دۆلاریشن!
سزای توکیە لە دادگای فەرانسە کۆمپانیا نەوتیەکانی ژی وا گرێبەستیان لە دەرھێنانی نەوتی ھەرێم ھەبو لە ترسی سزا تۆقاند و کشانەوە و ڕایان کرد!
دووھەم: دەرکردن و ڕسوا بوونی دۆستە نزیکە گەندەڵ، دز و بەرتیل خۆرەکەیان، نەدیم زەھاوی، کەخاوەنی پۆستی وەزیری بو لە ناو دەسەڵاتی بریتانیا!
سێھەم: بەربژێر کردنی #بەشدار_حەسەن لە نێوان ٦٠٠کەسایەتی ماف پارێز، گورزێکی تر بو لە پارتی، بەشدار حەسەن پارێزەری زیندانیانی بادینانە کە بە نایاسایی و نامرۆڤانە لە لایان پاریەوە بەند کراون، ئەمەش دەرخەری پابەند نەبوونی پارتی بە یاساکانی مافی مرۆڤ و پێشل کردنیانە کە ئەمەش لای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر دیارە بەسەریەوە نەچوە و ناچێت!
چوارەم: دادگای فێدراڵی عێراق و دۆسیەی نایاسایی بوونی بڕیاری یەکلایانەی پارتی بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی پارڵەمانی ھەرێم!
پێنجەم: وەگەڕ خستنی کۆمەڵێک دۆسیەی سکاڵا لە دژی پارتی و بەتایبەت مەسرور بارزانی لە دادگای ئەمریکا کە ناتوانن پشت گوێی بخەن و دەبێتە فاکتێکی قورس بۆ شکاندنی زۆرتری پارتی و بە تایبەت مەسرور بارزانی!
دروستبوونی ئەمانە لە ماوەیەکی ئەوەندە کورت دا لەوە ناچێت بێ بەرنامە بێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە