ئەوەی تا سەرە، تەنیا هاوسەرە

Tuesday, 31/01/2023, 23:06

3270 بینراوە


لە ڕۆژی دەست ماچ کردن و شەکراو خواردنەوەدا خاوو و خێزانی کوڕەکە و ئەوانەی لەلایەن زاواوە بانگێشت کرابوون هەر لەگەڵ بینینی بوك بێ یەك و دوو ئەو ناوەیان جێهێشت و قەل فڕیان لێ کرد،، بەمەشەوە نەوەستان و بەڵکە شەکراوەکەشیان بەسەرو چاوی زاوادا دایەوە و هەریەکەو شەقێکی لەخۆی و کورسیەکەی داو ، ڕۆیشتن.. هۆکارەکەش ئەوە بوو کاکی زاوا کوڕێکی تا بڵێی قۆز و کەشخە و چوار شانە، لەبەرابنەردا ؛ بوکەش(بە بڕوای ئەوان) کچێکی ناشرین و ڕەشتاڵە و لاواز و باڵایەکی کورت وەك بنە توو.
پێش ژنهێنان کاکی زاوا لەچەندین کاتدا ئەو مەرجانەی بۆ ژنهێنان لای ماڵی باوك و کەس و کارەکەی باس ئەکرد کە گەر ئێستا باسی بکەین وەك ئەوە وایە تەواو پێچەوانەکەیەتی،، ئاخر ئەو هەر کاتێ کچێکیان بۆ ئەدۆزیەوە هەزار و یەك عەیب و عاری تیا ئەدۆزیەوە و ڕازی نە ئەبوو،، بۆیە ڕۆژێ خۆشکە گەورەکەی پێی ئەڵێ کاکە گیان بەس پێم بڵێ ئەو مواسەفات و مەرجانەی تۆ ئەتەوێ لە کچێکدا هەبێ چیە و خەمت نەبێ خۆم بۆتی ئەدۆزمەوە گەر لە ژێر زەویشدا بێ.
ئەبێ کچێکی خوێنەوار و خاوەن بڕوانامەی زانکۆ و لانی کەم پەیمانگایەك بێ،، نابێ باڵا کورت و قەڵەو بێ، باشترە قسە زان و کۆمەڵایەتی بێ، لەخێزانێکی خوێندەوار و خەڵکی شارەکە بێ، سپێ و سۆڵ بێ و ناوقەد باریك بێ، لە پیاو تێبگا و بزانێ چۆن لەگەڵ چوار دەوری خۆیدا هەڵ بکا.ئەمە و چەندینی تر کەوای لەخۆشکەکەی کرد بێ دوو دڵی بە براکەی بڵێ، کاکە ئەمەی تۆ ئەتەوێ مەگەر کچەزای سوقرات یان ئەرستۆ بێ.
زاوا و باوك بەو پەڕی دڵشکاوی دەستیان کرد بە ژیانی ئاسایی خۆیان و ماوەیەکی وویست تا ئەو بەستەڵەکەی درووست بوو بوو بە تەوای بتوێتەوە و پەیوەندیەکان دروست ببنەوە. بەم جۆرە لەگەڵ ئەو هەموو بەربەست و هەڵە کەلتووریەکان هەردوو کیان بەردەوامیان بە ژیانیان داو خێزانێکی زۆر باشیان دروست کرد و منداڵەکانیان زۆر بەشێوەیەکی باش پەروەردە کرد و ئەو مەرجانەی کە بۆ خۆیان بەدی نەکرا توانیان لە منداڵەکانیان دروستی بکەن و وەك دوو هاوژین و هاوسەری تا سەر بەردەوام بن پێکەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە