دەمە دەقەی سیاسی!

Saturday, 04/02/2023, 21:24

4678 بینراوە


دەمە دەقەی سیاسی!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاخانە ی بایزی بە ڕمێنە. پاش نیوەڕۆ هەتا نیوە شەوە تاوڵەو دۆمینه  و گەمە و سەوداو مەعامەلەی دۆڵار و دینار و قەسەو باسی سیاسیش هەر نەبێتەوە!
بۆنی قاوە و چاو  هەڵمی چادان وکتری و سەمادار ودووکەڵی قلیان تێکەڵ بە یەک دەبن و غڵبە غڵب و  هەرایەکە  کەس خەتی کەس ناحوێنێتەوە.
سێمان  و سەلیم لە گۆشەیەک دانیشتون وپاڵیان داوە تەوە و دەناو دووکەڵی  سیغارو قلیانی ناو قاوەخانە دا خۆیان سەرقاڵی قسەو باسێکی چڕو پڕی سیاسی کردوە و سەلیم لە سێمان دەپرسێت و دەڵێت:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەرێ سێمان پێت وایە  ئیسڕائیل بیت دە ئەسفەهانی سرەواندبێت و پێت وایە ئامریکاش  زەبرێکی قورستری تێ بسرەوەێنێت؟
سێمان،
ئەوەی پێی وایە ئیسڕائیل  لێی داوە دە گوێی گادا خەوتووە!
سەلیم:
دەوەنیە هەموو کەس وادەڵێت و دەڵێن ئامریکاش ئیقراری کزدوە و
بەڵام مەلاکان  دەڵێن لە باشورەوە  نێردراون دەست و خەتای کوردی تێدا یە باوڕێ دەکه ی شتی وا ڕاست بێت سێمان؟
سێمان:
ئەو جمهوری ئیسلامیە بێ ناموس ترین و بێ ئەخلاق ترین دەوڵەتە  .
هەمووی ئەو درو بوختان و بەهانانە بۆ تێک دانی هەرێم و دەرکردنی حیزبە کانی ڕۆژهەڵاتە دەنا هەموو بێ ئەقڵێکیش ما دام کە تۆزێک جمهوری ئیسلامی ناسی بێ دەزانێت جمهوری ئیسلامی بۆخۆیەتی ئەم ئاژاوە و فەرتەنانە ساز دەکات دەنا ئیسڕا ئیلی چی و کوردی بەدبەختی چی سەلیم گیان!
سەلیم،
باشە پێت وایە ئامریکاو ئیسڕائیل  لە جمهوری  ئیسلامی بدەن و وەک سەدام بی  ڕوخێنن و کوڕی شای بێننەوە و کوردیش پاڕلەمانی خۆی ته شکیل  بدات؟
سێمان:
ئای سەلیم! ئەم خەڵکە  چەند ساویلکەن نازانن کە ئامریکا و ئیسڕائیل دۆستی بڕبڕەی پشتی جمهوری ئیسلامین. ئەو خزمەتەی جمهوری ئیسلامی بە وان و ئوروپاییەکانی کردوە  قەت بە شای پێشوو نەدەکرا هەر بۆیەش  شەقێکیان  دەشای هەڵدا و خومەینیان لە نەجەفێ ڕا بردەوە. و ئەم بەڵاو موسیبەت و کارەساتەیان بەسەر گەلانی ئێران هێنا!
چاوت لێ یە جمهوری ئیسلامی بە سیاسەت و و گرتن و تیرباران چە پەکانی وێران  کردن و هەموو خۆرهەڵاتی ناوینیشی  کرد بە مۆڵگه ی ترۆریستان و بازاڕو مەعامەلەی چەک فرۆشتن. بە ناوی یارمەتی بە فەلەستین فەلەستینیشی کوشت. بە ناوی یارمەتی بە باشور ی کوردستان کە رکوکی وەرگرتەوەو  دووبەرەکی سەوزو زەردی خوڵقاند و باشوری پڕ کرد لە حوسێنیەو تریاک و مەواد !
چاوت لێ بێ بزانین  لە ڕۆژ ئاواش  چ دەکات  ئەوەی ئەردۆغان  بەشەڕ بۆی نەکرا جمهوری ئیسلامی دەتوانێ ڕۆژئاوا  بە سیاسەت تێک بدا ت و خە رای بکات!
 سەلیم،
ئەدی باشە سێمان ئەم شۆڕشەی ژینا چی بە سەردێت و پێت وایە بتوانێت جمهوری ئیسلامی بڕوخێنێت؟
 دەڵێن کوڕی شا و ژنێکی فارسیش هەیە دیوتە ئەو ژنە باریکەڵەی گوڵە زەردەکەی لە قژی خۆ داوە و  دەگەڵ عەوڵای موهتەدی و خالید عەزیزیش گەلێک جار دەدوێت دەوڵەتێ بڕوخێنن و کوردیش سەربەخۆ بێت؟
سێمان:
تەح  ماڵۆکەتە سەلیم وەک منداڵان قسان دەکەی بێ بەڵا بی !
ئیسڕائیل وئامریکا هەوڵێ دەدەن شاپەرستەکان و  جمهوری ئیسلامی  لێک گرێ بدەن و دەساڵ زیاترە بۆ مەبەستی خۆیان کاردەکەن  و قەت  نه یان ویستوە جمهوری ئیسلامی  بڕوخێت و ناشخوازن  بڕوخێت !ئەم دارودەستەی بە دڵیانن تێک دا ئاوێته ی یەک تریان دەکەن  و نە تاج دەبێت و نەعەمامە بەڵام  جۆرێکی دی لێ دەکەن خەڵک بێ دەنگ بێت !
ئیسڕائیل وئامریکا  لە مێژ ساڵە بە تەمان( شاخوند) سازبکەن نە عەمامە بێت و نە تاج لێچک و حیجاب  ئیڕشاد و مێڕشادیش نامێنێت و  ناهێڵن  جمهوری ئیسلامی  بڕوخێت و ئێران وەک عێراق و ئافغانستانی بەسەر بێت ! 
سەلیم،
پێت وانیە  ئێران وەک سوریەی بە سەر بێت و شەڕی نێوخۆ سازبێت؟
سێمان:
ئەگە ر شۆڕشی ژینا نەتوانێت بەهێز تر بێت و وەک شۆڕشیی گەلانی ئێران بە دژی حوکمەتی شای ئەوکات  کەچینی کرێکاروگشت جەماوەر هاتنەشەقام وهەتا  شایان دەرنەپەڕاندو سەڵتەنەتیان نەڕوخاند شەو و ڕۆژ  شەقامیان چۆڵ نەکرد بەم شێوە  جمهوری ئیسلامی لە ڕەگ و ڕیشەوە لێک هەڵەتەکێنێت  مەترسیەکان گەورەتردەبن  و دژمنانی شۆڕش پلانەکایان چڕوپڕتردەکەنەوە.
هەر وەک  گوتیشم ئەگەر دژمنانی شۆڕشیش نەیان توانی   ئاوێتە و تێک هەڵکێش و لێک درانێکی  بەدڵی  خۆیان بکەن و تەنانەت ئەگەر نەتوانن کوردەکان و بەلوچ و ئازەریەکانیش  فریو بدەن  دیسان بارودۆخەکە جۆرێکی  تری بەسەر  دێت !
بە تاییبەت ئەگه ر کوردەکان  بە وشەی تەجزییە بترسێن و لە بری  وەڵام دانەوە بەحەلی کێشەی  نەتەوەیی کورد بیان هەوێت  سەرانی  کورد هەڵخەڵەتێنن و  هێندێ کورسی و مورسیانیان لە تارانێ پی بدەن خەڵکی کوردستان ئەمە قەبوڵ ناکەن و شۆڕش لە کوردستان  گەرم و گوڕ ده بێت  و هەموو پیلان گێڕیەکان لە لایەن هەر بەرەو تاقمێکەوە بێت بەرپەرچ دەدەنەوە. 
ئێران پێویست ناکات وەک سوریای لێ بێت چونکین  لە مێژ ساڵە بە بێ شەڕی ناوخۆیی  خەڵکی ئێران لە برسیەتی و بێکاری و ناو مەرگ و خوێن و دەربەدەری دا نوقم بووە .
برسیتی و نەداری و گرانی و بێکاری ساڵەهای ساڵە باڵی ڕەشی خۆی  بە سەر  ژیانی خەڵکی هەژارو کرێکارو ڕەنجدەری ئێران دا  دا گرتوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە