ئەمەریکا لەمەرگی خۆی دڵنیایە، بۆیە ئەوروپا وێران دەکات

Sunday, 05/02/2023, 0:02

5063 بینراوە


پەرلەمەنتاری ئیتالی مامۆستای زانکۆ (Giulietto Chiesa)  نوسەرێکی بوێر، ناوبراو ئەم چاوپێکەوتنەی لە٢٠١٥ ئەنجامداوەو لە چاوپێکەووتنەکەیدا ڕاشکاوانە: ئەڵێ ئەمەریکا لەمەرگی سیستێمی سەرمایەداری دڵنیایە، بۆیە نازیەت لە ئۆکراینا زیندوو دەکاتەوە، پاشان ئەوروپا وێران دەکات، لەکۆتایشدا ئەگەری هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێهەم دێتە ئاراوە.
 لەگەڵ یەکەم تەقاندنی گوولەی شەڕی ئۆکرانیاشدا، بیرمەندی باڵای ئەمەریکا"نوعام چۆمسکی لە چاوپێکەوتنێکیداجەختی لەسەر هەمان ئەم بۆچوونانە کردەوە، منیش لەسەر ڕۆشنیایی کتێبەکەی بیرمەند وئابووری ناسی ئێرلەندی " نایل فرێگسۆن" هەمان بۆچوونم هەبوو، هەرلە سەرەتاوە، کە نووسەری ئێرلەندی بە ژمارە و فاکتا، بۆمان دەسەلمێنێت کە قەرزەکانی ئەمەریکا بەم نزیکانە دەگاتە دوو بەرانبەر،
هەر کە قەرزەکانی ئەمەریکاش گەیشتە دووبەرانبەر، ئیتر ناتوانێت بودجەی ئەو ٨٠٠ بنکە سەربازیەی کەلە دەرەوەی ئەمەریکایە دابین بکات، بۆیە ئەم جەنگەی بەرپاکرد.
ئەمەش یەکەم جەنگ نیە، کەئەمەریکا بەرپای بکات، بەڵکوو لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ٤٨٠ جەنگی بەرپاکردووە، دەیان ملێۆن کەس بوونەتە قوربانی، بەڵام بە بێدەنگ و بێباسکردن، چوونکە خۆیان خاوەنی مەدیاکانن، ئەوان فوتبۆڵ و شەڕەبۆکسێن و یاری ئەتاری فێری خەڵک دەکەن.
بەکورتی ئەوەی بینیمان، هەر لە نوێژەن کردنەوەی نازیزم و پڕپاگەندەکردن بۆی، ئەم دیاردانەمان هەر هەمووی بینی، هەریەکەم وێنەی شەڕی ئۆکرانیا" ئەمانە برچ ئال و چوشینن، وەک عێراقی و ئەفغانی نین" بەڵام ئەفسووس لەبەر ئەوەی کە زۆربەی هەرە زۆر بێ ئاگایە و ئەزمونی لاوازە تا ئاستی نەبوون، بینیمان کە پڕوپاگەندیان بۆ سەرۆکی ئۆکرانیا "زلنسکی" کرد ناخۆ ئاگا، نەک هەر ئەوەش کاتێک کە بەڵگەی خوودی ئەمەریکام بڵاو کردەوە کە، زلنسکی درۆ دەکات هیچ درونێکی روسی نەخستۆتە خوارەوە، چوونکە پسپۆڕی بواری سەربازی ئەمەریکا ووتی: ڕوسیا لەکاتی هاویشتنی ڕاكێتەکانی لەبەرزیەکی زۆرەوە شەپۆلە ئەلیکترۆنی دەگرێتە ڕادارەکانی ئۆکرانیا، ئیتر ڕادارەکانی ئۆکرانیا هیچ نابینێت، ئەمەش بەڵگەی خۆیانە، کەچی کوردە بۆر وەک ئەوەی تەماشای فوتبۆڵ بکات، خۆی گیڤ دەکاتەوە، واتێدەگات من باوکیم کوشتووە، گەمژە ،دەعبا ئەوە بەڵگەی پسپۆڕی ئەمەریکەیە نەک من.
زۆربەداخەوە لەزمانی نوسەرانی بەتواناوە نوسیم کە بوخاری بە ٢٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مێژووی ئیسلامی نوسیووەتەوە، کەچی پێش ئەوەی ووشەیەکی لەبابەکەتەکەمی خوێندبێتەوە، پەلامار دەدات، سووکایەتی دەکات، لێی زیز نابم، دەزانم کە لەژیانیا دوو دێڕی نەخوێندۆتەوە، گوێڕایەڵێ شەلاتیەکانی وەک مەلا عەبدول ناوگەڵە.
بەکورتی ئەوەی ڕەوانشاد"  جیلۆلیۆ چیزا" باسی دەکات، زۆرێک لە پلە باڵاکانی ئەمەریکا و جیهانیش لە مەیدانەوە قسەیان لەسەر کردووە، بۆ نموونە"ئیگێلا میرکل" بەدەنگ ڕەنگی خۆیەوە ووتی لە کۆبونەوەی منیسکدا، پوتیمان لەخشتەوبرد، هەتا سوپای ئۆکرانیا ئامادەی شەڕ بکەین. هەروەها ئەندام سەناتۆری باڵای ئەمەریکا سەربە بە کۆماریەکان" لینسی گراهام" لەناو ئاپۆڕەی تازە نازیەکاندابەدەنگ و ڕەنگەوە بە تازە نازیەکان ئەڵێ ئەوە ئێوەبوون کە کەلە شەڕی " پۆڵتۆڤە"دا قەیەسەری ڕوسیاتان شکاند، نەک ڕوسیا، ڕوسیا خیانەتی لێکردن، جەنگی پۆلتۆڤە ساڵی١٧٠٠ لەنێوان قەیسەری سوید و قەیسەری روسیا لە نزیک شاری"خارکێف" ڕویداو لەو شەڕەدا قەیسەری سویدی تێکشکا، قەیسەری روسیا " پێتەری گەورە" ڕوسیا سەرکەووت" چاوپێکەوتنەکەی لینسی گرام لەگەڵ نازەیاکانی ئۆکرانیا دووبەشە، بەداخەوە دوەمیانم بۆ نەدۆزرایەوە". هەروەها دیسان کۆنە جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی ئەوەیش دانی پیادا ئەنێت کە لە٢٠١٤ وە بڕیاڕیاندا کە سوپایەکی ٦٠٠ هەزار کەسی ئامادە بکەن بۆ شەڕ دژ بە روسیا. 
بەکورتی دیاردەکان هەر هەموو ئاشکران و شاروە نین، کە ئەمەریکا ئەم شەڕەی بەرپاکرد، دژ بە روسیا، لەترسی مەرگی سەرمایەداری، چوونکە پێش شەڕەکەش بناغەی دانانی" بریکس" داندراوە، واتا دیاردەکان هەر هەموو ئەوە بەیان دەکەن، کە سەرمایەداری تابووتی بۆ دروستکراوە، بەڵام نوسەر "جیلیۆت چیزە" ئەوەش ئەڵێ کە ئەگەریش هەیە، کە خۆپارێزن لە شەڕی جیهانی سیهەم، لەبەر ترسی کاریگەر چەکە پێشکەووتوەکانی ڕوسیا، بۆ نموونە ڕوسیا کۆمەڵێک چەکی هەیە لەوانە "چێکمات، ئەفانگار" کە هەموو ڕۆژائاوای تۆقاندووە، ڕەنگیشە ڕاست نەبێت کە چەکی ئەمەریکا پێشکەووتر هەبێت و دەرنەخات، تا کاتی پێویست.
هەرچەندیش ئەوەی ناوبراو باسی لێکردوە لە ساڵی٢٠١٥دا، دەبینن کە بۆ نموونە سەرەتا ئەڵمانیا تەنها جەند کڵاوێکی سەربازی (خودە) ی نارد، ئێستا ناچارکرا، وەزیری بەرگریەکەی دەربکات و " لیۆپارد٢" بنێرێت، ئێستا خودی ئەمەریکا ئەڵێ بەهیچ شێوەیەک فڕۆکەی " یێف١٥" نانێرین ئەڵمانیا و پۆڵۆنیا ئامادەییان دەربڕیووە، هەروەها هەروەک "جۆن بۆڵتن" ئاشکرای دەکات، کە بەتەمان ئازەریەکانی ئێران لە ئێران هانبدەن، بە پەرپاکردنی شەڕی ئێران و تورکیا، ئەم کارەش دەستپێشخەری بۆ کراوە، لێدانی ئێران بەهاوکاری خێڵی مچە بارزانی دەستپێکی ئەو کارەیە، ڕەنگە خوودی ئێران زۆر گرنگ نەبێت لەپرۆسە گەورەکەدا، بەڵام ووزەی ئێران گرنگە وبەرپاکردنی شەڕ، گێژاو خستنە ناو سوریا و لوبنان و دەڤەرەکە لە
بەرژەوەندی ئیسرائیل شەڕخوانی ئەوروپادایە، دەبینن کە ئەوروپا هاواری لێهەستاوە و ئاماژەکان شاراوە نین کە کۆمپانیاکانی ئەوروپا بەرەو وێرانە بەڕێکراوە، هەروەک نووسەری باسەکەمان دەربارەی ئایندەی ئەروپا باسی لێوە دەکات.
شەڕەکە دەستی پێکردووە، ڕانەگەیەندراوە، ئەوکاتە دەستی پێکرد، کە خێڵی مچە بارزانی درۆنەکانی ئیسرائیلیان گەیاندە هەولێر، ئومێد دەکەم کە کاریک، روداوێک ڕێڕەوی شەڕەکە بگۆڕیت و نەبێتە هۆی بەرپاکردنی شەڕە وێران کەرەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە