گێلە پیاو!

Tuesday, 07/02/2023, 11:25

4968 بینراوە


لەم گوتارەداباس لە گێلە پیاوی عەزیز نەسین ناکەین.باس،باسی گێلەپیاوێکە بە ناوی مستەفای هیجری کە بەرپرسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕانە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق لە باشوری کوردستان.گێلە پیاوی ژێردەستی مەسعود بارزانی بە بێ ئەوەی فکر لە ئاخاوتنەکانی خۆی بکاتە،چاوی دەنووقێنی وزاری ئەکاتەوە وپاشان ناوی ئەنێ سیاسەت وچارەسەریی پرسی کورد.چماکەس دەوێرێ بیاندوێنێ!هەرزووئەڵێن:حیزبی ئێمە خاونی ٧٧ساڵ تەمەنی حیزبییە وخاوەنی کۆماریشین لە مهاباد.ئەورۆژانە بازآڕی کوڕی شای ئێڕان لە سای بەشێک لە حیزبگەلی رۆژهەڵاتی کوردستان فرە گەرمە.چەپ وراست زوڕنای بۆ ئەژەنەن وباسی بارودۆخی ئێڕان دەکەن پاش کۆماری ئیسلامی.لە کورتەویدئۆکەداکە لەسەرگووتارەکە دەیبینن،چڕووچآوی مستەفای هیجری وەک چڕووچاوی گێلە پیاوی عەزیز نەسینیش ناچێ.

جیاوازیی گێلە پیاوی ناو کتێىی عەزیز نەسین وگێلە پیاوێکی وەک هیجری؟

گێلەپیاوی کتێبی ع،نەسین،خاوەن جورئەتەوبە ڕاشکاوی پێ لە سەر هەڵەکانی خۆی دادەنێ وبەرپرسایەتی وەرناگرێ.چون گەمە بە هەستی خەڵك ناکا.گێلە پیاوی ع،نەسین،لە کتێىەکەیدا لە لاپەڕەی ٢٠٣ تا٢٠٦ بەوجۆرە خۆی دەناسێنێ،کاتێک بەرپرسایەتی قوتابخانەیەکی پێدەدەن.
گێلەپیاو دەڵێ:نە بەرپرسایەتی وەردەگرم نە جەژنم بۆ بگرن،چون لەو جەژنەدا دەخوازم پێشینەی خۆم بدرکێنم.بۆیە بەوشێوەیە دەئاخفێ ودەڵێ: هاوڕێیان رێگام بدەن پێ بە / گوناهی / خۆم بنێم،زیاتر لەوە ناتوانم خۆم رابگرم. من تووشی ئازاری وێژدان بوم،وەرن بمگرن.گێلە پیاوبەرپرسایەتی قەبوڵ ناکاوراستیەکان دەلێ وخۆی بە گرتن دەدا!

گێلە پیاوی کۆی سەنجەق:

ئەو چەند رستەیە گێلە پیاوی عەزیز نەسین،شڕۆڤەی ناوێ.تەواوی ئاکارەکان وقسەکانی گێلەپیاوێکی وەک مستەفای هیجری بە پێچەوانەی گێلەپیاوی کتێبەکەی عەزیز نەسینە.مستەفای هیجری راستیەکان دەزانێ بەڵام خۆی گێل دەکا.دەنا مرۆڤ یان حیزبی لێزان تەنیا جارێک لە کونێکەوە مار پێوەی دەدا.لەو کورتە ویدئۆیەداپێمان ناڵێ: ئەگەر لە داهاتووی ئێڕان بە هەڵبژاردنێکی ئازاد سیستمی پادشآیی زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست هێنا،لە وەها سیستمێکداپرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چی بەسەردێ؟
گێلەی کۆی سەنجەق دەبوایە بیگووتبایە ئێمە باوەڕمان بە دێمۆکڕاسی وبە هەڵبژاردن هەیە ورێزیی لێ دەگرین.بەڵام ئەگەرهەر سیستمێک دوای کۆماری ئیسلامی بێتە سەر سەرکار،پرسی کورد چآرەسەرنەکرێ ئێمە وەک حیزبەکەمان درێژە بە خەبات وتێکۆشانی خۆمان دەدەین وسڵ ناکەینەوە.چون خاوەنی مێژوویەکین کە شآنازی پێوە دەکەین.
ئەوە جیاوازیی گێلەپیاوی کتێبەکەی عەزیز نەسین کە دەڵێ:پێ لە گوناهی خۆم دەنێم با ئازاری ویژدان نەمگرێ وخۆمتان پێدەناسێنم وبەرپرسایەتی وەرناگرم.بەڵام مستەفای هیجری نە ئازاری ویژدانیش نایگرێ،لە بەر پلەوپۆستیی حیزبیی نە پێ لە هەڵەکانی خۆی دەنێونە دەست لەو پۆستەی کە پێی دراوە هەڵدەگرێ.باوک وباپیری کوڕی شآی ئێڕان بکوژی یەکەمی بەرپرسانی باڵای کورد بون.بە تایبەت یەکەم بەرپرسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان قازی محەممەد بە فەرمانی ئەو بووە دەگەڵ هاورێیانی کە لەداردراوە.
تا بزانین دوای گووتنی ئەو قسانە خۆی بە گرتن دەدا؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە