خوا بوکوژێ

Tuesday, 07/02/2023, 11:36

6917 بینراوە


 خوا لەناوت بەرێ، خوا فەوتت کا، خوا بوباتەوە بۆ خەزێنەکەی خۆی ، خوا مەفحفت کاتەوە، خوا سەرەو ژێرت کا، خوا چاوت کوێر کا، خوا بتکوژێ،، ئەمانە و چەندینی تر لە منداڵیەوە گوێبیستی بووین و لەلایەن خەڵکانێکی زۆرە بەکاردێت. کاتێ بیرئەکەیتەوە بۆ خوایەك هەبێ ئەوەندە تووندوو و تیژ و ڕقاوی کە هەرکات بمانەوێ وەك ئامرازێك بەکاری دێنین بۆ لەناوبردنی ئەو کەسەی خۆشمان ناوێ وەیان بمانەوێ لەناوماندا ، نەمێنێ. بۆ چی ئەبێ خوا یەکسان بێ بە ترس و تۆقاندن و کاری تیرۆر؟ لە بەرانبەریشدا هەمان خوا کە فێرکراین لێی بترسین و خۆمانی بۆ بچەمێنینەوە،، ئەوا ١٨٠ پلە تێڕوانیمان بۆ ئەگوڕێ و داوای بەخشندەیی و بەزەیی و سۆزی لێ ئەکەیەن،، خوایە بماپارێزی،،خوایە ڕزگارمان بکەی،، خوایە بەبێ عەقڵی خۆمانمان لەگەڵ نەکەی،،خوایە ئەوەی ئێمە کردمان تۆ لەگەڵمانی نەکەی،،خوایە بەشی من زیاد کەی،،خوا ڕزقمان پڕبکەی. کەواتە لەوەوە تێئەگەین هەر کاتێ لە خوا ترساین و بۆی پاڕاینەوە ئەوا لەجیاتی ئەوەی بمانکوژێ پێچەوانەکەی ڕوو ئەدا و ئەمان پارێزێ. جا باشە کەسێك وەیان هەر شتێك ئەوەندە ترسناك و کوژەر و تۆقێنەر بێ چۆن ئەبێ لەهەمان کاتیشدا بە بەزەیی و بە سۆز بێ..پاشان گەر کەسانێك باوەڕ بەو خوایە بێنن کەسوور ئەزانن چەندە ترسێنەر و خوێن بەدەستە، ئەی ئەبێ ئەمان چەندەی تر لەو خوایە ترسێنەرتر و تۆقێنەرتربن.. ئەبێ ئەمان چەندە داهێنانی تر بکەن لەوەی خواکەیان تووندوو و تیژتر بێ تا ڕەزامەندی و بەخشندەیی یەزدانەکەیان وەدەست بێنن!!
هەر بۆیە ئەبینین ئایینی ئیسلام لەسەرەتاوە بە سەرپەڕاندن و کوشتن دەستی پێکرد و هەتا ئەم کاتەش بەردەوامی هەیە و دوا فێرکاریان (قاعیدە و نەسار و لئیسلام و داعش) توانیان بە تەواوی ئەو پەیامەی خواکەیان بگەیەنن و گەشەی پێبدەن.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل(نەتەنیاهۆ) لەمەڕ کێشەی فەلەستین و دەوڵەتی جولەکە ئەڵێ؛ کاتێ عەرەبەکان لە یەمەن سەرهەڵئەدەن و دواتر لەڕێگای ئایینی ئیسلامەوە داگیرکاریان دەست پێکرد، یەکێ لەو شوێنانەی ڕوویان تێکرد ئورشەلیم بوو کە جولەکە 3500ساڵ پێش ئیسلام دروستیان کردبوو و وەهەر لەوێش عیسا پەیامەکەی خۆی گەیاند .واتە ئەم خاکە هیچ کات هی عەرەب نەبوە، لەوەش زیاتر ئەڕواو ئەڵێ تا ساڵی 1870 کاتێ سەردانی قودس و ئورشەلیمت بکردایە جگە لەو مزگەوتە چەند شوێنێکی کەم نەبوبێ هیچ جۆرە شارستانیەتێك بەدی نەکراوە، ئیسلامەکان هاتن و دوای ئەوان چەندانی تروەك مەمالیك و عوسمانیەکان جارێکی تر ئێرەیان  داگیراکرد.. لەو ماوە زۆرەدا کە ئیسلامی تیابوو نەیانتوانی لە داگیرکاری و ماڵوێرانی بیپارێزن، نەیانتوانی کەڵك لە زەوی و زارو بنیاتنانەوەی وەربگرن،،ئیسلام هات تەنها داگیری کرد و خەڵکە ڕەسەنەکەی دەرکرد و کەوتنە تاڵانی و وێرانکردن..ئەمە ئەنجامی ئەو هەزار ساڵەیە کە ئیسلام لێرە بوو. لەبەرانبەردا کاتێ ئێمە گەڕاینەوە بۆ ئێرە لەدوای ساڵی 1947 توانیمان بەهێزترین ئابووری و سوپا دامەزرێنین کە جگە لە جولەکە هەزاران عەرەب لەگەڵماندا ئەژین و بەشداری پێشکەوتنی ئەم دەوڵەتە جولەکەیە ئەکەن..ئێستا دەوڵەتی ئیسرائیل ٨ هەمین دەوڵەوتە لە جیهان لەسەر ئاستی ئابووری و تەکنەلۆژیا.
برەودان بەو ئایینە و واڵاکردنی سەداها و هەزارەها مزگەوت و کەناڵی تیڤی و چەندەها دەزگای تری ڕاگەیاندن بۆ خزمەتکردنی ئەم دواکەوتووییە تەنها خزمەت بە عەرەب و فارس و تورك ئەکا ، کورد ئەبێ خۆی لەم دەرد و ڤایرۆسە ڕزگاربکا دەنا ڕۆژ دوای ڕۆژ خاکی زیاتر لە دەست ئەدا و نەوەکانی ئەکا بە قوربانی خەڵکانی تر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە