تورک ستریم گازلاین

Tuesday, 07/02/2023, 10:11

10054 بینراوە


چەن ڕۆژێک لەمەوبەر دەوڵەتی ئەمریکا هاونیشتیمانیانی خۆی ئاگادار کردەوە لە کردەوەی تترۆریستی لە تورکا،پاشان بە هاوڵاتیانی گوت بە زوترین کات تورکیا چۆڵ بکەن.

پاش ئەمریکا ، کەنەدا هۆڵەندا فەڕەنسا هەمان هەنگاویان ناو بگرە دەرگای سەفارەیشیان داخست.

ئایا مەبەستی ئەمریکا  لە کردەوەی تێرۆریستی ئەو زەمین لەرزەیە بوو کە نیوەی کوردستانی خاپور کردەوە؟

یان مەبەست لەم زەمینلەرزەیە ئەوە بوو کە هێڵی گەیاندنی گازی ڕوسی لە ڕێگای تورکیاوە بوەستێنن.

وەک دەزانن دوای ئەوەی ئەمریکا و بەریتانیا لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا بۆری گازی نێوان ڕوسیاو ئەڵمانیایان تەقاندەوە، کاتێک لیژنەیان دانا بۆ لێکۆڵینەوە مەبەست لە لیژنەکە ئەوەبوو کە دیزە بەدەرخونە کردنی ڕاسیەکان بێت.

ئێستا کە تورکیا خەریکی ڕاکێشانی بۆری گازی ڕوسی بوو بەرەو ئەوروپا بە ناوی

تورک ستریم گازلاین، ئەمەش دەبوە هەڕەشەیەکی تر لەسەر ناتۆو هاوپەیمانەکانی..

بۆری گازی ڕوسی بۆ تورکیا

پاشان تورکیا بڕیاری دابو کە دژایەتی سوید و فینلاند بکات لە ئەندام بونیان لە هێزەکانی ناتۆ..

کەواتە ئێستا زانیمان ئەمریکاو بەریتانیا دوو هۆکاری گەورەیان هەیە بۆ ئەوەی  لە ڕێگای پڕۆژەی هارپەوە تورکیا چاوترسێن بکەن.

پڕۆژەی هارپ

ئەگەر لەیادتتان بێت ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک ئەمریکا ویستی هێرش بکات سەر عراق تورکیا ڕێگری کرد لەوەی کە سوپای ئەمریکا لە کوردستانەوە داخڵی عراق ببێت ، ئەوە بوو سوپاکە ڕوی کردە ئوردن و پاش ماوەی چەند ڕۆژێک زەمینلەرزە لە ئەستانبوڵی داو زیانێکی زۆری گەیاندە تورکیا.. هەڵبەتە ئەمجارەش تورکیا دەیوست لە دوو لاوە ملهوڕی بکات.

یەکەم لە دژی ویستی ناتو دژایەتی بون بە ئەندامی سوید و فینلاندا بکات.

دوەم لە ڕێگای ئەو بۆری گازەوە گازی ڕوسیا بە نرخێکی زیاتر بفرۆشیت بە ئەوروپا.. ئەمەش زیانی هەیە بۆ ئابوری ئەمریکا، چونکە ئەمریکا لەم ساتەدا بە پێنج بەرابەری نرخی گازی ڕوسی گاز بە ئەوروپا دەفرۆشێت.

پاشان تورکیا چەند سەدێکی دروست کردوە کە دەیەوێت لە ئایندەدا بە نرخێکی زۆر ئاو بەربداتەوە بۆ عراق ئەمەش دوبارە مەترسی گەورەی هەیە بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

سەدی تورکیا

هیوادارم بە ڕەچاو کردنی ئەم زانیاریانە ڕوون ببێتەوە بۆچی ئەو زەمینلەرزەیە تورکیای بە سەختی گرتۆتەوە. کەواتە ئەو زەمینلەرزەیە سروشتی نەبو و وە توڕەیی خوداکان نەبوە بەڵکو توڕەیی کۆمەڵی کەباڵە ، ئەوەی دژی بەرژەوەندی کەباڵ بێت بە شێوەیەک لە شێوەکان چاوترسێنی دەکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە