بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی بۆ ئەوەی خیانەتە گەورەکانی خۆیان بچووک ببینرێت، رێگا بە ئیسلامی سیاسیی دەدەن تا گەرای پیسی خۆیان دابنێن


دوایین رێژەی گیان لە دەستدانی بوومەلەرزەی تورکیە و باکوری کوردستان

Wednesday, 08/02/2023, 12:22

1202 بینراوە


دوایین ئاماری گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەی تورکیە وباکوری کوردستان. سەرچاوەی هەواڵگەریەکانی باوەرپێکراو لە تورکیە وباکوری کوردستان ئەوەمان پێ دەڵێ کە بۆ ماوەی سێ مانگ باری نائاسایی راگەینراوە،ئەو بارودۆخەش دە پارێزگا دەگرێتەوە.
دوایین ئامار ئەوەمان پێدەلێ کە رێژەی گیانلەدەستدانی لێقەوماوەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هێدی هێدی بەرەوسەرووهەڵدەکشێ ولەوانەی خۆی لە ٢٠هەزار کەس کوشتەو هەزاران بریندار،داڕمانی هەزاران خانووبدا.
ئەو رووداوە دڵتەزێنە وەهای کردوە کە تا ئێستا لە ٤٦ وڵاتی جۆراوجۆری جیهان یارمەتیی فریاکەوتن بگاتە تورکیە وباکوری کوردستان.
بە پێی هیندێک هەواڵگەریی باوەڕ پێكراووشآهیدانی ئەو دەوەرە کە لە مێدیاکانی بڵاو بۆتەوە،یارمەتی بۆ لێقەومانی باکوری کوردستان لە حاند لێقەوماوانی تورکیەکەمتر بووە وکەمتەرخەمیی بەرپرسانی پێوە دیارە!
هەروەها لە سووریەش ورۆژئاوای کوردستان خەساری مەزن پێکهاتووە وهەزاران بریندار وکوشتە هەیە.بۆ هۆی دەمارگرژیی ورەگەزپەرەتیی بەشارئەسەدوحیزبەکەی بە پێی پێویست رێگا نەدراوە یارمەتی بگاتە دەست لێقەوماوانی ئەو بوومە لەرزەیە.تەنیا کۆماری ئیسلامییە تا ئیڕە بڕێک یارمەتی ناردۆتە سوریە.سەرآی ئەوەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئێران / شاری خۆی ودەوروبەریی خۆی / بە هیچ جۆڕێک بە پێی پێویست یارمەتیی پێ نەگەیشتووە بە لێقەوماوەکانی بوومەلەرزکەی شاری خۆی ودەورووبەری ئەوشارە!

سرنج:

بە پێی پەیەوەندیەکی راستەوخۆلە شآری بانەوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان،شەوی رابوردوولەوشارە ئاسەواریی لەرزینیی ئەو بوومەلەرزەیە هەستی پێكراوە وخەڵك بە نیگەرانییەوە شەویان تێپەڕکردوە وخۆیان ئامادە کردوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست