ئێران تۆپەکەی هاویشتە ساحەی سلێمانیەوە

Monday, 20/02/2023, 7:51

2688 بینراوە


کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوی مەیدانێکی خۆشتر و لەبارتر تەقەلای کرد و ئەمجارە تۆپەکەی فڕێدایە ساحەی سلێمانی و زانکۆی سلێمانیەوە ، دەوڵەتی ئێران دوای ئەوەی لەچەند مانگی ڕابردوودا دووچاری ئاڵنگاریەکی سەخت و دژوار بوویەوە لەناوخۆدا جاچ لەڕووی سەربازی و ناسەربازی و  سیاسی و  مەدەنییەوە بەڵام هەر زوو کەوتە سوڕاندنی میلی تەمەنی ولەبەرانبەردا سیاسەتێکی تەواو نەرم و لەسەرخۆ پراکتیز دەکات بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ڕژێمی بنەماڵەیی ئاخوندیی و شیعەگەریی ئەویش لەڕێگەی داگیرکارییەکی سڕکەرەوە بۆ ناو کەمپەس و بەشەکانی زانکۆی سلێمانی.
بەپێی هەندێک سەرچاوە هەر دوو ڕۆژ دوای هێنانەدەرێی زارا لەزیندان ڕاستەوخۆیانە کونسوڵخانەی ئێران لقی سلێمانی لە ڕێگای سلێمانییەوە هەوڵدەدات پەرچەکردار بنوێنێت و هەڵدەستێت بە سازدانی پەروەردەیەکی بەفارسی کردن ، لە پێش هەمووشیانەوە لە کۆلێژی یاساوە دەستپێدەکات لەڕێگای نەرمەهێزەوە کە تێیدا فەرهەنگ و زمانی فارسی تێدا دەوترێتەوە ، ڕوون و ئاشکرایە ئەم پڕۆژەیە لەزانستی ڕامیاریدا بە دەستێوەردانی نێونەتەوەیی ناسراوە کە زۆرێک لە دەوڵەتە داگیرکارەکان پێڕەوی لێدەکەن، کە هیچی کەمتر نییە لەوە داگیرکارییەی کە بەتۆپ و تانکەوە دەهاتنە سەرمان،  لەهەمووی سەمەرەتر و گوماناویتر ئەوەیە ئەو کەسانەی کە بەشداربن تێیدا ئەوا جۆرێک لە ئیمتیازات و بەرەوپێشچوونیان پێشکەش دەکرێت لەلایەن کونسوڵخانەی ئێرانەوە وە ئەو کەسانەشی وانە دەڵێنەوە و ڕاهێنان دەکەن کەسانی تایبەت و جودان و کونسوڵخانەی خۆی دابینیان دەکات بۆ ئەم پڕۆژەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە