ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و كوێ ؟

Tuesday, 21/02/2023, 21:58

3266 بینراوە


دواى ئه‌نفاله‌كانى ساڵى 1988 و پاشه‌كشه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوخاكى ئێران بێ ئومێدێیه‌كى زۆر گه‌وره‌ باڵى كێشا به‌سه‌ر میلله‌تى كوردا . خه‌ڵكێكى زۆر ئه‌نفال كران و ماڵ وێران و سه‌رگه‌ردان بون و ئاواره‌ى هه‌نده‌ران بون . به‌ڵام له‌ ئه‌نجامى  داگیركردنى كوه‌یت له‌ لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ینه‌وه‌ . هه‌لێكى زیڕن بۆ كورد هاته‌ پێشه‌وه‌ . هاوپه‌یمانان  هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپاى عێراق و كویتیان  ئازاد كرد و سوپاى عێراقیش  ته‌سلیم به‌ هاوپه‌یمانان بوو . له‌ ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا بۆشاییه‌كى سیاسى گه‌وره‌ له‌ گۆڕه‌پانى سیاسى هه‌رێمى كوردستاندا دروست بوو . جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان به‌ هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌  ده‌ستیان به‌ ڕاپه‌ڕینێكى سه‌رانسه‌ى كردو سوپاى یه‌عسیان له‌ كوردستان وه‌ده‌رنا .
كه‌واته‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ پێش وه‌خت به‌رنامه‌ى بۆ دانه‌نرابوو  ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست هات چیبكه‌ن و چۆن ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن . له‌ ڕاستیدا  ئه‌گه‌رى ڕوداوێكى مێژویی ئاوا گه‌وره‌  له‌ دیدو بۆچونى سه‌ركردایه‌تى كوردا نه‌بوه‌و ڕوداوه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كوتو پڕو چاوه‌ڕوان نه‌كراو ڕویدا . بۆیه‌ كه‌ ڕاپه‌ڕین كراو سوپاى به‌عس ده‌ركراو هه‌رێمى كوردستان كه‌وته‌ ژێر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌ ، سه‌ركردایه‌تى كورد نه‌یتوانى و نه‌یزانى چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك سود له‌م هه‌له‌ مێژوییه‌ وه‌رگرێت و مافه‌ڕه‌واكانى كورد ده‌سته‌به‌ر بكات و خاكى داگیر كراوى كورد بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى كه‌ كورده‌ .  
ئه‌وه‌تا دواى 29 ساڵى به‌ناوحوكمڕانى كورد ، ناچار بوه‌  ئاڵاى سپى هه‌ڵكات و ته‌سلیم به‌ به‌غدا ببێته‌وه‌ . هۆكارى سه‌ره‌كى  كه‌ تا ئیستاش بۆته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌ه‌م حوكمڕانییه‌كى  باش و دروستكردنى ژێرخانێكى ئابورى باش ، ئه‌و ناكۆكى و دوژمنایه‌تیه‌ى  له‌ نێوان  به‌ره‌ى جه‌لالى و مه‌لایی  كه‌ له‌ساڵى 1964 ده‌ستى پێكرده‌وه‌و له‌ ژێر ناوى  ( جه‌ماعه‌تى مه‌كته‌بى سیاسى و مه‌لا مسته‌فا ، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى ) . به‌ڵام له‌ ئێستادا دوژمنایه‌تییه‌كه‌ ڕێك بۆته‌ دوژمنایه‌تى  بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى به‌ڵام له‌ ژێر ناوى دوو حیزبداو له‌ ژێر فۆڕمى كوردایه‌تى درۆینه‌دا . 
ناكۆكیه‌كانى ئێستاى  ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ ته‌نهاو ته‌نها له‌ پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى مادیدایه‌و ئه‌وه‌ى لاى ئه‌وان  گرنگى نه‌ماوه‌و باس ناكرێت ، به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانى كورده‌ . من له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت به‌ كورتى باسى ئه‌و ڕوداوه‌  نه‌شازانه‌ بكه‌م كه‌ دواى ڕاپه‌ڕێن ڕویان داوه‌و هه‌ر وه‌ها ئه‌وهه‌ڵه‌ ستراتیجیانه‌ى  سه‌رانى كورد ئه‌نجامیان داوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ دواى  ئه‌وهه‌موو ده‌سكه‌وتانه‌ى به‌ده‌ستمان هێنان و ئه‌و هه‌له‌ زێرََِینانه‌ى بۆمان ڕه‌خسا، به‌ده‌ستى به‌تاڵ  گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ خاڵى سفر. 
1-كه‌ ڕاپه‌ڕێن  ده‌ستى پێكرد ، یه‌كه‌م هه‌نگاو  ده‌ست به‌ تاڵانى كرا . كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى هه‌رچى كه‌ل و په‌لى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تیش هه‌بوو ، تاڵان كران و سوتێنران . ئه‌گه‌ر بڵێن له‌و كاته‌دا نه‌مان توانى ڕێگرى بكه‌ین ، ئه‌ى ئێستا چۆن وه‌ڵامى خه‌ڵك ده‌ده‌نه‌وه‌ دواى 29 ساڵى حوكمڕانى  به‌رپرسه‌ هه‌ره‌ باڵاكانى  جوت بنه‌ماڵه‌و  جوت حیزب و حكومه‌تى درۆینه‌ به‌ ڕۆژى ئاشكرا تاڵانى ده‌كه‌ن له‌ گومرگه‌كان . نه‌وت به‌ قاچاخ ده‌فرۆشن . زه‌وى حكومه‌ت داگیر ده‌كه‌ن . دیاره‌ كورد هه‌ر میلله‌تێكى تاڵانچى و شڕه‌ خۆره‌ . 
ئه‌ى باشه‌ فرۆشتى  ئه‌و مه‌واد و كه‌ل و په‌لانه‌ى به‌نداوى بێخمه‌ كێ فرۆشتنى ؟؟. ئه‌ى ئاودیو كردنى ئه‌وهه‌موو سه‌یاره‌و شۆفڵ و بیلدۆزه‌ر و  كارگانه‌ بۆ دیوى ئێران ، كى كردى ؟؟. كه‌واته‌ ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌  خاوه‌نى قه‌زیه‌و ئه‌جیندایه‌كى دیارى كراو نه‌بوه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕاپه‌ڕێن له‌ ده‌ره‌وه‌ى  لێكدانه‌وه‌و بیرو بۆچون و به‌رنامه‌ى پێش وه‌خت  ڕویداوه‌ ، نه‌یانزانى  چۆن سود له‌م ڕوداوه‌ مێژوییه‌ گرنگه‌ وه‌رگرن . 
ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ناو سه‌ركردانه‌ به‌رنامه‌ى پێش وه‌ختیان هه‌بوایه‌ ، كه‌ كه‌ركوك ئازاد كرا ، ده‌بوو هه‌نگاوى یه‌كه‌م  هه‌رچى عه‌ره‌بى هاورده‌ هه‌یه‌ ده‌ریان بكه‌ن . به‌ڵام زۆرینه‌ى سه‌ركرده‌كان  خه‌ریكى تاڵانى بون .  ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى هه‌بوو خه‌رێكى هێنانى  شیشى ئاسن بوو به‌ تڕێله‌ بۆ سلێمانى . 
2-دواى كۆڕه‌وه‌ ملیۆنیه‌كه‌و  پشتیوانى هاوپه‌یمانان بۆ كوردو  هێنانى هێزى تایبه‌ت بۆ پارێزگارى كوردان ،له‌و كاته‌ هه‌ستیار و گرنگه‌دا ، سه‌ركرده‌كانى كورد چونه‌ به‌غدا بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌َل سه‌دام و ماچ و مۆچیان له‌گه‌ڵ ده‌كرد . ئاخر ئه‌مه‌بوه‌ عه‌قَلى كورد ، بۆیه‌ حاڵى  به‌م ڕۆژه‌ گه‌یشتوه‌ .
3- فڕانسۆ میتران  سه‌رۆكى ئه‌وكاتى  فه‌ڕه‌نسا  داواى كرد وه‌ڤدێكى كورد بچێته‌ پاریس. پێی ڕاگه‌یاندن كه‌ هه‌وڵ ده‌دات  كه‌ركوكیش بخاته‌ ناو خه‌تى 36 دژه‌ فڕینه‌وه‌ و پۆلیسى تایبه‌تى بۆ دروست بكات . ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك بوو بۆ جۆرێك له‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان . كه‌وه‌ڤده‌گه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ،  هوشیار زێبارى  كه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌ ئه‌ندامانى وه‌ڤده‌كه‌و نوێنه‌رى پارتى ، له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا لاى داوه‌ته‌ لاى به‌رپرسانى تورك و هه‌موو نه‌هێنى كۆبونه‌وه‌كه‌ى بۆ باس كردون . ئه‌مه‌ش ماناى وایه‌  وریابن فه‌ڕه‌نسا خه‌ریكه‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كات . له‌وكاته‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستى له‌ كورد شت .
4- له‌سه‌ر داگیر كردنى چه‌ند دوكانێك له‌ شه‌رۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ له‌ لایه‌ن به‌رپرسێكى پارتییه‌وه‌  شه‌ڕێكى قورس و ماڵ وێرانكه‌ر  له‌ نێوان پارتى و یه‌كێتى دروست بوو . سه‌دان كه‌س شه‌هید و بریندار و ئاواره‌ بون .ئه‌میان سوپاى توركى په‌لكێش كردو ئه‌ویان سوپاى  ئێران . دواجار پارتى له‌ 31/ى ئابى 1996 سوپاى عێراقى هێنایه‌ سه‌ر هه‌ولێرو یه‌كێتى ئاودیوى ئێران كرد . دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م  یه‌كێتى به‌ هاوكارى  ئێران ، گه‌ڕایه‌وه‌و  پارتى ڕاونا و دواجار دێگه‌ڵه‌ بو به‌ سنورى نێوان هه‌ردوو لاو هه‌رێمى كوردستان بو به‌ دوو ئیماره‌تى  بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى . 
سه‌ركرده‌كانى كورد دوژمنێكیان  ده‌گۆڕیه‌وه‌ به‌ دوژمنێكى تر . له‌گه‌ڵ سه‌دام شه‌ریان ده‌كرد   له‌سه‌ر خاك ، به‌ڵام له‌ولاوه‌  به‌شێكى خاكى كوردستان ته‌سلیم به‌ توركیا ده‌كرا .  سه‌یر له‌وه‌دایه‌  ئێران و توركیا ده‌بونه‌ حه‌كه‌م و ناوبژیوانى  نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ ناكۆكه‌ ، له‌ كاتێكدا هه‌ردوك لایان به‌ خوێنى كورد تینون و  حه‌زناكه‌ن  هاوڵاتى كورد نانى شێوى هه‌بێت بیخوات . دواجار هه‌رچۆنێك بێت ئه‌مه‌ریكا ڕێكى خستنه‌وه‌ . ئه‌م سه‌ركردانه‌ ئابڕوى میلله‌تى كوردیان برد ، مێژوى كوردیان له‌كه‌دار كرد ، ناوو ناو بانگى  كودیان له‌به‌ر چاوى دنیا ناشیرین كرد .  قه‌یناكا خۆتان خاوه‌نى ئابڕو نین ، به‌ڵام بۆچى ئابڕوى میلله‌تێكى 50 ملیۆنیتان برد ؟؟؟. هه‌موو جیهان  بۆته‌ پشتیوانى كوردو ئێوه‌ش له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆتان و بنه‌ماڵه‌كانتان ، شه‌ڕى كوردو كورد دروست ده‌كه‌ن .
5- كاتێك به‌رژه‌وه‌ندى مادى زۆر بوو  مه‌سعود بارزانى كه‌ سوێندى ده‌خوارد تا ماوه‌  قسه‌ له‌گه‌ڵ مامجه‌لال ناكات ، له‌ یه‌كترى  نزیك بونه‌وه‌و له‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ داده‌نیشتن و ده‌یانگوت ئێمه‌ به‌رپرس نین له‌و شه‌ڕانه‌ى ڕویانداوه‌ ، ئه‌وه‌ خه‌ڵكانى تر بون شه‌ڕیان دروست كردوه‌ . دواى ساڵى 2003 كه‌ ده‌سه‌ڵاتى به‌عس نه‌ماو حكومه‌تى نوێی عێراق پێك هات ، كورد بوو به‌ هاوبه‌شى ده‌سه‌ڵات . مامجه‌لال حه‌زى له‌ به‌غدابوو . مه‌سعود بارزانیش  حه‌زى ه‌ كوردستان بوو . وه‌كو برا پێك هاتنو مویان به‌ه‌به‌ره‌وه‌ نه‌ده‌چوو . مامجه‌لال  له‌ پێناوى ئه‌وه‌ى هه‌ر سه‌رۆك كۆمار بێت ، له‌ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ، ماڵه‌و ماڵى ده‌كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ بۆ مه‌سعود بارزانى . 
كاتێك گرێبه‌ستى نه‌وت مۆركران و له‌ كۆى 5 ملیار  دۆلارى شیرینى  نه‌وت ، جوته‌ برا 4 ملۆینیان بۆ خۆیان برد . برایه‌تیه‌كه‌یان گه‌یشته‌ 
ئاستێك  مه‌لا به‌ختیار  بۆ كه‌ناڵى 24 ده‌ڵێت : مامجه‌لال پێش نه‌خۆش كه‌وتنى به‌ مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ده‌گوت ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ قسه‌ى كاك مه‌سعود نه‌كه‌ن ، من ده‌رۆِم ده‌بم به‌ په‌ناهینده‌ له‌ هه‌ولێر .  ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاواته‌ خوازبوین كه‌ ئێوه‌  له‌ سه‌ره‌تاوه‌و هه‌میشه‌ ئاوا نێوانتان باش بوایه‌ . چونكه‌ ئه‌وه‌ تاكه‌ زامن ده‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتنى كورد . به‌ڵام دواى  ئه‌وه‌ى له‌ پێناوى خۆتاندا ده‌ریایه‌ك خوێنى كه‌س وكارى ئێمه‌تان ڕشت ، ئه‌وكات  ئه‌م قسانه‌ ده‌كه‌ن . ئه‌ى كێ به‌رپرسیاره‌ له‌ خوێنى نه‌وه‌و كه‌س و كارى  ئه‌وانه‌ى به‌خۆڕایی به‌كوشتان دان ؟. 
 تازه‌ كه‌س به‌ فلسێكى قه‌ڵب ئه‌م قسانه‌تان لێ وه‌ر ناگرێت .  به‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌ێت كه‌ ئه‌وان  خۆپه‌رست بون نه‌ك سه‌ركرده‌ . ئه‌وه‌ ئێمه‌ گه‌مژه‌و نه‌زان بوین ئه‌وانمان  به‌سه‌ركرده‌ زانیوه‌و دوایان  كه‌وتوین و كردمانن به‌ كارێزما . به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وان  نه‌ك كارێزما بون ، به‌ڵكو  خوێنى ئه‌م میلله‌ته‌یان له‌ پێناوى خۆیاندا ڕشتوه‌ . 
6- هییوادارم   لێكدانه‌وه‌  له‌ ڕوانگه‌ى ڕق و كینه‌و  حیزبى و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ ، بۆ ئه‌م نوسینه‌ نه‌كه‌ن و له‌ ڕوانگه‌ى  عه‌قڵ و مه‌نتیق و  و ویژدانه‌وه‌ ، سه‌یرى بكه‌ن .   كاتێك  حكومه‌تى به‌عس ڕوخاو هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد ، ئه‌وكات یه‌ك سه‌ربازى عێراقى نه‌مابوو . ده‌بوو كورد ئه‌و هه‌له‌ مێژوییه‌ له‌ ده‌ست خۆى نه‌داو هه‌رچى خاكى دابڕێنراوه‌ له‌ عه‌ره‌بى هاورده‌ى پاك بكاته‌وه‌ .
كاتێك هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى جله‌ولاو سه‌عدیه‌و خانه‌قین خه‌ریكى  ڕاونانى عه‌ره‌بى هاورده‌ بوو، مامجه‌لال بڕیارى ده‌ركرد بۆ سزادانى ئه‌وانه‌ى عه‌ره‌بى هاورده‌ ده‌رده‌كه‌ن  به‌ تایبه‌تى عه‌شیره‌تى كوڕه‌وى له‌ جله‌ولا . دوایی هه‌موو بونه‌ داعش و كوردیان ده‌كوشت .  مامجه‌لال ده‌چێته‌ كه‌ركوك و فه‌رمان ده‌رده‌كات كه‌ پۆسته‌كانى كه‌ركوك وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر كوردو عه‌ره‌ب و توركماندا به‌ش بكه‌ن .
 تاریق ڕه‌مه‌زان كه‌ فرۆِكه‌وانێكى  حیزبى به‌عس بوه‌و كوردى كیمیا باران كردوه‌، له‌ سجن ده‌رى ده‌هێنێت و موعه‌زه‌ز و موكه‌ڕه‌م  به‌ ته‌یاره‌  له‌ فڕكه‌خانه‌ى سلێمانیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى ده‌كات و  به‌رپرسى ئاسایشى  ئه‌وكاتى سلێمانیشى كرده‌ قوربانى ئه‌و كاره‌ ناڕه‌وایه‌و له‌ پۆسته‌كه‌ى لاى بردو گوایه‌ ئه‌و تاریق ڕه‌مه‌زانى  به‌رداوه‌ و ناردویه‌تى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات .
به‌ڕاست ئه‌مانه‌ ده‌بێ كارى سه‌ركرده‌یه‌كى كوردبن كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ناو خه‌بات ده‌كات بۆ ڕزگارى میلله‌ته‌كه‌ى ؟؟. هه‌موو ئه‌م كاره‌ ناڕه‌وایا نانه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوه‌ خۆى خۆشه‌ویست بكات له‌به‌رده‌م  عه‌ره‌به‌كان و سوننه‌كان. له‌ كاتێكدا سوننه‌كان  خۆیان به‌ خاوه‌نى  ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ده‌زانن و  هه‌رگیز ده‌ست به‌رداریان نابن . پێم بڵێن ماوه‌ى 8 ساڵ مامجه‌لال له‌ به‌غدا له‌سه‌ر پشكى كورد  سه‌رۆكى كۆمار بوه‌ ، چ ده‌سكه‌وتێكى بۆ كورد به‌ ده‌ست هێناوه‌ ؟ یه‌ك بست خاكى داگیركراوى  كوردستانى گێڕاوه‌ته‌وه‌ ؟ یه‌ك بڕگه‌ى  ماده‌ى 140 جێبه‌جێكردوه‌ ؟ . 
هاوڵاتى خۆشه‌ویست خوێنه‌رى به‌ڕێز  من ڕقم له‌ مامجه‌لال نه‌بوه‌ ،  . به‌ڵام ئه‌مانه‌ ڕاستین و خوێن له‌ جه‌سته‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ ناچارم ئه‌م ڕاستییه‌ تاڵانه‌ بنوسم . مامجه‌لال ته‌نها بۆخۆى له‌ به‌غدا بوه‌ نه‌ك بۆ كورد . هه‌موو ئه‌وانه‌شى له‌سه‌ره‌تاوه‌  تا ئێستا له‌ به‌غدان هه‌ر بۆخۆیان له‌وین و هیچیان بۆ كورد به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ . ته‌نها  له‌ بیرى وه‌رگرتنى پۆست و پله‌وپایه‌ن بۆئه‌ندامه‌كانیان ، نه‌ك به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كورد .  ئه‌وانه‌شى كه‌ دڵسۆزن كه‌س به‌ قسه‌یان ناكات . تا ئێستا دوو لیواى مامجه‌لال و دوو لیواى مه‌سعود بارزانى  له‌ به‌غدا موچه‌ وه‌رده‌گرن .
 له‌م ماوه‌یه‌دا دوو موچه‌یان وه‌رگرتوه‌ . له‌ هه‌رێمش موچه‌یان هه‌یه‌ . به‌ڵام پاره‌ نییه‌ بۆ كارمه‌ندانى خه‌سته‌خانه‌كان . پۆَڵ بریمه‌ر حاكمى مه‌ده‌نى عێراق دواى ڕوخانى سه‌ددام  ده‌ڵێت : مامجه‌لا و مه‌سعود بارزانى داوایان كرد بمبینن .  ترسام له‌وه‌ى داواى كه‌ركوكم لێ بكه‌ن . ده‌ڵێت : كه‌ هاتن داواى پۆست وپاره‌یان كرد . خۆشحاڵ بوم و یه‌ك ملیار و نێو پاره‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك مابوو ، بۆم خستنه‌ ته‌یاره‌وبردیان .  تكایه‌ واقیع بین بن و خۆتان حوكم له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ركردانه‌ بده‌ن . 
7- كه‌ركوك  دڵى كوردستانى مه‌سعود بارزانیه‌ ، به‌ڵام نه‌وتى كه‌ركوكى به‌ قاچ ده‌فرۆشت و هیچى بۆ كه‌ركوك  خه‌رج نه‌ده‌كرد . حه‌یده‌ر عه‌بادى ساڵى  2018 وتى ساڵێك پێش ڕیفراندۆم به‌ چاودێرى ئه‌مه‌ریكا  بارزانى ئێمزاى  كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى له‌ كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ى  له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى داعشدا ده‌كه‌ونه‌ ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌وه‌  كرد . له‌ به‌رامبه‌ردا بارزانى بڕى  400 ملیۆن دۆلارى له‌ ئێمه‌ وه‌رگرت . واته‌ مه‌سعود بارزانى پێش وه‌خت  كه‌ركوكى به‌پاره‌ فرۆشتوه‌ . 
دوایی مه‌سعود بارزانى  بۆ ئه‌وه‌ى خۆڵ بكاته‌ چاوى خه‌ڵكه‌وه‌ و خۆى وه‌ك پاڵه‌وان نیشان بدات ،  به‌ بڕیارى خۆى  بی َڕه‌زامه‌ندى  هاوڵاتیان و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ڕیفراندۆمى ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ پاڵه‌وان و به‌و هۆیه‌وه‌ نیوه‌ى خاكى كوردستانى له‌ ده‌ستدا .  له‌ كاتى شه‌ڕى داعشدا زۆرێك له‌ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌ قاچاخچییه‌تى  نه‌وتیان له‌گه‌ل داعش ده‌كرد . كاتیكَ ناوه‌كان ئاشكراكران و  ڕاده‌ستى  مه‌سعودبارزانى كران  وه‌كو فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان  بۆ سزادانیان  ، ده‌ركه‌وت زۆرینه‌یان سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتین ، مه‌سعود بارزانى  كه‌سیانى سزانه‌دا .  جارێك پێان گوتوه‌ فڵانه‌ كه‌سى پارتى دزه‌ . له‌وه‌ڵاما وویه‌تى : ئێمه‌ كه‌سى خۆمان سوك ناكه‌ین و سزاشى ناده‌ین .  تكایه‌ باش سه‌ركرده‌ كارێزماكان بناسن . 
له‌ 13/ى ئابى ساڵى 2014 پارتى بێ شه‌ڕ شه‌نگالى بۆ داعش چۆڵ كرد . ژنه‌كانى سوریا پێشیان به‌ هێزه‌كه‌ى پارتى ده‌گرت كه‌ ڕانه‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌ په‌له‌ په‌لییان خه‌ڵكیان ده‌كرده‌ ژێر سه‌یاره‌كانیان . تاكه‌ فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌كێتى به‌ناوى  عه‌مید قادر خۆرانى  له‌گه‌ڵ چه‌ندكه‌سێكى  كه‌م  شه‌ڕى كرد و 5 هه‌زار  هه‌زار كوردى ڕزگار كررد . 
دوایی له‌ برى ئه‌وه‌ى  پله‌ى به‌رزبكه‌نه‌وه‌و سوپاسى بكه‌ن ، خه‌ریكى ئه‌وه‌بون سزاى بده‌ن چونكه‌ فه‌رمانى سه‌ربازى جێبه‌جێ نه‌كردوه‌و ڕاى نه‌كردوه‌ . دیاره‌ پارتى پێش وه‌خت له‌گه‌ڵ داعش ڕ ێك كه‌وتوه‌ . بێرنارد شۆ  ده‌ڵێت :ئه‌وانه‌ى  له‌ نیشتمان هه‌ڵاتن و نیشتمانیان فرۆشت ، ئێستا خاوه‌نى نیشتمانن . ئه‌وانه‌شى گیانى خۆیان كرده‌  قوربانى ، ئێستا جێگایه‌ك بۆ نوه‌و كوڕه‌كانیان نییه‌ . پارتى هه‌میشه‌ نیشتامانى فرۆشتوه‌و به‌كرێگیراوى  دوژمنان بوه‌ . 
ئێستا شانازى  ده‌كه‌ن  كه‌ له‌گه‌ل َ به‌غدا ڕێك كه‌وتون  ئاسایش بۆ شه‌نگال ده‌گیێڕنه‌وه‌و  پۆلیسى فیدڕاڵى هاتۆته‌ ناو شه‌نگاله‌وه‌ .  به‌ڕێزان ئه‌وه‌ جێگه‌ى شانازى نیه‌و خیانه‌ته‌ . ئه‌وان له‌ خه‌مى كوردى ئێزدى نین و ڕاده‌ست كردنه‌وى شه‌نگال به‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه‌ په‌كه‌كه‌و ئه‌وانه‌ى  سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ن له‌ شه‌نگال ده‌ركرێن . مایكل ڕۆبن نوسه‌رى به‌نا و بانگى ئه‌مه‌رێكى و نزیك له‌ كورد ده‌ڵێـت: ئه‌وه‌ى دوژمنى كورده‌ ، دۆستى پارتى و بارزانییه‌ . ئیتر ئه‌م قسه‌یه‌ به‌سه‌ بۆ ناسینى بارزانى و  بنه‌ماڵه‌كه‌ى . ئه‌وه‌ قسه‌ى ئێمه‌ نییه‌ .
8-  ده‌ڵێت : به‌سه‌ركردایه‌تى كوردم وت نه‌وت ده‌رمه‌هێنن له‌ پاره‌ى نه‌وتى به‌سره‌  بودجه‌تان بۆ ده‌نێرین . به‌ قسه‌یان نه‌كردین و نه‌وتیان ده‌رهێنا . من نامه‌وێت له‌سه‌ر بڕیاردان  له‌ ده‌رهێنانى  نه‌وت و فرۆشتنى  و ئیفلاسكردن  به‌ هه‌رێمى كوردستان قسه‌ بكه‌م  چونكه‌ هه‌موو كه‌س حیكایه‌ته‌كه‌ى ده‌زانێت . به‌ڵام ته‌نها قسه‌یه‌كى نێچیر بارزانیتان  وه‌بیر دێنمه‌وه‌ . كه‌ ده‌ڵێت : به‌غدا به‌ ئێمه‌یان ده‌گوت نه‌وت فرۆشتن ، ته‌ماته‌و خه‌یار نییه‌ بیفرۆشى . به‌ڵام ناگه‌ڕێینه‌وه‌ دواوه‌و فرۆشتمان . قسه‌ى منیش ئه‌مه‌یه‌ : به‌خوا ته‌ڕتان فرۆشت . پیرۆزه‌ ، پیرۆز ، بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ى بۆ كوردت  به‌ده‌ستت هێنا . ئاخر تۆ بویته‌ ده‌مسپى كورد بۆیه‌ بارمان ڕه‌نگینه‌ . 
9- ڕوسیا نه‌یارى ئه‌مه‌ریكایه‌ . ئه‌گه‌ر ڕوسیا نه‌بوایه‌  بارودۆخى  سوریا وه‌كه‌ ئێستا نه‌ده‌بوو . ئه‌مه‌ریكاش دۆستى كوردبوه‌و  هاوكارى زۆریشى كردوه‌ . به‌ڵام سه‌یركه‌ن  چۆن سیاسه‌ت مه‌داره‌  بێ ئه‌زمونه‌كانى كورد ده‌چن ئێمتیازى ده‌رهێنانى نه‌وت  له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ڕوسیا ده‌ده‌ن و له‌ سه‌دا 60 ى بۆرى نه‌وتى كوردستانیشى  پی َده‌فرۆشن . ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانى كورد پێیان وابێت  ئه‌مه‌ریكا  حساب بۆ ئه‌مه‌ ناكات و  تۆڵه‌ى خۆشى له‌ كورد ناكاته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ یاغنیشن . ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پشتى كرده‌ كورد ، كه‌ داواى كرد   ئه‌مه‌ش كه‌تنێ:ى ڕیفراندۆم دوبخه‌ن و  مه‌یكه‌ن .  ئه‌مه‌ش كه‌تنێكى ترى  سیاسه‌تمه‌داره‌  تازه‌ پێگه‌یشتوه‌كانى  هه‌رێم . 
خوێنه‌رى ئازیز ، هاوڵاتیانى خۆشویست ، دڵسۆزانى گه‌ل و نیشتمان .  ئه‌م نوسینه‌ى من بریتیه‌  له‌ چه‌ند بابه‌تێك و چه‌ند خاڵێكى دابڕاو له‌ یه‌كترى . واته‌ زنجیره‌یه‌كى گریدراو نییه‌  به‌ یه‌كه‌وه‌ . مه‌به‌ستى من له‌م نوسینه‌ ده‌ست نیشانكردنى ڕوداو خاڵه‌ گرنگه‌كان بوه‌ و بۆوه‌بیرهێنانه‌وه‌  نوسیومن .  بۆ هه‌موان بزانن دواى ڕاپه‌ڕێن ، چیمان كرد ، چێمان به‌سه‌ر هات ،هه‌ڵ‌كان چیبون ، كێ به‌رپرسیاره‌ له‌و هه‌ڵه‌و كه‌م وكورتیانه‌ . ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه‌ زوربه‌تان  ئاگادارى ڕوداوه‌كانن . ئێستا  وته‌ى چه‌ند كه‌سیێكى نزیكى پارتیتان بۆ ده‌نوسم  بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چۆن كۆیله‌كان دیكتاتۆر دروست ده‌كه‌ن .
یه‌كه‌م : محمد خورشید به‌رپرسى لقى  3 پارتى له‌ كه‌ركوك  ده‌ڵێت : جۆرج فلۆید پیاوه‌ ڕه‌ش پیسته‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا پۆلیس كوشتى . به‌ڵى وایه‌ . ئه‌ى كێ  سه‌رده‌شت عوسمانى كوشت ، ئه‌ى كى مه‌لا جوجى خاڵى مه‌لا مسته‌فاى كوشت ، ئه‌ى كێ فه‌ره‌یدون جوان ڕۆیی كوشت.... هتد . ئه‌وه‌ى خۆى ماڵى له‌شوشه‌ بێت ، نابێ  به‌رد بگرێته‌ په‌نجه‌ره‌ى خه‌ڵك . 
دووه‌م : مامۆستایه‌كى زانكۆ سه‌ربه‌ پارتى كه‌ ناوى ڕێبین سه‌لامه‌   ده‌ڵێت : به‌غدا فه‌شه‌لى هێناوه‌ له‌ حوكمڕانێ و ده‌یه‌وێت  حوكمڕانى هه‌رێمیش فه‌شه‌ل بێنێت . بۆیه‌ ناكرێت  ئه‌م حوكمڕانیه‌ سه‌ركه‌وتوه‌ى هه‌رێم ڕاده‌ستى به‌غدا بكه‌ین .  ته‌نها ده‌ڵێم : قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ى  ئه‌م فه‌یلسوفه‌ وانه‌یان پێ ده‌ڵێت . ناوبراو له‌ لێدوانێكى تریدا ده‌ڵێـت : كابینه‌ى نۆیه‌م له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆییو ده‌ره‌كى  زۆر سه‌ركه‌وتو بوه‌ .  ئه‌ى موچه‌ى فه‌رمان به‌ران ؟؟. ئه‌نور حه‌مه‌ غه‌ریبیش  سه‌باره‌ت به‌م مامۆستایه‌نه‌ى زانكلا ده‌ڵێت : حه‌ق وایه‌ ئه‌مانه‌ له‌ ته‌كیه‌بن  نه‌ك زانكۆ . زۆر ڕاسته‌ به‌ڵام كوا حه‌ق ماوه‌ . 
سێهه‌م: زه‌كه‌ریا سلیم محمد عه‌رف :  دكتۆراى  له‌ ڕه‌وانبێژى له‌ وتاره‌كانى  بارزانیدا هێناوه‌ . ئه‌وه‌ى لاى هه‌موان ڕون و ئاشكرایه‌ بارزانى  نه‌ وتارى هه‌یه‌و نه‌ ڕه‌وان بێژه‌ .  به‌ڕاستى ماستاوچییه‌كى  زۆر به‌هره‌مه‌نده‌ . 
چواره‌م : ساڵه‌ح عومه‌ر مامۆستاى زانكۆ ده‌ڵێت : پارتى له‌ هیچ هێزێكى قبوڵ ناكه‌ین بێته‌  ناو خاكى هه‌رێمه‌وه‌ ، به‌ توركیاش و په‌كه‌كه‌شه‌وه‌ . ئه‌م درۆیه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌  پینه‌ ناكرێت . توكیا 20 بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌یه‌ له‌ناو هه‌رێم. په‌كه‌كه‌ش چه‌ندین ساڵه‌ له‌ هه‌رێمدایه‌ . ناو براو له‌ لێدوانێكى تریدا ده‌ڵێت: دواى 14 ڕۆژى تر هه‌رێمى كردستان ده‌بێت به‌ كۆمارى كوردستان . ئه‌مه‌یان نزیكه‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و باشى بۆ چوه‌ . 
پێنجه‌م : هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان ده‌ڵێت :  توركیا  بۆ له‌ناو بردنى  دوژمنه‌كانى ، مافى خۆیه‌تى بێته‌ ناو هه‌موو خاكى كوردستان .  به‌ڵام له‌ بیرتان نه‌چێت  نیلسۆن مه‌ندیلا ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت تورك بناسیت، بۆ چه‌ند ساتێك ببه‌ به‌ كورد.
6- هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت : ساڵى 2021 ئابورى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌نده‌ به‌ هێز ده‌بێت ، ده‌بێ  به‌غدا له‌ كوردستان بپاڕێته‌وه‌ قه‌رزى بداتى . هیوادارم وابێت.
7- ئومێدخۆشناو ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت : هه‌ر كه‌سێك به‌دڵى نییه‌ ده‌توانێت  كوردستان به‌جى بهێڵێت ئه‌وه‌ حوكمى ئێمه‌ له‌ ئێستاو داهاتودا . 
8-پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت : هه‌ولێریه‌كان مرردنیان پێ باشتره‌ له‌وه‌ى ئۆكسجین  له‌ حیزبێكى تر وه‌رگرن .  
9-ئازاد جوندیانیش  ده‌ڵێت : نابێ مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆیی  له‌ بیر خه‌ڵك ببرێته‌وه‌ . بڕواناكه‌م  خه‌ڵك ئه‌وه‌ى له‌ بیر بچیته‌وه‌ ، مادام  سه‌ركرده‌ى وه‌ك مه‌سعود بارزانى هه‌بێت . خه‌متان نه‌بێت. 
وونستۆن چارچڵیش ده‌ڵێت . ئه‌گه‌ر ویه‌ ست هه‌ر گه‌لێك بناسیت له‌ جیهاندا ، سه‌ره‌تا سه‌یرى په‌ڕله‌مانه‌كه‌ى بكه‌  بزانه‌ كێ نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات ، ئه‌وسا ده‌زانیت كامه‌ گه‌ل شایسته‌ى گوڵ باران كردنن و كامه‌ گه‌ل شایسته‌ى پێڵاو باران كردنن . دواى باسى  هه‌ندیك  له‌ لێدوانى  ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و مامۆستاى زانكۆ و به‌رپرسى پارتیم بۆ كردن  ، به‌ باشم زانى  هه‌ندى وته‌ى  سه‌ركرده‌ ناوداره‌كانى جیهانیش باس بكه‌م  بۆ ئه‌وه‌ى دواجار  ڕوڵى سه‌ركرده‌كانى خۆمان و ئه‌ندامى حیزبه‌كانیان و  وته‌ى سه‌ركرده‌كانی جیهانیش به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌راورد بكه‌ن و  بگه‌نه‌ ئه‌نجامێكى باش . 
یه‌كه‌م :  مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه‌ ده‌ڵێت : بۆیه‌ یه‌خه‌ى خۆم داده‌ڕِم ،ئێوه‌ نابن به‌ هیچ و من ده‌مرم.
ددوه‌م:   مكسیم گوركى ده‌ڵێت : له‌ مێژودا خه‌ڵكیان به‌ند ده‌كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دزییان ده‌كرد. ئێستا خه‌ڵك به‌ند ده‌كه‌ن  له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دزیه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن . 
سێهه‌م:   فه‌یله‌سوفى  هاو چه‌رخى هێندى ده‌ڵێت :  پێش ئه‌وه‌ى شۆڕ بكه‌ى ، پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ دروست بكه‌ى كه‌ شۆڕه‌كه‌ بپارێزن . 
چواره‌م:   حه‌سه‌ن عه‌له‌وى ده‌ڵێت : كورد دواى 1991 ده‌سه‌ڵاتیان دروست كرد نه‌ك ده‌وڵه‌ت . ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ى ئێوه‌یه‌و جارێكى تر دوو باره‌تان كرده‌وه‌ . ده‌سه‌ڵاِتیش بێ بونى ده‌وڵ‌ت وه‌ك شێرى برسى وایه‌ . ده‌سه‌ڵاتێكى ئاوا هه‌مووو شتێ: ده‌خوات و لوشى ده‌دات . بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتى كوردیش ده‌وڵ‌تى خوارد.
پێنجه‌م:   ئیسماعیل بێشكچى ده‌ڵێت : كورد له‌سه‌ر ماچێك كچه‌كانى خۆیان ده‌كوژن ، به‌ڵام داگیركه‌ر عمودێكى بڕیوه‌ته‌ نیشتمانه‌كه‌یان و قسه‌ش ناكه‌ن . 
شه‌شه‌م:   عه‌لى وه‌ردى ده‌ڵێت : سته‌م كارهه‌ست به‌ سته‌م ناكات ، تا خه‌ڵك و ده‌ورو به‌ریان چه‌پڵه‌یان  بۆ لێده‌ن . هه‌ر وه‌ها له‌ دوو لێدوانى تریشێدا ئاوا ده‌ڵێت : ئێمه‌ تا ئێستا به‌ مێژوى شكاندنى خۆمادا نه‌چوینه‌وه‌ . ئێمه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان  ، سود له‌ مێژو وه‌رناگرین ، به‌ڵام ئه‌یپه‌ستین . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : داواكارى داد په‌روه‌رى له‌ سته‌مكار  وه‌كو  داواكارى عه‌قَل وایه‌ له‌ شێت . 
حه‌وته‌م : ئه‌وانه‌ى خراپه‌و خیانه‌تى خیانتكاران ده‌شارنه‌وه‌ ، كاره‌كه‌یان له‌ خیانه‌تى ئه‌وان خرابتره‌ . 
هه‌شته‌م :  نیلسۆن مه‌ندێلا ده‌ڵێت :   بێ ڕه‌وشترین سه‌ركرده‌كانى دنیا ئه‌وانه‌ن خه‌باتو ماندوبونیان  به‌ گه‌له‌كه‌یان ده‌فرۆشنه‌وه‌و له‌ه‌سریان ده‌كه‌ به‌ بارو منه‌ت .
نۆیه‌م :  ناسر حه‌فید ده‌ڵێت : ئێمه‌ قوربانیمان داوه‌ به‌ڵام پێی ڕزگار نه‌بوین ، چونكه‌ ئه‌م  سه‌رى ئێمه‌ عه‌قَڵێكى خراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌ كار بۆ یه‌كێكى تر ده‌كات . هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت :  شۆڕش له‌ چه‌كدا نییه‌ ، له‌و عه‌قَڵه‌دایه‌ كه‌ چه‌كه‌كه‌ى پێ هه‌ڵده‌گیرێ . هروه‌ها ده‌ڵێت : ئه‌و كه‌سه‌ى خراپى كردوه‌ پێی چاك ناكرێت . 
ده‌یه‌م فاروق ڕه‌فیق ده‌ڵى َ : مرۆڤى كورد خاوه‌نى یاده‌ورییه‌كى زۆر كورته‌ ، ته‌نانه‌ت دوێنێیى خۆى له‌ بیر نییه‌ , جان جاك ڕۆسۆش ده‌ڵێت : هه‌ر میلله‌تێك به‌بێ مه‌رج خۆى بخاته‌ ده‌ستى هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ، له‌ به‌رامبه‌ردا هیچ وه‌رناگرێت .
یانزه‌یه‌م:  قسه‌یه‌كى جوان :  كاتێك كه‌ دزه‌كان  به‌ ئازادى به‌ر ِێگاكاندا ده‌رۆِن ، ئه‌وه‌ دوو هۆكارى له‌ پشته‌وه‌یه‌ :
یان حكومه‌ته‌كه‌ دزێكى گه‌وره‌یه‌ ، یان گه‌له‌ه‌كه‌ى گه‌مژه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ . 
دوانزه‌یه‌م : قسه‌یه‌ك و وه‌عدێكى ڕاست :  قوباد تاڵه‌بانى له‌ كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا وتى : له‌ ماوه‌ى 4 ساڵدا 5 هه‌زار كارگه‌ دروست ده‌كه‌ین و 50 هه‌زار هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنین . ئه‌گه‌ر  داهاتى گومرگه‌كان ، كه‌ له‌ ئیستادا به‌ ئاشكرا ده‌دزرێت دواجار بۆ دامه‌زراندنى ئه‌وكارگانه‌بێت  كه‌ په‌یمانى به‌خه‌ڵك دابو ، قسه‌كه‌ى ڕاست  ده‌رده‌چێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە