حیزب شەڕاب نییە

Tuesday, 28/02/2023, 18:38

3132 بینراوە


لە کۆنفڕآنسی گوادلوپ بە بڕیاری چوارزلهێزی جیهانی شای ئێران لە ئێران وەدەرنرا.حیزب ومیز وسەرکردەوبنکردەی کوردیی خلۆر بوونەوە رۆژهەڵاتی کوردستان وهەر شەقامێک لە شآڕێک حیزبێک ببووبە کوێخای شار.کڵاشینکۆفێکی ژەنگاویی کە لە سەددام وەرگیرابوودەشآنان کران وزۆر گەنج روویان لە پێشمەرگایەتی کرد.هێز وپتانسیەلێکی بەرچاولە لایان خەڵكی تینووی ئازادی لەو بەشە لە وڵات لە ئارادابوو،بەڵام داخی گرانم شەڕی خۆتڕێنی ناوخۆیی وخۆبەزلزانی وەهای کرد کە دووژمنی سەرەکی لە بیرچۆوە وزۆریی نەخایاند کە نۆکەرقیادەمووەقەتەکانی ژێردەستی کۆماری ئیسلامی ئاودیوی باشووری کوردستانیان کردن وزەمینگیرکران.ساڵهاتن وساڵ چوون.
ماوەیەکە هەمیسان کۆماری ئیسلامی بە هاوفکری وهاوسیاسەتیی دەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا مشتوومڕی ئەوەیانە کە حوکمە،دەبێ ،حیزبەکانی سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان دەربکرێن وتەنانەت باسی ئەوە دەکەن کە بەرپرسەکانیشیان رادەستی ئێڕان بکرێتەوە!
هەروەک دەزانین بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری کۆماری ئیسلامی لەو پەڕی ئاڵؤزی وخراپیدایە.بە تایبەت دوای شەهید بونی ژینا بارودۆخەکە پەرەی سەندووە وسەراسەریی ئیڕانی گرتۆتەوە.بۆ جۆڕێک ئەو بارودۆخە سیاسیە پەلی هاویشتۆتە کوردانی تاراوگە وئێڕانیانی تاراوگەنشین.بۆیە زۆر جار لە وڵاتانی ئورووپایی وئامریکاش خۆنیشآندانی مەزن بە دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەچێ.
دووحیزبی خۆبەزلزان / دێمۆکڕات وکۆمەڵە،کە خۆیان وەک ناوەندی هاوکاری ناساندوە/ لە جیاتی ئەوەی کەڵكی سیاسی باش لەو کەشووهەوایە وەربگرن،وادەزانن حیزب شەڕابە تاکۆن تربێ تاموچێژی تووندترومەستیهێنەرترە.ئەو جووتە لە سەر کارگێڕێی تاقمێک پیرسالاری حیزبیی وخۆسەپێن،وەک سێ شەشەی وەرزی بەهاریان لێهاتووە کە هەردەم روویان لە لایەنێکی سیاسیی فارسەکانە ولە جیاتی دۆستایەتی وهاوکاریی حیزبیی کوردیی وپێكهێنانی بەرەیەکی بە هیز،خۆیان بە دوور رادەگرن!
هیچ گومان نییە کە لە ئیستاداهەلێكی مێژوویی بۆ چآرەسەریی کێشەی کورد بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادایە.هیچ گومانم لەوەدا نییە چۆن ساڵی ١٩٧٨کە شآی ئێڕانیان بۆ رووخاندین،هەلێکی باش رەخسابوو،بەڵام دۆڕآندیان وکەوتنە سەرساجی عەلی،ئەوجارەش ئەگەر دەست لە خۆ بەزلزانی بەرنەدەن،ئاش بەتاڵێکی دیکەیان بەسەردادەسەپێنن وساڵانێكی دوورودرێژلە سیاسەت وچارەسەریی دووریان دەخەنەوە.
کۆماری ئیسلامی بە خەڵكی ئێڕان وتفەنگی ژەنگاویی حیزبەکانی کەمپنشێن ناڕووخێ،دونیای سەرمایەو دۆلاریش کاتێک حیسابت لەسەر دەکا کە خۆت خاوەنی هێزوسیاسەتێکی خاوەن ستڕاتیژیکی وسەردەمیانە بی.دەنا دەستی دۆستایەتیت بۆ درێژ ناکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە