ڕێگای سیخوڕیی

Saturday, 04/03/2023, 13:54

4566 بینراوە


ئەوەی کە لەکاتی خۆیدا جەلال تاڵەبانی بەرانبەربە دۆزیی گەلەکەمان لە بەشەکانی دیکەی وڵات دەیکرد، سیاسەت نەبووە.ئاکارەکانی ئەوتون بەتونە تەنیا بازەرگانیکردن بووە بە خوێنی منداڵی کورد.بەواتایەکی دیکە بۆ مانەوەی خۆی لە سەر دەسەڵات هیچ رێکارێکی خراپ نەمابووتاقی نەکاتەوە.لە کۆتاییشدا دیتمان بۆ ئەوەی چەندساڵێک ببێتە سەرۆک کۆماری عێڕاقی عەڕەبی پشتی لەتەواوی ئاواتەکانی کوردکردتاشآنازیی بە عێڕاقی بونی خۆی بکا.
یەکێک لەو ڕێکارانەی کە تاڵەبانی وەی سیاسەت لێی دەڕوانی ئەوە بووکە سرنجی داگیرکەر بۆلای خۆی ڕآبکێشێ، لێڕە بۆ نموونە باسی لێوەئەکەم.حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان تەنیا ناوێکی زەبەلاح ودەروون بەتاڵە، تەنیا لە دوورەوە دەنگی خۆشە.لەکاتی خۆیدا کە پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان بۆ خاکی کوردستانی ئێڕان دەستپێکرد، زۆر زووئەو حیزبە بە ڕێبەرایەتی رەحمان قاسملوولە تەسکیداولە شەڕدەگەڵ کۆماری ئیسلامی پاشەکشەیەکی خێڕای بەسەردا سەپا.
قاسملوو، زانی چی بەسەردێ، بۆیە، داوای لە جەلال تاڵەبانی کرد یارمەتی بداوچەکداری بۆ رەوانەی کوردستانی ئێڕان بکا.جەلال رێوی ئەو هەلەی قواستەوە وزۆر زوو٥٠٠چەکداری لەسەرناوی هێزی پشتیوان رەوانەی کوردستانی ئێڕان کرد تا دەگەڵ چەکدارەکانی قاسملووپێکەوە بەرپرچی سپای پاسدارانی ئێرانی بدەنەوە.
لەوکاتەوە تا ئەوڕۆش جار جارە باس لەو هێزە دەکرێ ومنەت لە سەر خەڵكی کوردستانی ئێڕان دەکرێ. جەلال تاڵەبانی لێرەدا باش دەیزانی بە ناردنی ئەو هێزە هیچ باڵانسێک لەو شەڕەدا پێکنایە. ئەیی مەبەستی لە ناردنی ئەو هێزە چی بووە؟جوابکەی زۆر هاسانە. تەنیا مەبەست ئەوە بووە کە بە کۆماری ئیسلامی بڵێ، دەبێ حیساب بۆ من بکەن وپەیوەندیم دەگەڵ بگرن چون دەتوانی سیخوڕێکی باش بم بۆ ئێوە. هەرواش دەرچوو. دیتمان لە کۆتاییدا چۆن قاسملووی رادەستی کۆماری ئیسلامی کردوچۆن ئەوانیش لە خشتەیان برد.

وەرن با ئاشتی لە نێوان تورکیە و پ، ک، ک، دروست بکەین:

ئەو قسەیە هی بافڵە شێتی کوڕی جەلال تاڵەبانییە. دەخوازێ ڕێچکەی باوکی بە ڕێگای سیخوریکردن بەردەوام بکا. خەڵكی داماولە باشوری کوردستان نان نییە بیخوات ولە خراپترین رۆژگاری ژیانی خۆیدا دەژی کە چی ئەو شێتۆکەی قسەی زل زل ئەکا. دەخوازێ بە کۆمەڵگا بڵێ، ئەوە بنەماڵەی بارزانین کە دژی، پ، ک، ک، هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەدەن. لەبیری چۆتەوە چۆن تێكۆشەریی کوردیان رادەستی کۆماری ئیسلامی کردوە ولەوێش لەداردرا.
دەخوازێ بە فاشیزمی تورک بڵێ، حیسابێکیش بۆ من بکەنەوە تا لە دژی بنەماڵەی بارزانی هاوکاریتان بکەم. ئەوە ڕیچکەی باوکیانە کە وەک وەسیەت بۆ یان بە جێ ماوە. لەلایەکی دیکەش ئەردۆغان وهاوفکرەکانی دەزانن بنەماڵەی تاڵەبانی ئەو قورساییە نین کە حیسابیان لەسەر بکرێ.
ئێستێ لە نیوان ئەو دووبنەماڵەیەداکێبڕکێی ئەوەیە کە کامیان زیاتر وباشترلە رێگای سیخوڕیی خزمەتی دووژمنانی کورد بکەن. مووچەی خەڵكی بێتاوانیان بۆ نادرێ باسی بابەتی لاوەکی دەکەن. هەر ئێستێ ڕاپرسیەکی ئازادلە باشووری کوردستان بکرێ زۆرینەی خەڵك ڕازین بەوەی کە بچنەوە سەر بەغدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە