لە سەرەتای ئینشیعابەوە دە فکری ئیئتیلاف دان بەڵام دەگەڵتان ناکەن!

Saturday, 04/03/2023, 14:14

3163 بینراوە


کا ک ڕەزا قسێک دەکات وەک ئەوەی که س  ئاگای  لەسیاسەت  و خەبات و تێکوشانی ئەمان نه بێت!
ئێوە چ وەک خۆتان و چ وەک ناوەند  ساڵەهای ساڵە  لەخەونی سازان و یەکگرتن و ئیئتیلاف دەگەڵ هەموو ڕەوت وکه سایەتیە ئێرانیەکان  دان بەڵام هیچ یەک لەو لایەنانە قەبوڵیان نەکردوە  ئێوە وەک نوێنەرایەتی  خەڵکی کوردستان  بچنە ناویانه وە!
تەنانەت ڕەزا پەهلەویش هەرچەند هیوا و ئومێد تان پێ بوو  کە شایەد قەبوڵتان بکات و دەناو ئیئیلافی داهاتوی  بەرەی سەڵتەنەت  دا  دیاربن  نەک هەر ددانی خێری پێ دا نەهێنان بەڵکوو بە سەراحەتەوە  ڕەتی کردنەوە !
تەنانه ت لە کاناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانیان دا باسی مەحاکمەو دادگایی سه رانی ئەحزابی کورد دەکەن کە  شەڕی چەکداریان دژ بە جمهوری ئیسلامی ئەنجام داوە!
باسی مافی نەتەوەیی دەکەیت کام ماف؟
تائێستا ڕەسمەن و موستەنەد وەک ناوەندی هاوکاری  کە خۆتان بە نوێنه ری گەلی کورد دەزانن  کام خواست و بەرنامەی  مووشەخەس تان پێشکێشی گەلی کوردکردوە  هەتا  خەڵک بزانن کە ئێوە چیتان لە بەرنامە دایە؟
فیدڕالیسم؟
 ئەمیش لە خشە خش  و پەڕاوێز کەوتوە!
سه ربەخۆیی ومافی چارەنوس؟
ئێوە وشەی تەجزیەتەڵەب بە تەوهین دەزانن!
ئێوە خۆتان لە سەڵتەنەت تەڵەبەکان و موجاهیدینیش پێ ئێرانی تر و پارێزەرتری مەرزی پڕگەوهەرە!
قسەکانی سەرکردایەتی ناوەند و فڕکە فڕکی ناوەند بە شوێن تاج و لێچکه دا خەڵکی کوردستانی  توشی شۆک کردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە