شێری ناو کەران

Monday, 06/03/2023, 19:58

3204 بینراوە


دوای ماندووبونێکی زۆر لەدارستانێکدا شێرەکان ڕاوی کەرێکیان کرد !
یەکێک لە شێرەکان ووتی : با نەیکوژین .
ئیتر کەریان کرد بە کۆیلەی خۆیان و بوو بە کەری شێرەکان .
دواتر ناردیان بۆ ناو کۆمەڵگای کەران و کردیان بە سەرۆکی هەموو کەرەکان بە پشتگیریەکی بەهێزەوە لەلایەن شێرەکان.
ئیتر وای لێهات کەرەکان لێی دەترسان وبە گەورەیان دادەنا، نەیاندەوێرا هیچی بەرامبەر بڵێن،  هەر کەرێکیش یاخی بوایە ، بەند دەکرا و دەدرا بە شێرەکان تا بیکەن بە خواردنی ژەمێک .
بەو جۆرە شێرەکان ڕزگاریان بوو لە ماندوو بوون و ڕاوکردنی نێچیرێک تا بیکەن بە خواردن..!
لەمەوە لای کەرەکان ئەو کەرە ببوو بە شێر، بەڵام لای شێرەکان کەرێکی باشیان دەستکەوتبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە