بۆیادی تێکۆشەرێک

Tuesday, 07/03/2023, 11:45

2726 بینراوە


مستەفا حەسەنە گەورە:

ڕاپەڕێن دژی زۆرداریی داگیرکەری خاکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆزە.خەبات وتێکۆشآن بۆ گەیشتن بە ئازادی ووەدەرنانی دووژمنی بیانی لە خاکی باب وباپیران دەکەوێتە سەرئەستۆ هەمووکوردێکی دڵسۆز وبە ئەمەگ.کوردێکی کە خۆنەویست بێ وبە بێ چاوەڕاوانی لە گەل کە تەنیا ئافەرێنێکی پێ بڵێ دەست داتە خەبات بۆدواڕۆژی پڕ لە سەربڵندیی.
بە باوەڕی من بەرەنگار بوونەوە وخەباتی بێ پسانەوە دژی دیکتاتۆڕی خۆماڵی یەکجارزۆر گرینگترە لە دژایەتی کردنی دیکتاتۆڕێکی بیانی.دووژمنی بیانی خۆی بێ منەت دەزانێ لە ئاست لەناوبردنی کورد،بەئاشکراش پێمان دەڵێ:ئەی کورد تۆش ئازابە خۆت ئامادە بکە بۆ بەرەنگارلەناوبردنی من.
شەڕ دەگەڵ دەسەڵاتداڕێکی بێ ویژدان وسەرەڕۆی  کوردچی وای کەمتر نییە دەگەڵ شەڕ دەگەڵ دووژمنێكی داگیرکاروبێ رەحم.چوون هەردووکلالە یەک بابەتداخاڵی پێک گەیشتنیان هەیە.ئەویش قەڵاچۆکردنی کورد وخاکی پیرۆزی نیشتمان.
نەمر مستەفا حەسەنە گەورە،هەر دووک تایبەتمەندیی تێداهەبووە.هەم دژی داگیرکەری بیانی جەنگاوە،هەمیش دژی دیکتاتۆڕی خۆماڵی لە باشووری کوردستان بە ڕآشکاوی خاوەن هەڵویست بووە.
لە ماوەی سێ دەیەی دەسەڵاتداریەتی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە هیچ کۆششێک کۆتایی نەکردوە.لە هەرشوێنێک توانیبێتی بە پێنووس وکردوە دژیان وەستاوەتەوە، بە بێ ئەوەی هیچ کات لە بۆچوونەکانی خۆی پاشگەزبووبێتەوە.بۆیە یادکردنەوەی کەسانی ئاوا لە ساڵوەگەڕی کۆچکردنیاندا ئەرکێکی ئەخلاقی وکوردستانییە.
لێرەدارؤلی خەباتکاروپێنووس بەدەستی کورد لە ئاست ئەو تێکۆشەرانەی وێنەی حەسەنەگەورە کەم دەبینم.ئێمە دەبێ لە بیرمان بێ کە مردن لە سەر ڕێگای هەمووانە جادرنگ یازوو.لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە با هاوخەمیی خۆمان بۆبنەماڵەکەی رابگەیەنین ویادێ بکەینەوە.
نەمر مستەفا،تەنیا پاشناوی / گەورە/ نەبووە،بۆخۆشی مرۆڤێکی خۆنەویست وخاوەن کردەوە و خاوەن پێنووس وچالاک بووە.تایبەتمەندیی کۆمەڵگای هوشیار ئەوەیە کە مرۆڤەخاوەن هەستەکانی نابێ لە بیر بکا.ئەو کارە وەک ئەرک وایە ونیشآنەی ئەمەکداریی رووناکبیری کورد وزانای کوردە. بەداخەوە مەرگی ئەو تێکۆشەرە مەرگێکی بێوادە بوو،کڕۆنا بواری پێ نەدا زیاتر بژی وزیاتر خزمەت بە کورد بکا.( یادی هەر مان بێ).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە