نۆستالژیایەکی سەردەمی کۆماری مهاباد

Wednesday, 08/03/2023, 21:44

3751 بینراوە


یادێک لە تێکۆشەرێکی سەردەمی کۆماری مهاباد:

نەتەوەیەک خەسارناسیی بۆ مێژووی خۆی نەکا تووشی کێشەی مێژوویی دەبێتەوە.نەتەوەیەک رەخنە لە خۆی وئەوحیزبانەی کە خۆیان وەک نوێنەری دۆزی کورد پێناسە دەکەن نەگرێ،درنگ دەگاتە ئامانج.نەتەوەیەک چاوپۆشیی لە هەڵە مێژووییەکانی سەرکردەورێبەرایەتیی حیزبەکان بکا وەک ئەوەیە کە بە دەستی خۆی کەلەبچەی لە هەردووک دەستی خۆی دابێ.سەدەی رابوردوو بۆ نەتەوەی کورد سەردەمێك بووە پڕ لە خوێن ڕشتن ولێواولێولە شکست ونەهامەتی.لەو رێگوزەرە تاڵەدا تەنیا داگیرکەری کوردتاوانبار نەبووە.رێبەرایەتیی کوردیش پشکی مەزنی بەردەکەوێ لە بێبەختی ولە نەگەیشتن بە ئاواتەکانی کورد.
لە پاش مەرگی (ژینای) کوردلە رۆژهەڵاتی کوردستان وئێران ،خەریکە لە ئێڕان ئاڵوگۆڕێکی گەورەی دیرۆکی پێک دێ.کوردیش لەو بەشە لە وڵات خواستەوناخواستە ئاوێتەی ئەو ئاڵوگۆڕە مێژووییە دەبێ.ئەوەی کە جێگای داخە هەمیسان هیندێک لە سەرکردەوگرووپ وحیزبی کوردیی لە بەر چآوچنۆکی وخۆویستیی وبەدەستەوە گرتنی دەسەڵات وکورسیی خەریکن شکستەکان رابوردوو دووپات دەکەنەوە.هەر حیزبێک زوڕنای خۆی دەژەنێ!ئەوە بۆتە مەترسیەکی گران لە سەر نەتەوەی کورد.

سەرکردە زیندووە کانمان بە زیندوویی مراندون!

بۆ چی دەبێ ئێمە رەخنە لە حیزب وسەرکردەی حیزبیی نەگرین؟هووشی مین شۆڕشگێڕی ویەتنامی دەلێ:تەنیا مردووەکانن کە هەڵەناکەن.بەڵام لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بۆحیزب و سەرکردەی حیزبیی رەخنەی لەسەر نییە ووابزانین ،هیچکات هەڵەیەکی نەکردوە؟ ئەگەر هەڵەناکەن ونەیانکردوە،بۆ زیندوون؟ دەبێ مردبن.ئەوە نییە مردوویە کە هەڵە ناکا.

نۆستالژیایان گەڕانەوە بۆ رابوردوو:

رووداوی کۆماری مهاباد یان کۆماری کوردستان،رووداوێک نییە کە لە بیر بچێتەوە.راگەیاندنی ئەو کۆمارە کارێکی باش بوویان نادروست،بابەت ومژاری ئەو گووتارەنییە.حیزبێک لە سەرناوی ح،د،ک،ئیران خۆی بە میراتگری ئەو کۆمارەدەزانێ وقازی محەممەدیش بە یەکەم سەرۆککۆماری ئەو کۆمارە لە کوردستانی ئێڕان دەناسێنێ.ئەوحیزبەش چەندە توانیویەتی میراتگری ئەو کۆمارە بێ ئەوەش مژاڕێکی دیکەیە کە لێرە باسی لێ ناکرێ.
نەتەوەیەک لە سەر پێی خۆی دەمێنێ کە رابوردووی خۆی بکاتە ئەزموون بۆ داهاتووووانەی لێوەرگرێ.نەتەوەیەک سەرکەوتووە کە پێداچوونەوە وخەسارناسیی بۆ مێژووی خۆی بە ئەرکێکی نەتەوەیی ونیشتمانی بزانێ.نەتەوەیەک تووشی شکست دەبێ کە ئالزایمێریی سیاسی حافیزەی دیرۆکیی وی داگرتبێ.ئەرکی کسانی دڵسۆزو لێ‌هاتوو ئەوەیە کە مێژووی گەلەکەی لە  شەن  بدا و شڕۆڤەی مێژوویی لەسەر بەکار بێنێ.
هۆیەکانی شکستی کۆماری مهاباد زۆرن.بەڵام ئەوەی کە سرنجڕاکێشە پرسی ناوخۆیی وگرفتی ناوخۆیی کە ببنە هۆی شکست ولاواز بونی دۆزی گەلێک کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی رەنجی لە سەر دەکێشێ.یەکێك لەو رووداوە تاڵانەی کە لە سەردەمی کۆماردا بەرۆکی بەرپرس وکەسی یەکەمی ئەوکۆمارەی گرتبوو،دووپەرپرسی ئەوکۆمارەن.یەکیان شەخسی قازی محەممەد کە سەرۆککۆمارە ،ئەوەی دیکەشآن دڵسۆزو تێكۆشەرێکی ئەوکاتی کۆمار بە ناوی محەممەدرەسوڵ کوردپوور بەرپرسی کۆمیساریای شارەوانی لە مهاباد لە سەردەمی کۆماردا. 

چۆنیەتی رووداوەکە:

 ئەو رووداوە وەک خۆی بە ئەمانەتەوە دەنووسمەوە کە لەیان یەکێک لە کەسانی نزیکی بنەماڵەی خۆی کە بۆ منی باس کردوە،چون ئەو رووداوە بابەتێکی گرینگیی مێژووییە ناکرێ قەوزەپۆش بکرێ،دەبێ ڕای گشتی کوردلێی ئاگادار بکرێ. 
 نەمر،م،ر، کوردپووردەڵێ،رۆژێکیان قازی محەممەد ناردی لە دووی من وگووتبوی بە کوردپوور بڵێن بێتە شوێنی کارەکەم بیبینم چون کارم پێیەتی.منیش چووم.
کاتێک گەیشتمە لای قازی محەممەد گووتی ، رووسەکان لیستەیەکیان کە ناوی چەند کەسێکی تێدایە داوە بەمن کە دانیشتووی شآری مهابادن وکوردن.
م،ر،کوردپوور،جەنابی قازی،ئەولیستەی داویانە بە تۆ بۆ چییە؟
قازی محەممەد:ئەولیستە ناوی چەند کەسێکن لە مهاباد کە دژایەتی سیاسەتەکانی رووسەکان دەکەن ودەبێ بیانکوژی / بەواتایەکی دیکە تڕۆریان بکەی /!بەرپرسانی رووس ئەو ناوانەیان داوە بە من کە تۆش دەبێ ئەوکارە وەئەستۆبگری.
م،ر،کوردپوور،لە راستیدا قازی دەبێ بڵێم،هەرکەس هەستا کورد دەکوژێ،با ئێمە ئەو کارە نەکەین.دوای گووتنی ئەو قسەیە لە شوێنی کارەکەی قازی محەممەد هاتمەدەرێ وگووتم من / ئەوکارە ناکەم  و ڕۆیشتم.

پرسیارەکان چن؟

ئەو رستەیەی کە رەوانشاد، م،ر،کوردپوور بە قازی محەممەدی دەڵێ :هەمووکەس کورد دەکوژێ،با ئێمە کورد نەکوژین.(رەوانی شآد بی).ئەورستەیە بۆ خۆی هەڵویستێكی کوردپەروەرانەیە وهیچکات کۆن نابێ.

بەڵام ئەورەخنانەی کە لە رەوانشآد قازی دەبێ بگیرێ چییە؟

کاتێک رووسەکان لیستەی ئەوکەسانە دەدەنە قازی کە بە دژبەری سیاسەتەکانی خۆیان دەزانن،دەبوایە قازی محەممەد لە ئاست ئەو بێڕێزیە بە کوردوسەرۆککۆماری کوردوکۆمار، لەو سەردەمدا بە تووندی بە گژیاندا هاتبایەوە وگووتبایەی:
بۆ من پیاوی ئێوەم؟.بۆ دەبێ من هان بدەن کورد،کورد بکوژێ؟بۆ من بەکرێگیراوی ئێوەم؟من بوومە سەرۆککۆماردەستم بە خوێنی کورد سووربێ؟بە پێی کام سیاسەت ئێوە تۆوی دووبەرەکی وبراکوژی لە مهاباد دەچێنن و...دەیان پرسیاری دیکە کە بەداخەوە قازی محەممەد نەیکردوە وزۆر هاسان ئەو کارەی خستۆتە ئەستۆی بەرپرسێکی دیکەی ئەمنیی کۆمار بە ناوی محەممەد رەسوڵ کوردپوورلە مهاباد!.بەخۆشیەوە ئەوبەرپرسە ئاوا جوابی قازی دەداتەوە وپێی دەڵێ:هەرکەس هەستا کورد دەکوژێ،با ئێمە ئەوکارە نەکەین.

بیرەوەریەکی سەردەمی کۆماری مهاباد:

بنەماڵەی قازی محەممەد لەوسەردەمداباغیان هەبووە لە مهاباد وباغەوانێکیش کە سەرپەرستی ورێکوپێکردنی ئەو باغەی وەئەستۆوە بووە.کابرایەکی داماوی هەژار بە بێ ئیزنی باغەوانی قازی بڕێک میوە هەڵدەکەنێ ودەیخوا.باغەوان پێدەزانێ لە کابرای هەژار دەدا کە بۆ چی بە بێ ئیزنی ئەو میوەی باغی قازی خواردوە؟
ئەو کابرایەی کە لێدانی لە دەستی باغەوانی قازی خواردوە،دەچێتە لای مەڕحومی کورپوور وسکاڵا لەسەر باغەوانی قازی تۆمار دەکا.مەڕحومی کوردپووریش دەچێتە لای باغەوانی قازی ودەڵێ:بۆ لەو کابراهەژارەت داوە؟باغەوانیش دەڵێ:بە بێ ئیزنی من میوەی دزیوەوخواردوویە.مەڕحومی کوردپووریش،شەپەڵاغەیەک لە باغەوان دەداودەیخاتە سەرعەرز.ئەویش سکاڵادەباتە لای قازی.
قازی، کورپوور،بانگ دەکا ودەڵێ:بۆ لە بەغەوانی منت داوە؟ئەوێش دەڵێ،لەسەر خواردنی بڕێک میوە لە باغی تۆ لە کابرایەکی هەژاری داوە.بۆ هەر کەس باغەوانی ماڵی قازی بێ دەبێ لە خەڵک بدا!؟
قازیش ناوچاوانی گرژدەکاو بە مەڕحومی کوردپووردەڵێ:بڕۆ ون بە لە بەرچاوم!

تێبینی:

زۆر ڕۆڵەی تێكۆشەریی کورد لە رووداوە مێژووییەکاندایان ناوی کوژاوەتەوە یان لە بەر هیندێک چاوچنۆکیی حیزبیی لە بیر کراون.یەکێک لەو تێکۆشەرانەی سەر دەمی کۆماری مهاباد نەمر،محەممەدرەسوڵ کوردپوورە کە من بەش بەحاڵی خۆم نەمدیوە لە هیچ یەک لەو کتێىانەی کە نووسەر، لێکۆلێنەوەیان لە سەر کۆمارکردوە وتۆماریان کردوە ناوی بنووسرێ ویادی بکرێ.حەوت دەیە زیاترە لە ناو حیزبەکاندا بە فیتی بەرپرسی حیزبیی کورد بە دەستی کورد کۆمەڵکوژ دەکرێ.زۆر گرینگە لە سەردەمی کۆماری مهاباددا کەسایەتیەکی وەک ،م،ر،کوردپوور بە قازی محەممەد بڵێ:هەرکەس هەستا کورد دەکوژێ،با ئێمە کورد نەکوژین. شادڕەوان کوردپوورلە تەمەنی لاوەتیداکە خۆی بە بەرپرس زانیوە بۆ دۆزیی رەوای گەلەکەی تێ بکۆشێ زیندان وئاوارەیی زۆریشی دیوە.
( رەوانی شآد ویادی هەرمان بی).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە