بکەرانی ژهرخواردکردنی قووتابیانی ئێڕان ورۆهەڵاتی کوردستان ئاشکرابوو

Wednesday, 08/03/2023, 22:00

6773 بینراوە


خەبەری ڕۆژ:ئیدارەی پەروەردەوڕاهێنان:

گرووپی فیداییانی وەلایەت لە شاری / قوم/بەرپرسایەتیی زنجیرەیی ژهرخواردکردنی کچانی لەوشارە وەئەستۆگرت وگووتی ئەو فێرگانەی کە کچان تێیدا دەرس دەخوێنن دەبێ دابخرێن،دەنا ژهراویکردنی کچان هەر بەردەوام وبەربڵاوتر دەبێ.
فیداییانی وەلایەت دەڵێن:خوێندنی کچان حەرامە ودەبێ راوەستێندرێ.(و: وێنەی تالیبان لە ئەفغانستان بیر دەکەنەوە)
هاوکات بۆ ئەوەی ورە بدرێ بە رووحیاتی عەلی خامنەیی / رێبەری ئێڕان / کەڵك وەرگرتنی کردەوەیی لە منداڵان و بڵاو کردنەوەی شەونامەی نوێ لە شآری قوم،ئەوشارەی هەژاند.
گرووپی فیداییان وەلایەت، دەڵێ،هێرشکردن بۆ ماڵی مونتەزەری ووەحید خوراسانی وسانعی بە دەستوری موجتەبا خامنەیی بووە.(ئەو کەسە کوڕی عەلی خامنەییە).
دوای زنجیرە ژهراویکردنی قووتابیانی کچ لە شآری ئایینی / قوم / بە بڵاوکردنەوەی شەونامەی نوێ دەڵێن:دەرس خوێندنی کچان حەرامە وئەوکارە لە ریزیی دووژمنایەتی دەگەڵ / ئیمامی زەمان / دەژمێڕن.هەروەها هەڕەشە دەکەن کە ئەگەر فێڕگەکانی کچان دانەخەن،ژهرخواردکردنی کچان لە سەراسەری ئێڕان پەرە دەستێنێ.
ژهرخواردکردنی قووتابیانی کچان سەردەمێک هەستیاریی لە خۆی نیشآن دا کە کادری دەرمانی شآرپێی زانی کە ئەو قووتابیانە بە گازێکی ژهراوی بە پێی بۆ چوونی دوکتورەکان جۆری ژهراویکردنیش دیاری کراوە کە گازێک بووە بە ناوی/ میکڕۆبیست/!بەڵام هیزەئەمنیەکان ئیزنیان نەداوە ناوی ئەو گازە ژهراویە ئاشکرا بکرێ ودەبێ بە بێدەنگیی بمێنێتەوە!
واوێدەچێ کە ئەو گرووپە لایەنگەری موجتەبا خامنەیی بن/ کوڕی عەلی خامنەیی/ کە خەریکن بە خێرایی جومگەکانی بارودۆخەکە بە دەستەوە بگرن.
سەرنج: فیداییانە وەلایەت کێن: لە ئایینی شیعەدا بە رێىازێک دەڵین.کە کەسێکی وێنەی خومەینی یان خامنەیی وەک رێبەری خۆیان هەڵدەبژێرن.وەلایەتی فەقیی بە کەسێک دەڵێن وەک خامنەیی کە لە جیاتی خەڵک بڕیا دەداو وادەزانێ خەڵک کەم ئەقڵەو هێزی بیرکردنەوەی نییە وبۆیە تاقە کەسێک نوێنەرایەتیان دەکاوژیانیان پێ دەبەخشێ!

وەرگێڕآنەوە بۆ سەر زمانی کوردی:ستافی کوردستانپۆست



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە