هه‌رکه ده‌گه‌ێشتنه قه‌راغ شاری، ده‌بوو له ترسی ئه‌منییه‌ی زاڵم، جلوبه‌رگی کوردی‌یان شاردبایه‌وه و، دوولینگیان لهبهرخۆ کردبا و شه‌پکه‌ی په‌هله‌ویان له سه‌ری خۆ نابایه. له سه‌رده‌می حکومه‌تی ڕه‌شی ڕه‌زاشادا جلی کوردی و پێچ و شهدا له تریاکی قاچاخ تر بوو، ژاندارم شاقه‌لی مه‌لایانی بڕیبوو، پێچ و شه‌ده‌یان سووتاند بوو، نیفه‌کی خه‌ڵکیان بڕیبوو، هه‌زاران کورد به تاوانی جلی کوردی له حه‌پسخانه‌ی عه‌جه‌ماندا بوون.
رژێمی دیکتاتۆری ره‌زا شای په‌هله‌وی زوڵم و زۆری خۆی رۆژ به رۆژ له‌سه‌ر گه‌لی کورد زیاد ده‌کرد. سیاسه‌تی شوڤنیستی رژێم به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشت بوو، گه‌لی کوردیش رۆژ به رۆژ ڕه‌ق و قینی به دژی رژێم زیاد ده‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش گۆرانیان به دژی ئه‌و زوڵم و زۆرییه هه‌ڵبه‌ستووه:
هه‌ڵنه‌گری وه‌ی هه‌ڵنه‌گری
هه‌ڵنه‌گری له په‌هله‌وی
یا خوا ته‌ختت وه‌رگه‌ڕێ
بڵندت لێ بن نه‌وی
هه‌ڵنه‌گری وه‌ی هه‌ڵنه‌گری
هه‌ڵنه‌گری له‌و پاشایه
ڕه‌بی ته‌ختت وه‌رگه‌ڕێ
بۆ خاتری ئه‌و خودایه
هه‌ڵنه‌گری وه‌ی هه‌ڵنه‌گری
له په‌هله‌وی زوڵمی زۆر
ڕه‌بی حه‌وت کوڕت بمڕێ
بۆ خاتری ئه‌حمه‌دی کۆر
کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و سیاسەته ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی"ره‌زا شا" هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی و شۆڕشگێرییان زیاتر بوو. به دژی ئه‌و سیاسه‌ته شیونیزمه ڕاوه‌ستان و نه‌یانهێشت بچته سه‌رێ.
" له زستانی ساڵی ١٩٢٨ دا له کاتێکدا (سالار ئه‌شره‌فی) کاربه‌ده‌ستی حکومه‌تی ئێران له سابڵا‌غ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی له شوێنێکدا به ناوی (کانونی ئه‌فسه‌ران) کۆکرده‌وه، به زۆر بڕیاری پێداکه‌ندنی جلی کوردی پێدان و له‌به‌رکردنی جلی ئه‌وروپی و کڵاوی په‌هله‌وی به سه‌ردا سه‌پاندن، مه‌لا خه‌لیل ناڕه‌زایه‌تییه‌کی توندی به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره نیشاندا و بڕیاری دا عه‌شیره‌تی مه‌نگور بۆ دژایه‌تی ئه‌م بڕیاره ساز و ئاماده بکات. هه‌ر بۆیه داوای له خێزانه‌کانی مه‌نگور کرد هه‌ر چی هه‌یانه له خواردن و به‌رگ و چه‌ک کۆی که‌نه‌وه، دواتر ناوه‌ندێکی دامه‌زراند بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی عه‌شیره‌ته‌کانی تری کوردستان بۆ ڕاپه‌رین و ناوی نا (ئیتحاد و ئیتفاق)
ئه‌و شۆڕشه به شۆڕشی (مه‌لا خه‌لیل) ی گۆره‌مەری به‌ناوبانگه. شه‌ڕێکی توند و چریان به دژی فه‌رمانی یاساخکردنی جلوبه‌رگی کوردی به دژی فه‌رمانی ره‌زا شای په‌هله‌وی کرد. له هه‌موو ناوچه‌که هێزه‌کانی (مه‌لا خه‌لیل) هێرشیان بۆ سه‌ر سوپای ره‌زا شا برد و زۆر شه‌ڕی قاره‌مانانه‌یان کرد.
بنەماڵەی پەهلەوی لە سەر بنچینەی فاشیستی و دیکتاتۆری دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە. گەلانی ئێران، بە تاتبەت گەلی کورد قەت نابێت زوڵم و زۆری و دیکتاتۆری رەزاشایان لە بیر بچتەوە. هەروەها حەمە رەزا شاش سیاسەتی باوکی بەرێوە برد. ئێستاش کوڕی حەمە رەەزا شای لە دەورەوی وڵات بە قسەی خۆی خەریکی جێگرەوەی باوکیەتی. لە وتووێژ و وتارەکانی را دیارە کە هیچ مافێک بۆ گەلانی ئێران وەک کورد، ئازەری، بلوچ، عەرەب و تورکەمەن رازی نیە.