هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


با شڕێک وەک خۆی باش بناسین

Saturday, 11/03/2023, 18:43

2336 بینراوە


شڕێک (عومەر ئیلخانی زادە)یەکێک لە بەگلەرەکانی کوردستانی ئێرانە کە بە ناوی کۆمەڵە و چەپی چەقیو و لەقیو و لە ئێستا دا بە ناوی کوردایەتی خێڵەکیەوە حیزبایەتی و سیاسەت دەکات. ناوبراو یەکێک بووە لە ئەنجامدەرانی دەیان تاوان و کوشتنی کوڕ و کچی خەڵکی ماڵوێرانی کوردستانی ئێران .!
شڕێک ماوەیەک پێش ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کلاب هاووس دەیگوت، فەرهەنگی فارس لە ئێمەی کورد پێشکەوتووترە و پاکانەی بۆ عەبەی موهتەدی ئامۆزای و ئیمپراتۆری ئێرانی و دەسەڵاتی پاشایەتی دەکرد!
کەس وەک بەندە شڕێکی نامەرد ناناسێت. چۆنکە مرۆڤێکی درۆزن و بێ کەرامەتە و ڕێک وەک کیسەڵ، ناشیرینی و پۆخڵەواتی خۆی لە قاوخی بێ دەنگی دا زۆر جاران دەشارێتەوە.
ساڵی ١٣٧٩ هەتاوی، دەگەڵ عومەر شڕێک و حەمەی شافیعی لە مقەری کۆمەلەی خزم و خێشانی کوردستانی ئێران(کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران)، کە تازە لە کۆمەڵەی سەید برایمی عەلیزادە(کۆمەلە ئۆرگانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) جیاببوونەوە، لە گوندی زڕگوێزەلە لە ژوورێکی کومیتەی ناوەندی دانیشتبووم. 
شڕێک بە شاهیدی دۆستانم لە ناوخۆی کوردستانی ئێران کە ئەو کات پێوەندیم پێوە کردن، و خۆشبەختانە ئێستاش زیندوون و سڵامەتن و دوو کەسیان لە وڵاتی نۆڕوێژ دەژین، دەیگوت دۆستانی ئیسلاح تەڵەبی خۆت و ئەوانەی هاتووچۆی موهەندیس تەبەرزەدی و حیزبی میللەتی ئێران دەکەن، دەعوەت بکە با پێوەندیمان هەبێت. چونکە ئێمە کۆمەڵەمان بە تەواوی ساغ کردووەتەوە و سیاسەتمان بە تەواوی گۆڕیوە و خەباتمان لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران جیاوازە!!!
جوان لەبیرمەوە کە کاتی نیوەڕۆ بوو، ئەو کاتەی کە تەلەفوونمان کرد، دەنگی پەخشی ڕاستەوخۆی ڕادیۆکەیان دەکەوتە سەردەنگی تەلەفوون و پێوەندیەکەمان بە تاران و گوتم باش حاڵی نابم لە دۆستانی ناوخۆ. کەچی شڕێک ئەوندە کەر و نەزان بوو، دەیگوت " قەیدی نیە با بە تەلەفوونیش دەنگی ڕادیۆ کۆمەڵە بگاتە دانیشگای تاران!
دوای جیابوونەوەی شڕێک و دارودەستەی لە کۆمەڵەی عەبەی موهتەدی، بەندە یەکێک بووم لەوانەی بە خاتری ئەوەی دژایەتی سیاسەتە گڵاوەکانی سەلاحی ئەورەحمان ئاغای موهتەدی و عەبەی برا چکۆلەیم دەکرد، لە زانکۆ سلێمانی دەرکرام. دواتریش بە تەلەفوونێکی سەلاحی موهتەدی کۆنەساواک و موستەشاری ئەوکاتی تاڵەبانی، لە لایەن چەتە و چەکداری جەلال تاڵەبانی بەرازەوە دەستبەسەر کرام و دوای ماوەیەک لە زیندانی کردنم، بەرەبەیانێک لە ناو زیندانی تایبەتی ئاسایشی جەلالیەکان و لە لایەن شەش پێشدەرکەی یەکێتیەوە لە سنووری سەیرابەند تەحویلی کۆماری ئاخوندیی ئێران درامەوە.
شڕێکی نامەرد(عومەری ئیلخانی زادە) لە دوای هێرش بۆ سەر خانمی  - سەبری بەهمەنی- لە لایەن چەتەکانی عەوڵابەگەوە، دیسان پێوەندی بە منەوە کرد و گوتی ئەوەی لە دەستت دێت لە دژی عەبەی موهتەدی بیکە و لە ڕێگەی میدیاوە ڕیسوایان بکە، چونکە لە بەردەرکی سەرای سلێمانی چەقۆکێشەکانی موهتەدیی شەڕیان بە تۆش فرۆشتووە و بە بۆنەی ئەوانەوە لە زانکۆی سلێمانی دەرکراوی.!
کەچی ئێستا دەبینین شڕێک، ڕێک وەک عەبەی ئامۆزای، بووەتە سەڵتەنەت تەڵەب و گەڕاوەتەوە بۆ ئاخوڕەکەی عەبەی ئەوڕەحمان بەگ و پاکانە بۆ هەتیوی شا و ئێرانچیەتی شاهەنشاهی دەکات!!
شڕێک لە سەردەمی جیابوونەوەی لە عەبەی موهتەدی کۆمەڵێک چەکداری بەدبەختی کۆمەڵەکەی خۆی بە کوشت دا و دواتر لە ترسی یەکێتی و ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران، گوتی ئەوانە دز بوون و ئێمە لە کۆمەڵە پێشتر دەرمانکردبوون.!
کاتێک وەک یەکەم کوردی ئێران، دانیشتنی نهێنی کۆمەڵەی قەوم و خوێشانی کوردستانی ئێرانم بە ناوبژیوانی جەلال تاڵەبانی بەراز لە قەڵاچوالان ئاشکرا کرد، زۆر کەس باوەڕیان نەدەکرد. کەچی دواتر دەرکەوت وابووە و سەلاحی موهتەدیش کەوچکی ناو کاسە بووە لەم بەزمەدا.
ئێستا شڕێک ئاگادار دەکەمەوە کە ئەی نامەردی درۆزن! تۆ نەبووی باسی ئیسلاح تەڵەبیت دەکرد؟! تۆ نەبووی دەیان کوڕ و کچی خەڵکت لە ئۆردووگای حیزبەکەت بە کوشت دا و شەڕە گەڕەکی عەبەی موهتەدی ئامۆزات پێ دەکردن!؟ 
تۆ نەبووی لە شاری سلێمانی پووڵت لە کاک عەباس یەگانە(عەباس داسێرانی) وەرگرت و دواتر لەگەڵ عەبەی ئامۆزات پێتان دەگوت جاشە؟! ئەی ئەگەر ئەم کابرایە جاش بوو، بۆچی چوون و پووڵ و یارمەتیتان لێوەرگرت!؟
شڕێک خان! ئاخر ئێستا دوای ئاشتبوونەوەت دەگەڵ ئامۆزا دەم خونچەکەت(عەبەی موهتەدی)چۆن ئەو هەموو کارە قێزەونانەت پینەپەڕۆ دەکەی، دڵنیابە لێت نابمەوە کابرای بەگلەری بێ کەرامەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست