هەڵگری رەگەزنامەیەکی سویدی لە ئێران لە سێدارە دەدرێت

Sunday, 12/03/2023, 13:10

7788 بینراوە


ئاژانسه هەواڵییه کان بڵاویان کردۆتەوه، کە دادگای باڵای ئێران حوکمی ئێعدامی حبیب فرج‌الله چعب، کە هەڵگری ناسنامەی سویدی – ئێرانییە  پشتڕاست کردووه تەوه.  حبیب فرج‌الله چعب 
چعب، خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی سویدی و ئێرانییە و بە تۆمەتی تاوانی تیرۆریستی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ناوبراو بە پێی بەڵگەنامەکانی دادگا تۆمەتبار کراوە بەوەی وەک سەرکردەیەکی گرووپی جوداخوازی  (حرکة النضال) کە لەلایەن ئێرانەوە بە تیرۆریست ناوزەد دەکرێت. هەروەها دادگا تۆمەتباری دەکات  کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بە پلانی داناوە بۆ ئەنجامدانی بۆردومان لە خوزستان کە پارێزگایەکی ئێرانە و هاوسنوورە لەگەڵ عێراق، بەشێکی زۆر لە قوربانییەکان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بوون  (حرکة النضال)، ئەم گروپە دەیەوێت دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە پارێزگاکەدا دروست بکات.
وەزارەتی دەرەوەی سوید پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ نوێنەرانی ئێران لەو دۆسیەیەدا، داوای دەستڕاگەیشتن بە کونسوڵگەری کردووە، ئەمەش بێ ئەنجام بووە.
شایانی باسە (چعب) لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تورکیا دیارنەما، حکومەتی تورکیا ئێرانی تۆمەتبار کرد بە ڕفاندنی چعب لەو وڵاتە، هەروەها دەزگای هەواڵگری تورکیا گرتە ڤیدیۆییەکانی چاودێریی بڵاوکردەوە کە گوایە ڕفاندنەکە پیشان دەدات.
چعب بە چالاکوانێکی سیاسی دەناسرێت، کە ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی سوید وەک پەنابەر ژیاوە. دوای دەستگیرکردنی، لە تەلەفزیۆنی ئێرانەوە نمایشکرا، پاشان دانی بە تاوانەکەدا ناوە. بەڵام بەگشتی جیهانی دەرەوە متمانەی بەم جۆرە دانپێدانانە نییە، چونکە زۆرجار ترسی ئەوە هەیە کە دوای ئەشکەنجەدان ناچار بکرێن کە دانپێدانراو بن. چونکە یەکێکی دیکە لە سویدی- ئێرانی لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا لە ئێران زیندانی کراوە. باس لە پزیشک و توێژەر بە ناوی ئەحمەدی زادجەلالی ییە کە لە ساڵی ٢٠١٦ کاتێک سەردانی ئێرانی کردووە دەستگیرکراوە. تۆمەتبارە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل کاری کردووە، هەروەها سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. چەند جارێک وادەی لەسێدارەدانی دواخراوە.

سەرچاوە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە