بادانەوە عەیب نییە

Sunday, 12/03/2023, 17:57

4747 بینراوە


لە ناومەنگوڕایەتیدا گووتنێک هەیە کە بۆ خۆیان دەگرێتەوە ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن: بادانەوە لە ناو مەنگوڕآندا عەیب نییە.بەڵام وادیارە بادانەوە لە ناوحیزبە کلاسیکەکانیشدا عەیب نییە.چون وادەزانن سیاسەت هونەری هاتونەهاتە ودەبێ رەچاوبکڕێ.دابنێنین ئەو بۆچوونەاستبێ،بەڵام لێرەدا بابەتێکی زۆر گرینگ قەوزەپۆش دەکرێ،ئەویش /هێزە/،ئەو هێزەش لە کوێیە؟چەندایەتی وچۆنایەتی لە ئاستی کام قەوارەدایە؟هیچ حیزبێک بە بێ هێزی پاراستن وئابووری و سیاسی وکۆمەڵایەتی و پشت بەستن بە گەلەکەی ناتوانێ هەنگاوی چارەنووسسازدەگەڵ لایەنی بەرانبەرەکەیدا هەڵگرێ.رەنگە هاوئاهەنگ بون بۆ ماوەیەکی کاتیی سەربگرێ،بەڵام لە درێژخایەندا پەیوەندیەکان دەپچرن!
کاتی خۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بە سەرپەرەستی عەبدولڕەحمان قاسملوو،وێڕای سازمانی موجاهیدینی خەڵك شووڕایەکیان دامەزراندتا بەرەنگاریی کۆماری ئیسلامی ببنەوە.جگە لەو دووحیزبە،حیزبیی دیکەش هەبون.قەراربوو سەرپەرستی ئەو شووڕایەش دەدەست موجاهیدیندا دابێ.مەرجی سەرەکی ئەو شووڕایە بە ڕێبەرایەتی مەسعود رەجەوی ئەوە بووکە ح،د،ک،ئێڕان بە شێوەیەک نابێ دەرگای وتووێژ لەسەر کۆماری ئیسلامی بکاتەوە ودیالۆگیان دەگەڵ ساز بکا.
زۆری نەخایاند کە زانرا کە ح،د،ک،ئێران لە بنەوە ژێڕ بە ژێڕ خەریکی دانوساندنە دەگەڵ مەلاکان.بۆیە شووڕای میللی بەرخۆدان (شورای ملی مقاومت) ئەوحیزبەی لە ناو ئەو شووڕایەداوەدەرنا.ئێستێ نزیکەی چل ساڵ زیاتر دەبێ کە تەنانەت دوای نەمانی قاسملووش ئەو دووحیزبە تیرشیریان لێک دەسوووئۆگری یەکترنەدەبون.تا سەرهەڵدانی ژینای کورد.
رۆژگارمنداڵیکی هەیە بەناوی ئۆپۆزیسیونی کوردوفارس وعەڕەب وئازەری وبلوچ کە هەموولایەکیان خوازیاری رووخانی کۆماری ئیسلامین.لە ماوەی چەندمانگی رابوردووداهاتوچووخۆنیشآندان وگرتن وکوشتن وزیندانیکردنی خەڵک لە ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.لە هەندەرانیش کوردوناکورد لە وڵاتە جودا جوداکان بە خۆ نیشآندان پشتیوانی خۆیان بۆ ناوخۆی وڵات دەربڕیوە.
دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان لە ماوەیەکی کورتدایەکتریان گرتەوە.ئێستێش ئەوکارە پرسیار دەگەڵ خۆی دێنێ؟بەڵام خەڵك بە ئەرێنی چاوی لەوکارە کرد.زۆری نەخایاند هەمیسان دووبەرە هەڵقوڵین.بەرەیەک هی کۆمەڵەی سەر بە عەوڵای موهتەدی رووی لە کوڕی شآی ئێڕان وئەوانەی دیکەکرد.بەرەی دیش بە سەرپەرەستی مستەفای هیجری وەک نوێنەری ح،د،ک،ئێران ئامێزیی بۆ سازمانی مجاهیدینی خەڵک کردوە.
لە پشتی پەردە چێ روودەداجارێ دیار نییە.بەڵام ئەو پەردەیە زووهەڵدەدرێتەوە وهەر شت دەردەکەوێ.عەوڵای موهتەدی لە داخی موجاهیدین بەرەی کوڕی شآی ئێڕانی هەڵبژارد،مستەفای هیجریش لە داخی کوڕی شآی ئێڕان بەرەی موجاهیدینی هەڵبژارد!عەوڵای موهتەدی وادەزانێ دەسەڵاتی دوای کۆماری ئیسلامی دەبێتە سیستمێک کە باوەڕی بە سکولاریزم هەیە وئێرانێکی دێمۆکڕآتیک دادەمەزرێ.
موجاهیدینی خەڵکیش گۆیا لە راگەیانێکی دە خاڵیدارەچاوی گەلی کورد دەکەن لە ئێڕانی داهاتوودا وخودموختاری دەدرێتە کورد.( ئیتر بە قەبری باوکی ئازەری وبلووچ وعەڕەب وتورکمەن وئەوانی دیکەش کە نابێ باسی خودموختاری بکەن؟چوون تەنیا کوردە کە چآوی جوانە!)
کۆماری ئیسلامی لەوپەڕی لاوازییدایە لە نەزەر سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی ودونیای دەرەوەی ئێڕان.بەڵگەش ئاسایی کردنەوەی دۆستایەتی خۆی دەگەڵ عەڕەبستانە کە زۆر واتادارە.دەتوانین بڵێین، ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی راگرتووە،ئەو ئۆپۆزیسیونەی کە لە لای سەرووباسم کردو.هیچ کەس خەتی هیچ کەس ناخوێنێتەوە.لە کۆتاییدابە وردیی گوێ بۆ ئەو کورتە ویدئۆیە بگرن کە مەریەم رەجەوی ،خێزانی مەسعود رەجەوی کە کۆنفڕآنسێکداکە لە چەند رۆژی رابوردودالە واشێنگتۆن بەرێوە چووە،چۆن بەخێرهاتنی بەرپرسانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان دەکا بە بەشداریکردنیان لەو کۆنفڕآنسەدا بە چەپلە لێدان جوابیان دەداتەوە!
وامزانی بادانەوەی تەنیا لە ناومەنگوڕآندا عەیب نییە،بەڵام وادیارە ئەو بادانەوەش لە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕانیشدا عەیب نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە