ئه‌وانه‌ی که له مردن گه‌رانه‌وه، ده‌یگێڕنه‌وه!
Thursday, 16/03/2023, 13:23
548 بینراوە
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن زه‌مانێک
له کوردستان
هه‌بوو
شایه‌ک
هه‌موو شه‌وێک
ئه‌م پاشایه
به گۆشتی ساوایانی کورد
برینی خۆی ساڕ‌ێژ ده‌کرد
هه‌روه‌ک ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن
نه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌م
شایه
گۆشتی ساواش دادی نه‌دا
لاویان هێنا
کیژیان هێنا
باوکیان هێنا
دایکیان هێنا
سه‌دوهه‌شتا و دووهه‌زاریان بۆ هێنا...
ده‌گێڕنه‌وه
هه‌ر ئه‌وانه‌ی که له مردن گه‌ڕانه‌وه
ده‌یگێڕنه‌وه:
ئێمه زۆر بووین به هه‌زاران هه‌زار بووین
له ئۆردوگای زۆره ملێ
له زیندانا
له بیابانا
نه‌خۆش، په‌ککه‌وته، برسی و زه‌رد بووین
ته‌نیا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانمان
مردن بوو
گۆڕی مردووه‌کانیشمان
بێکێل، بێ‌ناو
ته‌نها گردۆڵکه‌یه‌ک
دوور له کوردستان
له بیابان بوو
ئێمه زۆر بووین، به هه‌زاران هه‌زار بووین
قیبله و به‌رماڵمان ئه‌ستێره‌کان بوو
ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م بیابانه
کز و کوێرن،
بۆ نامان بینن
بۆ هه‌واڵێ ناگه‌یه‌ننه جێ !
ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م زیندانه
دیلن،
به‌ندن
تۆ بڕوانه
باڵکراون،
بۆ نافڕن
بۆ نامه‌یه‌ک هه‌ڵناگرن
ئەی با تۆ لە کوێی
تا وێنەی ئەو دۆزەخەی لە بیابانا
بۆ ئێمەیان هەڵخستووە
بەگوێی خەوتووی وڵاتاندا بدەی
ئه‌ستێره و باکانی ئه‌م ئۆردوگایه
یاخین
له ئاسمان یاخین
له خواشیان یاخین
تووڕه‌ن
به‌رد له بری پڕیشک ده‌هاوێژن
کیمیاوی لەبری شنە دەپرژێنن
ئه‌ستێرە و باکانی ئه‌م ئۆردوگایه
ئه‌م بیابانه...
ئه‌م زیندانه...
کوێرن دیلن تووڕه‌ن یاخین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست