لە بن دیوارەکانی شاری کەرج تا سەری رەش

Thursday, 16/03/2023, 12:47

3355 بینراوە


کاتێک لە باشووری کوردستان ڕاپەڕین دەەستی پێکرد،بنەماڵەی بارزانی لە بن دیوارەکانی شاری کەرەج خەریکی خۆرگرتن وتەسبیح گێڕان بون.ئەندازیاری ئەو راپەڕینە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بووە.جەلال تاڵابانیش وەک یاریدەری ئەو راپەڕێنە رۆڵیدا بە نەوشیروان مستەفاوئەو بەشە لەخاکی نیشتمان بە بێ ئەوەی راستەوخۆ خەڵک وحیزبەکانی ئەو سەردەم کاریگەرییان هەبێ،دامودەزگای حیزبی بەعس راونراوپڕۆژەکەی کۆماری ئیسلامی سەری گرت.
داگیرکەری عەڕەب دەرکرا،بەڵام داگیرکەری کورد جێگای گرتەوە!ئەوجارپاشماوەی ئاشبەتاڵچیەکان هێدی هێدی خۆیانگەیاندەوە باشووری کوردستان تا شۆڕشگێڕیی ساختەی خۆیان بە خەڵكی داماو بفرۆشنەوە.لەوکاتەوە تا ئەوڕۆسێ دەیە زیاترە کە رووی سەددامیان سپی کردۆتەوە ورۆژلە رۆژ زیاتر رووی ڕەشیان دەردەکەوێ.دونیا دۆڵاروسیاسەتی بێ ویژدانانەی ئامریکاوهاوپەیمانەکانی بۆنی نەفتوغازی ئەو بەشە لە نیشتمانی خاپوورکراوی کوردی داگرتەوە.هەرچی ئەو دووبنەماڵەیە بەسەر خەڵكی دێنن،دەنگیان لێوە نایە.
ئێستێ دووچین وتوێژلە باشووری کوردستان ئەژین.چین وتوێژی دەسەڵاتدارکە تا بینە قاقا چەک وزیندان وشکەنجەی بەدەستەوەیە وهەرکەس باسی ئەو دووشاغووڵامە بکا ئازار دەدرێ.لە ناوئەو چین وتوێژە جگە لە لەوەی ئەو دووبنەماڵەیە لە تەپڵی بێ عاریانداوە،چین وتوێژێکی دیکەش هەن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە(پێشدەرکە).ئەوانە وەک شێرپەنجە دەچن،لەناوخۆی وڵات وێنەی کوتکن بۆ سەر،سەری خەڵكی بێچارە،لە دەرەوەی وڵاتیش حیزی حیزانن.
هیچ شایەکی گۆی زەوی گوی ئاوای نەخواردوە کە ڕێگایەکی دووکاتژمێڕ ونیوی بە سەیارە نێوان هەولێڕوسلێمانی بە سواری هێلەکۆپتێڕبچێ.کاتێک نێچیروان بارزانیم بینی لە باڵەفڕخانەی شاری سلێمانی دابەزی (١٥/٣/٢٠٢٣)وەبیر دووبابەت کەوتمەوە.
مرۆڤێک کە نەخۆش دەکەوێ دەچێتە لای دوکتوردەرمانی بداتێ،زۆر جارمرۆڤەکە چاک دەبێتەوە وهەشە بە دەگمەن چاک نەبێتەوە وبمرێ.بەڵام کاتێک کۆمەڵگا نەخۆش کەوت چاک بوونەوەی ئەستەمە.کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان وەها زەلیل ونەخۆشکراوە کە تەنیا دەرمانێک کە چارەسەریی بۆ دەدۆزێتەوە لە ناوبردنی ئەو دەسەڵاتەیە کە لەسەر ناوی رێفڕاندۆم ودەوڵەتی کوردیی وئاڵاوسروود وپێشدەرکەی چەک بەدەست سێ دەیە زیاترە خەڵک دەخاپێنێ.
کار لە رێفڕاندۆم وهەڵبژاردن وسندقی دەنگدان تێپەڕیوە.کەسانێک کە کاتی خۆی لە کەرەجی سەربە شاری تاران کەریش نەبووە سواری بن .ئێستێ بە سواری هێلەکۆپتێڕرێگای دووکاتژمێری ونیوی ئەبڕن.ئەوە بێرێزییەکی بێ سنوورە بە خەڵكی باشووری کوردستان.
تەنیا راپەڕینێکی بەرفراوانی چەک بەدەستی جەماوەریی وخاوەن ئیرادەی سیاسی دەتوانێ ئەو دەسەڵاتە بە چۆک دابدا.راپەرێنی پێشوومان بۆ وەدەرنانی بەعس لە باشووری کوردستان بە پیلانی کۆماری ئسلامی کرا،بائەوجارخەڵكی خاوەن هەست ودڵسۆزئەودەسەڵاتەی باشوور بخاتە ناو زبڵدانی مێژوو.ئەوە ئاواتی زۆرینەی خەڵکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە