هەڵدانەوەی ئەمجارە کە یەکەم هەڵدانەوەیە،باسکردنە لە چارەنووسی یەکێک لەو گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەیەک لای پارتی ئازادیی بووە و دواتر وازی هێناوە و چۆتە ناو سازمانی خەبات و پاشان لەلایەن حسەین یەزدانپەنا و رێباز شەریفیەوە دەسیسەیەکی بۆ دەنرێتەوە و بەپیلانێکی نامەردانە ( حەسەن چووپانی) کە لای خۆیان بە نێوی "سالار بۆکانی" بووە و ماوه پنج ساڵ له کاتی شەڕدا لە پارتی ئازادی دابووە.
بەپێی وتەی بنەماڵەکەی سالار و هاوڕێ نزیکە کانی که به هۆی دو جار زندانی کردن و ئەشکەنجە کردنی له مافیا خانەکەی یەزدانپەنا بێزار ببوو هەڵاتبوو پاشان پنای بردبوو بو حزب سازمانی خەبات و ماوه ی دوو ساڵ و نیو له حزبی سازمانی خەبات دا بوو و لە شاری سلێمانی دەژیا.
پاشان پارتی ئازادیی له رێگەی کچێکەوه به نێوی "مەعسووومه" که پیشمەرگەی خۆیانبووە و دواتر ماوەیەکیش له حزبی یەکیەتی دێموکراتی کوردستان دەبێ. کە پاشان له لایان حسین یەزدانپەناوە دبردرێتەوە بو هەولێر بە بیانووی کارکردن ، بەڵام پاش ماوەیەک لە مانەوەی لە هەولێر و بێ کاری دەچێتە ناو سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئەمجارە وەک پێشمەرگە ژیانی دەباتە سەر. بەڵام پیلانەکە لە لایەن مافیا خانەکەی حسێن یەزدانپەنا وەها جێبە جێ دەکرێ کە پاش بێ سەروو شوێن کردنی هەموو بابەتەکە بخرێتە سەر سازمانی خەبات. سالار بۆکانیش له لایان ئەم کچە واتە "مەعسوومەوە" فریو دەدرێت و کاتێک بۆ دیداری ئەم خانمە دەچێتە هەولێر دەسبەری دەکەن.