ئەم قسەیەمان بۆ سوکایەتیکردن، بە دەڤەر و دانیشتوانەکەی، نیە. کەچی لە شارەکانی وەکو ئامێدی، هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، کفری، هەلەبجە، کۆیە، رەواندوز و... هتد لە سەدەکان رابردوو، دەیان شاعیری کلاسیک و زانایی ئاینی مەزن و پڕ لە هەستی نەتەوەیی و و نیشتمانی لە دایکبوون و زۆر شار و ولاتان گەڕاون و گەشەیان بە بیری "کوردایەتی"داوە یان دەوڵەمەندیان کردووە.
مرۆڤ لە رێگەی خوێندەواری، نووسین و خویندنەوە، گەشت و گەڕان وشیار و بە ئاگا دێتەوە، لە رێگەی تێکەلاوبوون دەگەل نەتەوەو ئایین و رێکخراوی سیاسی و ئایینی جیاواز هەست بە بوونی خۆی و ئەوانیتر دەکات، خۆی دەناسێت و بە ماف و ئەرکەکانی خۆی ئاشنا دەبێت.
مەلا مستەفا لەم گوندە دورە ، تا تەمەنی ٣٠ سالی ژیاوە، بێچگە لە گوند و دەڤەرەکەی خۆیان ئاگای لە هیچ نەبووە. کەچی ئێستا بارزانیان لێمان کردووە بە شۆڕشگێر، ئازادیخواز، قارەمان، دانەر، فەیلەسوفێکی خاوەن دەیان رێباز و دونیا بینی، سیاسەت و دەولەتمەدار، کەسایەتیەکی سوپەر – مرۆڤ و بێ وێنە لە مێژوو.
زیندانە نهێنی و دڕندەکانی ئیستای پارتی هەر هەمان سجنەکانی رایات و خەلان و گەلالە و حاجی ئۆمەرانمان دێنێتەوە بیر کە بە بڕیاری مەلا مستەفا نەیارە سیاسی و عەشایریەکانی لەناو دەبران.