مەلاکانی کورد لەم کاتەدا بۆ ئێخەی نەورۆز دەگرن ؟

Friday, 24/03/2023, 22:18

5545 بینراوە


مەلاکان کارەکانیان  بەشێوەیەکی ڕەها بێبەرهەمە، کەدەڵێن کارەکانیان بەو مانایا نا کە ئەمانە  خوانەخواستە بەرهەمێکیان هەبێت،  یان بەپاچکاری و عەرەقی ناوچەوان ژیان بەڕێ کەن . مەلاکان موشەخۆرن ، ئەوان بەردەوامن لەمژینی خوێنی مرۆڤەکان ، هەرلەوساتەوەی کەمنداڵ لەدایک دەبێت ، تادەچێتە گۆڕەوە ، مەلاکان ڕێگاگەلێک دەدۆزنەوە بۆ دۆشینی  مرۆڤەکان . 
 بەلای منەوە ئەگەر ئاین لەدەستی  مەلاکان ئازاد نەکرێت ، ئێمە هەمووڕۆژێک سوکایەتی بە هەموو پیرۆزێکانمان دەکرێت لەڕێگەی منبەری مزگەوتەکانەوە . 
مرۆڤی باوەڕدار بە هەموو جوانیەکیەوە پڕ پڕە لە لەشادی و بێگەردی و گۆرانی و ئاهانگ و سەراپای بوونی ئامادەی سەماو شایە لەهەمووساتەکاندا ، بەتایبەتی لەڕۆژێکی وەک نەورۆزدا کە گەلی کورد  بەقوربانی دان و بەرخۆدان ئەوجەژنەی پاراستوە . نەورۆز تاکە جەژنێکە کە هەموو گەلی ئێمەی لەدەوری یەکتر کۆکردۆتەوە و کۆمان دەکاتەوە ، کەچی مەلاکان دێن  بەهزری بەتاڵیان دەڵێن نەورۆز فارسیە و هی ئاگرپەرستەکانە و لەخۆیانەوە بوون بەمامۆستای ڕێزمان لێمان. 
دەڵێن : کورد ڕاناو پێش ناخات ، ئەگەر وابوایە  دەمان ووت ڕۆژی نوێ ، نەورۆز هی فارسەکانە ، ئێمە ئەگەر واز لەچیرۆکەکانمان بێنین چیمان دەمێنێتەوە !؟   
 هەربۆیە  لەم ڕوانگەیەوەیە کە  مەلاکان گەڕانیان بەدوای ڕاستیدا لەخەڵکی سەنۆتەوە،  بەخەڵک دەڵێن ئێوە پێویست ناکات بەدوای ڕاستیدا بگەڕێن ، ئەوەتانێ لەناو حەدیسەکاندا ڕاستی هەیە لەسەر نەورۆزتۆ دەبێت باوەڕت هەبێت . 
 مەلاکان خەڵکیان چارەڕەشکردوە ، ئەوان ڕەخنەیان لەهەموو ڕۆژەکانە کە چێژبەخشە بۆمان ، ئەوان  سەردەنشتی ڕۆژە شادەکانمان دەکەن  ، بەنیازن  لەجێگەی ئەوە کە مرداربووینەوە  لەوێ لەشەراب و هەنگوین و ئافرەتدا غەرقمان کات . 
 مەلاکان هەموو چیرۆکەکانیان یان خەوە یان جیهانەکەی ترە کە پڕە لەغیلمان و غەرقی شەهوەت دەبیت تێیدا  ، ئەوان دەیانەوێت ئەم ژیانەمان بکەینە قوربانی چیرۆکە پڕ کۆمێدیاو خەیاڵ ئاساکەی ئەوان . بۆیە ڕاستەو خۆ ئەو ئازایەتیەی هەیە کە سوکایەتی بەمێژووی نەتەوەیەک بکات . لەم کاتەدا دەسەڵات  بەرپرسیاری یەکەمە ، کە ڕێگە دەدات کۆمەڵێ ڕیشدار  سوکایەتی بەپیرۆزێکانمان بکەن و ئەوانیش سەرگەرمی دزی و فەسادی خاکفرۆشتنی خۆیان بن .   
لەکاتێکدا  لە یوتوب سەیری ئەو ڕیشدارانەم  دەکرد کە سوکایەتیان بەنەورۆز دەکردو  دەیان ووت نەورۆز جەژنی کورد نییە .  
کاوە کورد نە بووە و بە خیانەت زوحاکی لەناو بردوە و کۆمەڵێ قسەی پوچی تر کە دەڵێن:" ئێمە دووجەژنمان هەیە قوربان وڕەمەزان" . نەورۆز بیدعەیە  و جەژنیش نییە ....! 
 ئێمەش دەڵێین و دەپرسین  : مەلای ڕیشدار  ئەی ئەو عیدانەی ئێوە باسی دەکەن   چ پەیوەندیان بەگەلی ئێمەوەیە !؟ 
 پاشان دەڵێن : هەر کەسێک لاسایی هەر میللەتێک بکاتەوە لەوانن ، ئەی کەواتە ئێمە لاسای عەرەب دەکەینەوە لەعەرەبین ؟  

ئەمە قسەی پوچ نەبێت چییە؟ 

 ئەم مەلایانە باسەکانیان وا تێکەڵ کردوە ، ڕۆژێک پەیامهێنەر چۆتە مەدینە لەوێ ئەنسارێکانی دیوە ئاهانگ دەگێڕن و سەمادەکەن  دەپرسێ  ئەوەچی دەکەن ؟ دەڵێن ئێمە  دووجەژنمان هەی فیستڤاڵ و نەورۆز . فیستڤاڵیان لەڕۆمەکان وەرگرتوەو نەورۆزیش لە فارسەکان . ئیتر پەیمانهێنەردەڵێ : خوا  ئەو دووجەژنەی حەز لێنییە ئەوە دووجەژنی تری بۆداناون ڕەمەزان و قوربان ، کەسیش لەمەجلیسەکەدا پێنەکەنی  بەم چیرۆکە دروستکراوەی مەلا . 
   ئایا مەلاکان داعشن ، ئەگەر داعش نین چۆن وادەتوانن ئێخەی نەورۆز بگرن ، مەلاکان دەیانەوێت نەتەوەی کورد بخەنە خزمەتی ڕەوتی ئیسلامەوە ، کە چی لەهەموو دنیادا  وایە زۆربەی گەلان هەموو ئاین و باوەڕەکانیان دەخەنە خزمەتی گەلەکەو نەتەوەکەیان .  
لەسەردەمی سەدامدا  بەو هەموو توانایەی کەلەبەردەستیابوو نەی توانی و نەی ویستوە نەورۆز لەکورد زەوت بکات ، یان سوکایەتی بەجەژنێکی نەتەوەی کورد بکات . مەلاکان کاتێک دەڵێن زوحاک کورد بووە و کاوە فارس  کە لە چیرۆکەکەدا ئاماژەی پێکراوە  ، جێگەی سەرسوڕمانە  چونکە واخۆیان دەردەخەن کە مردوون بۆکورد ....! 

 کێ تاوان بارە !؟ 

پرسیارە جەوهەرێکە لێرەدایە ، لەکاتێکدا ئەم مەلایانە  بەپلان ئاوا سوکایەتی  کۆمەڵگای کوردی و خاک و نەتەوەو جەژنی نەورۆز دەکەن ، دەسەڵاتداران نمایشیان دەکەن و باوەشیان پیادەکەن و دەیانلاوێنەوە و موچەیان دەدەنێ و مزگەوتیان بۆ دەکەنەوەو  کەناڵی تەلەفیزۆنیان دەدەنێ و ئۆتۆمۆبێلی گولەنەبڕ دەخەنە خزمەتیانەوەو ئەوانیش دێن سوکایەتی بەنەتەوەیەک دەکەن . 
بیرمە چەندین جار و بەچاوی خۆم بینیومە جاش لەناو پایگاکانیاندا کە نیشتمانیان فرۆشتبوو خۆیان هەراج کردبوو خیانیان لەنەتەوە دەکرد ، بەڵام لە ئێوارەی نەورۆزدا ئاگریان دەکردەوە  ، تا ئەویادە بەزیندووی ڕاگرن .  
دەسەڵاتداران تاوان باری یەکەمن لەپێش ئیخوان و سەلەفێکانەوە ، ئەوە ئەوانن کە ڕێگەیان خۆشکردوە مەلاکان سوکایەتی بەپیرۆزێکانی نیشتمان جەژنی نەتەوەی کوردبکەن .  
نەورۆز و جەژنی نەتەوەی کورد پیرۆزبێت  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە