KURDISTANPOST
فەیسبوک
ئێمە و ئێوە
Sunday, 26/03/2023, 22:19
5523
بینراوە
•
مناڵەکانی شار شیری خۆیان دایە مناڵەکانتان، کەچی ئێوە باخچەی منالەکانمانتان ڕووخاند و کردتان بەسۆپەر مارکێت بۆ خۆتان.
•
ئێمە بنکەی ئەدەبی و هۆڵی کۆنسێرت و گۆڕەپانی وەرزشیمان بنیات نابوو، ئێوە کرتان بە یانەی شەوانە و قومارخانە و خانەی لەشفرۆشیی.
•
ئێمە لەگەل خۆماندا دەمانبردن بۆ سەرچنار و قلیاسان و باخی گشتی، کەچی ئێوە دارو درەختەکانیانتان سوتاند.
•
ئێمە لە هەر گەرەکێکدا ئاوازێکی ناسکی کوردانەمان بە گوێتاندا دەچرپاند، ئێوە ماڵەکانتان کردە بنکەی پۆلیس و سەربازخانە، تەنیا دەنگی ناسازی تەقە و کوشتمان لێدەبیست.
•
ئێمە ماڵمان بۆ کردنەوە ئێوە لاقەی کچانی شارتان کرد.
•
ئێمە خانووومان بۆ چۆل کردن تا کو ئێوە تیایدا بژین
ئێوە زەوتتان کرد و لەسەر خۆتان تاپۆتان کرد.
•
ئێمە خۆمان کردە خاوەن مردووەکانتان و شین و شەپۆڕمان بۆ کردن
ئێوە لەگەل شین و شەپۆرەکانماندا هەرچی گردی شارە لە مردووەکانی خۆتان تاپۆ کرد.
•
ئێوە دراوسێکەمتان لە ماڵی خۆی دەرکرد و ماڵە لەشفرۆشێکی هاوردەتان تیا جێگیر کرد.
لەو ڕۆژەوە نە دراوسێیەتی مانای ما و نە دراوسێ تامی خۆی ما.
•
ئێمە کردمانن بە شەریکی دوکانەکانمان ، ئێوە شەریکەکانتان کوشت و دوکانیشتان بۆ خۆتان تاڵان کرد.
•
ئێمە ماڵی پاریزگامان ئازاد کرد، ئێوە لەسەرخۆتان تاپۆتان کرد و بۆ کوشتنی خەڵکی شار دۆشکەتان لێ جێگیرکرد.
•
ئێمە شەهیدی زۆرمان دا ئێوەش بە ناوی شەهیدەوە بست بە بستی بەخشی بە کۆیلەکانتان.
•
ئێمە خۆمان دایە بەرگوللە تا بەر ئێوە نەکەوێت، ئێوە لاوانی شارتان خەڵتانی خوێن کرد.
بەڵام ئەوەی تەنیا شتێکە کە ڕوونە:
•
ئێمە خەڵکی ئەم شارەین و ئێوەش داگیرکەر.
•
ئێمە دەمێنینەوە و ئێوەش شاربەدەردەکرێن.
ئامانج مەلا عەلی
ستۆکهۆلم
2020-12-02
فەیسبوک
© 2019- Kurdistanpost