فلیمێک لەسەر دوایین رۆژەکانی سەددام حوسێن

Saturday, 01/04/2023, 18:47

4357 بینراوە


یۆهان ڕێنک دەرهێنەرێکی سویدیی و جیهانییە، کۆمەڵێک زنجیرە فلیمی بەناوبانگی بەرهەمهێناوە، لەوانە فیلمەکانی فیلمی 'Chernobyl' و 'Breaking bad'. ئیستا خەریکی دروستکردنی فیلمێکە لەسەر دوایین ڕۆژەکانی سەدام حسێن.

ماڵپەڕی ڤاریتی ئاشکرای کرد، کە یۆهان ڕێنک بڕیارە فیلمێک دەربهێنێت دەربارەی کاتەکانی سەدام حوسێن کە لە زینداندا بووە و چاوەڕێی لەسێدارەدانی دەکات .
ئەو فیلمە بە پشتبەستن بە کتێبی "ئەو زیندانییە لە کۆشکەکەیدا" لە نووسینی ویل باردنڤێرپەرە و بەدواداچوون بۆ ئەو دوانزە سەربازە ئەمریکییە دەکات، کە لە قۆناغە کۆتاییەکانی ژیانی سەددامدا پاسەوانی دیکتاتۆری عێراقیان کردووە.
لە ئێستادا فیلمەکە لە کۆمپانیای فریمانتڵ لە قۆناغی پەرەپێداندایە و جگە لە یۆهان ڕێنک، بەرهەمهێنەر مایکل پارێتس کار لەسەر پڕۆژەکە دەکات. سیناریۆ ی نووسەکە ناوی داربی کیلییە کە سیناریۆی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی "نیشتمانپەروەر"ی نووسیوە.
کریستیان ڤێسپەر، بەرپرسی درامای نێودەوڵەتی لە فرێمانتڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "'زیندانکاروو لە کۆشکەکەی خۆیدا' وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگ و مشتومڕاوییەکانی مێژووە، کە لە چاوی زیندانییەکانییەوە دەگێڕدرێتەوە".
سەدام حوسێن لە ساڵی 1979 تا ساڵی 2003 سەرکردە و دیکتاتۆری عێراق بووە، ئەوکاتە لە کاتی شەڕی عێراقدا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە زیندانی کراوە. لە ساڵی ٢٠٠٦ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و لە سێدارەدرا.
دەرهێنەر: یۆهان ڕێنک




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە