کاتێک سامانی نیشتیمان هەرزەتاڵان دەکرێت

Sunday, 02/04/2023, 11:26

8317 بینراوە


گەورەترین زەبر و زیان لە سەرمایەی میللی وڵات بەتایبەت (هەرزانفرۆشی نەوت بە گرێبەستی  50 ساڵەی نایاسای ، بەشێوەی دزی و تاڵانکاری وەک مڵکی شەخسی بنەماڵە بێ هیچ لێپرسینەوە حیساب و کیتابێ، لە لایەن ئەم دوو فەخامەتەوە چەخماخەی لێدرا  و لەوکاتەوە تا ئیستا کێڵگەنەوتیەکان وەک پرۆسەیەکی خاسی ئابوری  لە نێو سەرانی حکومەتی هەرێم تەشەنەی کردوە و دەستی بەسەرداگیراوە و وەک میراتێکی پڕبەرەکەتی ئیلاهی و خێزانی وفوری فەوەرانی چەوری ئەو نیعمەتە بە سەروقامەتی یەک بەیەکیان باریوە و میللەتیش بەئارامی و بێدەنگی بەتایبەت چینی مووچەخۆری فەرمانبەر و خێزانی شەهیدان و بەگشتی خەڵکی باشور لەدورەوە زاقەی چاویاندێت و لە دورەوە دەڵێن قوربان نۆشی گیانتان بێت ، بەڵام گەورەیی بفەرمون و ئیجازەش بە ئێمە بدەن بۆ شکاندنی تامەزرۆی  خۆاست و نیازمەندیەکانمان کە لە مێژە خۆلیای ئەم حەز و خەون و ئاواتەین کە بڵێین :

( ئەم نانە کەپەک هەڵگرتو و خۆمریاگەمان بەو ڕۆنەتان )

راستە سەرانی باڵاتر لەکردەوەی چەپەڵی  ئەم دووکەسە ئاگادار و بێدەنگن،  بەڵام باوەڕتان هەبێ ئەم دووتاوانبارە سەرەکیە بە بێ رەحمانەترین شێوە  داهات و دەسکەوتی سامانە سرۆشتیەکانیان حەیف و میل کرد و ئیستاش بە ئاسودەیی ئاشتیە زڵفشۆڕ لە بریتانیا وەک سوورە کەروێشکی گەرمەڵان لەسەری نووستوە و لەچەندین وڵات تجارەتی پێدەکات،
جێگای پرسیارە بۆ هاوڵاتیان و حیزب و رۆژنامەوانان و سیاسەتوانان داوای لێکۆڵینە و دادگایی دژ بە فایلی ڕەش و قۆرسی ئەو دوو حەزەراتە تۆمار ناکەن ؟
 لە بریتی بەتاوانبارناساندنی ئەم دوو زاتە پاک کردارە ، زۆربەی هاوڵاتیان و رۆژنامەوانان و رەخنەگران هێرش دەکەنە سەر ،، مسعودبارزانی و مسروری بارزانی کۆڕی ، پێویستە ئاشتی هەورامی وەک سەندوقەڕەشەکەی نێچیربارزانی هەر دوو بە دووقۆڵی محکەمە بکرێن ، ئیدی لجنەی نزاهە و دەسپاکی و هەولی نەهێشتنی گەندەڵی قسەیەکی حەلاش و بەلاش و هاتوهاوارێکی فریودەرانەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە