چۆن حەمە سەعی منی کرد بە نووسەر؟

Wednesday, 05/04/2023, 15:29

16771 بینراوە


ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یەکەم جار لە کۆمپیوتەرێکی  شاشە قوون گەورەی خاو و خلیچکی  ئەقڵ بچووکەوە، بۆ یەکەم جار یەکەم  نووسینی کاڵ کرچ و هەرزەکارانەم نووسی و خستمە سەر دیسکێک و چووم لە ئینتەرنێتخانەکەی  ئەو گوندە بچووکەی  لێی دەژیام  لە سویسرا، ناردم بۆ کوردستانپۆست. ئەوانیش بۆیان بڵاوکردمەوە و ئیتر لە پڕێ هەر لەخۆمەوە بووم بە نووسەر و ڕەخنەگر و چالاکوان و شاعیر و  دوو سێ شتی تری دژە دەسەڵات!!!
ئەو نووسینە بە ناونیشانی: (دەبێت حەمە سەعی لەگەڵ تاوانبارانی شەڕی ناوخۆ سزا بدرێت)  بوو. 
لەو ساتەوە هەتا ئێستا لە سەدان نووسین و شیعر و چالاکی و ڕەخنە و شەڕ و هەرا و هوریای خۆم  پەشیمان بوومەتەوە و شەرمندەیان کردووم، وەلێ هەرگیز لەو یەکەم نووسینە پەشیمان نەبوومەتەوە و جار جار بیرم دێتەوە و شانازیی پێوە دەکەم.
ئەم حەمە سەعیدە، ساڵانی دواتر پارتی  لە پاداشتی (کتێبی جەلالی نامە) دا خەڵاتی دەستگای ئاراسیان پێیدا و ماڵێکی خۆشیان بۆ کڕی لە هەولێر و   بە ڕەسمی وەک تاکێک قۆنەرەی مەسعود دەستبەکار بوو. 
ئێستایش لە خەمی ئەو سەرشۆڕییەدا، وەک تاکە پێڵاوە کۆن و ئیکسپایەرەکانی تر، خەریکی ختووکەدانی هەست و شعوری ئینسانی  داماو و بەشمەینەتی کوردە .. 
هەی  گە.. ئەرێوەڵا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە