چۆنێتی دیارنەمانی 6 فرۆکەی ناتۆی پڕ لە دۆلاری عێراقیەکان

Saturday, 08/04/2023, 13:57

7743 بینراوە


سەراپای ناتۆ وناتۆییەکان بریتیە لە فرت وفێڵ، کوشتن وتاڵانکردن، دروستکردنی قەیران وبرسی کردنی گەلان،بەگژدادان و ئاژاوەنانەوە.
بەبەرچاوی هەموومانەوە، ئەمەریکا یان ناتۆ ساڵی ٢٠٠١ پەلاماری ئەفغانستانیدا و لە ساڵی٢٠٢١ سوپای ناتۆ ئەفغانستانی بەجێهێڵا، بە پاساوی کە بن لادنیان حەشارداوە، بە پێی کۆمەڵێک ڕاپۆرت، ئەمەریکاو ناتۆ ٨٢٢ ملیارد دۆلاریان لە شەڕەدا خەرجکردووە هەتا ساڵی٢٠١٩، جگە لە ئەڵمانیاو بەریتانیا ئەوانیش ٤٩ ملیاردیان لەو شەڕدا خەرج کردووە، هەروەها نزیکەی٤ هەزار سەربازیشیان بەکوشتنداوە، وەک 
https://www.bbc.com/arabic/world-58245464
ووتمان بەپاساوی پەنادانی " ئوسامە بنلادن" و تیرۆر، کەچی مانگی مەی٢٠٢١ یەکسەر لەچاوکتروکانێکدا ناتۆو هاوپەیمانەکانی ئەفغانستانیان چۆڵ کرد، بۆ تالیبان، ئیتر کۆتای بەدیموکراتیزەکردن و بەرگری لە مافی مرۆڤ و، مافی ژن هەر هەمووی بووە بڵقی سەرئاو، ناتۆ بەهای٨ ملیارد دۆلار چەکی پێشکەوتووی بۆ بەجێهێلان، هەرخۆشیان ئەڵێن کەبەهای٧٢ ملیارد دۆلار چەکی بۆ تالیابان دابین کردووە، ساڵانەش بەڵێنی ٤ملیارد دۆلاریان پێدراوە.
 ئەی ئەو هەموو لاپەڕەی ڕۆژنامەکانی سەربە ووڵاتانی بەناو ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ چی بەسەرهات؟ کە ڕۆژانە یاریان بەژیری ئەم ٨ ملیاردەی مرۆڤەی سەر زەوی کرد؟
چۆن بوو کەلە پڕێک تالیبانی تیرۆرست، ئەو هەموو چەکەیان درایە دەست؟ لەوانەش و لەهەمووشی سەیتر ناکەسەکان دیسان ڕوپەلی ڕۆژنامەکانیان ڕازاندوە کە ئەفغانساتان گۆڕستانی داگیرکەرانە، ئەفغانستان چۆکی بەهەر هەموو ئیمپراتۆریتەکان دادا.
هەروەک چۆن قەڵەم لۆتیەکانی خێڵی فەقێ مستەفای بارزانی، شکست دوای شکست، ئارایشتیان بۆ سەرشۆڕیەکانی خێڵکەی بارزانیەکان کرد.
ئەمە دوا شانۆگەریە خوێناویەکە نیە، سەرەتا وکۆتایش نیە، چوونکە بەهەمان شێوە، دیسان سوپای زەبەلاحی ناتۆیان بەڕێخست، گوایە جارێکی دیکە دژ بە سوپای وەحشیەکانی داعش سەنەگەرەکانیان پڕکرد لە سوپای گەنجە بێگاو نەفامەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا و وولاتانی دیکەی سەربە ناتۆ، بەپاساوی کە داعش هەرەشە دەکات، ئەوەبوو لە عێراق سوریا، بەهەردوو بەشەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانیشەوە، چەوساوەکان کەوتنەوە بەر شەپۆلێکی دیکەی خوێناوی و ماڵوێرانی. کەچی دەبینن کەلە ٥٣٥ ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا تەنها ١٣ کۆنگرێسمان دەنگیان نەداوە، کە بودجەی نوێ بۆ داعش دابین نەکەن بەو بەهانەی ئیتر داعش خاوەن سەرمایە و دەستمایەی خۆیەتی و نەوتی کوردستانی ڕۆژئاواو سوریا بە تورکیا دەفرۆشێت، هەروەها ئاشکرابوو کە فەڕەنساش بڕی ٧٧٨ ملێۆن یورۆ هاوکاری داعشی کردووە، هەروەها کۆمپانیای زەبەلاحی وەک "سۆنی ئیریکسۆن"ی سویدییش هاوکاری داعشی کردووە ، بەڵام بڕەکەیان دیار نەکردووە، ئەم ووڵاتانە، ئەوانەن کە ئاشکرابووە،بێگوومان ووڵاتانی دیکە زۆرن، کەهاوکاری داعشیان کردووە، جا یان نەکەتوونە بەردەست ڕۆژنامەوانان، یان من لێیان بێ ئاگام.
https://www.facebook.com
وەحشەکانی داعش زیاتر لە٧ هەزار ژن ومنداڵیان کوردیان فڕاند، هەروەها کورد ١١ هەزار شەهیدی لە ڕۆژئاوای نیشتیمان هەیە، بێسەروشوێنەکانیش ڕەنگە هەرگیز چارەنووسیان وەک جارەنووسی کیژەکانی ئەنفال کە جووت مافیا پاکانەیان بۆ سەدام کرد کە خاتونی کوردی نەناردووە بۆ مەلهاکانی میسر، ئەمە جگە لە وێرانکردنی نیشتیمانەکەمان، دواخستنی کێشەکەمان، بەڕوونی خێڵی فەقی مستەفای بارزان بەئاشکرا بەشداریان تێدا کرد وپاڵپشتی فاشیەتی تورک داعشیان کرد، کۆمەڵێک لەسەرمایەدارەکانیش بەفەرمی بەشداریان کرد، وەک فاروقی مەلا مستەفا.
شەڕەکەی ئێوان ڕوسیا و ئۆکرانیاش، پەردەیەکی دیکەی ئەو شانۆگەری خوێناویەیە کەناتۆ و ناتۆییەکان بەرپایان کردووە، بەڵگەکان سەراپایان هاوار دەکەن، لەم بارەشەوە بۆچوونمان لەزمانی پلە هەرە باڵا سەربازیەکانیانەوەیە، لەوانە "ڕێچارد بلاک"، نوسەر وڕۆژنامەنوس وئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپای ئیتالی " گیلیتۆ گیسا"، هەروەها گەواهیەکەی "ئیگیلا میرکل" کە ووتی لەکۆبونەوەی "مینسک"دا پوتینی سەرۆکی ڕوسیامان خەڵەتاند، بۆتەواوی گەواهیەکان لەبارەی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا لەم لینکەدا گەواهیەکان دەدۆزیتەوە، کەلە خوودی خۆیانە واتا ناتۆییەکان.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=92293
بەهەمان شێوەی کە ئەو هەرایان بەرپاکرد، کە دژ بەتالیبان، سوپای هەرهەموو ناتۆیان گەیاندە ئەفغانستان، یان وەک ئەوە هەرای پەردەیەکی دیکەی شەڕ دژ بەداعش، نزیکە ٤ ساڵێکیشە گوایە سوید دەیەوێت، ببێتە ئەندامی ناتۆ، پێش ئەوەی کە باس لەئەندام بوونی سوید بکەین، کەئەندامە یانا، بەباشی دەزانم کە بیرهێنانەوە پێویستە، کە ئۆکرانیا ئەندامی ناتۆ نیە، کە هەر هەموو ناتۆ هاوکاری دەکەن، بەهەموو شێوازێک سەربازی، پارە، سیخوڕی چاوە سیخوڕیە ڕادارییەکان، واتا کە ڕوسیا ئەگەر مەترێک لەخاکی ئۆکرانیا داگیر دەکات، واتا سنووری ٥٠ ووڵات داگیر دەکات، نەک بەتەنها "باخموت" یان شارێکی وەک "سۆلیدار"،کەواتە هیچ پێویست نەبوو کە سوید یان فینلاند بچنە ناو ناتۆوەوە و ناوی خۆیان لەکەدار بکەن، پاشان تورکیا خاکی "قبرس"ی داگیر کرد، جائایا هیچیان کرد، یانا؟ نەخێر تورکیا لە ساڵی ١٩٧٤ قیبرسی داگیر کردووە، کەواتە ئەندام بوونی لەناتۆدا تەنها خۆخەڵتاندنە.
بەڵام ئایا سوید ئەندامی ناتۆیە یانا؟ ئەوا ئەڵێن سوید وەک هەموو ئەندامێکی ناتۆ بەشداری شەڕی عێراقی کرد، هەروەها بەشداری شەڕی ئەفغانستانی کرد، هەروەها سوید بەشداری شەڕی لوبنانی کردوە، هەروەها شەڕی کۆنگۆ ژمارەی قوربانیەکانیەکانی سوید ١٧ کەسە، ئیتر ئەندام بوونی یان نەبوونی هیچ مانایەکی نیە، کەواتە ئەوەی دەیبینن کە تورکیا ڕازیە و ڕازی نیە، سەراپای هەمان سیناریۆ خوێناویەکان چاوبەستی جادووانیە، سوید لە ٨ تەموزی ١٧٠٩ کە شەڕەکەی "پۆلتۆڤەی" دۆراند بە سەرۆکایەتی گوستاڤ لەگەڵ پێتەری ڕوسی لە شارۆچکەی "پۆلتۆڤا" ئیتر بەفەرمی گوایە بەشداری شەڕی نەکردووە.
هەروەها بەپێی کۆمەڵێک بەڵگەی ئەمەریکا، بڕە پارەیەکی زۆر، کە ژمارەکەی نازاندرێت چەندە، کەبەمەزنە خۆی دەدات لە ٥٠ ملیارد، ڕەنگە زۆر زۆر زیاتریش، گووم دەبێت، چوونکە ئەو بڕە پارە وەک پاڵپشتی یان اسناد، لەبانکەکانی ئەمەریکادا هەڵگیرابوو، کە پێویستیان بە پارەی بوو، ئەمەریکا دوایکرد کەلە پارەی عێراقیەکان دەربهێندرێت.
بینیان کە پارە بە یەک فڕۆکە ناگوێزرێتەوە، بۆیە بڕیاریاندا کە بە ٦ فڕۆکە، پارەکە بگوێزنەوە، لە نیویوۆرکەوە بۆ بەغداد، کەچی ئەو بڕە پارە زۆرە گووم دەبێت، پاش گەڕان و لێپێچینەوە، بەگووم بوویان لە قەڵەمدا، لەکۆتایدا ووتیان گوایە٢٥٠ ملێۆنێکیان لە لوبنان دۆزیوەتەوە، بەلام بۆ ئەوەش کەس خۆی نەکرد بەخاوەن، ئیتر پارەکە بۆ هەتا هەتایە گووم بوو، بەڵگە و گەواهیەکان لەو لینکەی خوارەوەدایە.
https://www.facebook.com/permalink.php
هەر هەموومان ئاگادارین، کە ئەو گروپە ئیسلامیە سیاسیانەی هاوشێوەی "ئیخوان" داعش، وتالیبان، لەلایەن ئیمپریالیزمەوە دروستکراون، لەو بارەوە بەگڵابە بەڵگە هەیە، لەسەروی هەمووشیانەوە "هیلاری کلینتۆن" بەفەرمی دانیپیادا ئەنێت، کە سەرجەم گروپە ئیسلامیە سیاسیەکان دەستکردی خۆیانە. هەروەها تێڤی فەرمی ئیسرائیل بەرپرسی موساد بانگهێش دەکات ولێی دەپرسێت کەلە پێناو چیدا مانگانە ٢ ملێۆن دۆلارتان داوە بەکەناڵی الجیزه العرەبیه، هەروەها یوسف قەرەزاوی، بەرپرسەکەی موساد ئەڵێ ئەگەر جەزیرە و قەرەزاوی نەبوونایە ئێستا حاڵمان شر دەبوو، ئەوە کەناڵی ئەلجزیرە و یوسف قەرەزاوی وایکرد کە داعش هەموو ووڵاتانی عەرەبی وێران بکات،کەچی خشتی دیوارێکی ئیسرائیلی نەڕووخاند. 
https://www.facebook.com/permalink.php
هەروەها محمەد بن سەلمانیش دانی پیادا ئەنێت،کە سەرجەم گروپە ئیسلامیە سیاسیەکان دەستکردی خۆیانە، بەداخوازی ئیمپریالیزم دروست کراوە، بۆ دژایەتی کۆمەنیزم.
https://www.facebook.com/100082764606948
بەڵام هیچ کاتێک هیلاری کلیتۆن خۆی نەهات کە قومبەلەیەک بتەقێنێتەوە، دڵنیاین کە هیلاری خۆی لەژیانیدا مەلایەکی نەبینیووە، بەڵکوو ئەوە سەردە سیاسیەکانن، هەروەک چۆن بن سەلمانی شازادەی سعودیە ئەڵێ ئێمە دروستمان کرد.
ئەو دزیە گەورەی کەلە گەلانی عێراقیش کرا، بەدڵنیای بەئاگاداری جووت مافیاکەی لای خۆمان و چەتەو مافیاکانی عێراق ئەنجامدراوە،گەواهی ناوێت، هەموو دەبینن کە خێڵی فەقێ مچە بارزانی تۆپیوو، بۆ هەزارەمین جار گەلەکەمانیان تووشی شکست هێنا، کەچی بەچکە کەمتیارەکەیان "ئاری مەسرور مەسعود" بەخۆی ئەسپە گرنبەهاکەیەوە، لە مەراکیش خۆی بادەدات، ئەمەش لەکاتیکدایە کە خەڵک مووچەی نیە، نانی نیە،ئاوی نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە