ئەم دوو دەزگا جاسوسییە تاوانبارانە بناسە

Tuesday, 11/04/2023, 20:05

3448 بینراوە


ئەم دوو دەزگایە کەکار بۆ دەزگای جاسوسی میت دەکەن، توانیویانە تۆڕی جاسوسی لە نێو هەندێ لە حزب و رێکخراوەکان و کەناڵە ئاسمانییەکان و میدیاکان لە هەرێمی باشوری کوردستان دورست بکەن. ئەو داهاتە زۆرەی کە سەرچەتەکانی پدک لە رێگای تاڵانکردنی نەوتی خەڵکی کوردستان دەیدزن، دەیدەن بەو دەزگا جاسوسیانە و ئەوانیش جارێکی دیکە کەسە خیانەتکار ودۆڕاوەکان لە باشور پێدەکڕن و، تێوەیان دەگلێنن لە سیخوڕی و کردە تیرۆریستیەکانی دەوڵەتی تورکیا.
دەزگای جاسوسی میت حاکمی فیعلی هەولێرە، ئەو دەزگایانەش بە ئازادانە بۆ تێکدان و تیرۆر و، بەکارتۆنکردنی حکومەتی هەرێم لە کاردان.
کاتێ باس لە بوونی تۆڕی جاسوسی لە نێو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی دەکرێت، نابێت  لە حزوری فەرمی ئەو دەزگا جاسوسیانە لە سلێمانی و تەواوی هەرێمی باشوری کوردستان، هەواڵێکی سەیر بێت. پێدانی زانیاری لەسەر بوونی مەزلوم کۆبانێ، کاری کرێگرتە و سیخوڕەکانی ئەو دەزگایانەن..
ئەم دەزگایانە تەنانەت لە ناوخودی بنەماڵەی دەستڕۆیشتوو، سەرچەتەکانی پدک، کاران.

1- ئۆیاك( دەزگای‌ هاوكاری‌‌ و پشتگیریی‌ سوپای توركیا).Ordu Yardımlaşma Kurumu (OYAK)

ئۆیاك – لە ساڵی 1961 دامەزراوە دەزگای ئابوری سوپای توركیایە خاوەنی گروپ و كۆمپانیای گەورەیە، سەرچاوەیەكی بەهێزی ئابوری سوپای توركیایە ،سەرۆكی ئۆیاك ( سولیمان ئەردەم)ە، ئۆیاك هاوشانی كاری ئابوری كاری هەواڵگری بۆ ژیتەم ئەنجامدەدات و گرینگی زۆر بەهەواڵگری دەدەن، ئۆیاك لە باشوری كوردستان خاوەنی دەیان كۆمپانیای گەورەیە كە ساڵانە سەرماییەكی  زۆر بۆ سوپا كۆدەكاتەوە و لەبواری هەواڵگریش بەردەوام بە فراوانبوونی تۆرەكانیدایە لەهەرێمی باشوری كوردستان،هەر یەكە لەكۆمپانیاكانی سەر بە ئۆیاك تیمیكی تایبەتمەندی سیخوری هەیە كە كار لەسەر پەكەكە و جوڵەكانی گەریلا دەكات بەبەردەوامی ,ناوی چەند كۆمپانیایەكی سەر بە ئۆیاك لە هەرێمی باشوری كوردستان:
Erdemir – لەبواری بیناسازی و پۆڵا كاردەكات
Isdemir – لەبواری بیناسازی و كەلوپەلی ناوماڵ
Hektas- بواری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری
بەرپرس و سەرپەرشتیاری هەواڵگری ئۆیاك لە هەرێمی كوردستان كەسێكە بەناوی ( ئیرۆڵ ئەیسەر )،لە گوندی ئیتاڵی دادەنیشێت .

2- دەزگای هەواڵگری سڤیل – سیتSİVİL İSTİHBARAT TEŞKİLATI-SIT

دەزگای هەواڵگری سڤیل – سیت.لەلایەن گونتاچ ئەسڵان لەساڵی 2014دامەزراوە. 
گونتاچ ئەسڵان هاورێیەكی نزیكی ئەردۆگانە, سیت كە لەژێر چەتری میتی تورك كاردەكات كاری تایبەتی بریتیە لە كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر وڵاتپارێزان ومرۆڤە نیشتمانپەروەرەکان ,سیت یەكێكی ترە لەو دەزگا هەواڵگرییانەی توركیا كە لەباشوری كوردستان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاریی و سیخورییە لەسەر پەكەكە,سیت خاوەنی ئەسڵی كۆمپانیای (دۆگتاش)ە كەتایبەتە بە بۆ كەل و پەلی ناو ماڵ/مۆبیلیات كە لەچەندین وڵات لقی هەیە و لە باشوری كوردستانیش لە شەقامی شەست مەتری هەولێر,لقی سەرەكیهەیە و،  لە سلێمانی لە شەقامی مەلیك مەحمود و، هەروەها لە كەركوك و بەغداش.
سیت لەژێر ناوی ئابوری و بازرگانی كاری سیخوری دەكات,سیت هەرچەندە خۆی دەزگایەكی سەربەخۆی هەواڵگرییە بەڵام لەژێر چەتری میتی تورك كاردەكات پێشترلەساڵی 2021دا یەكێك لەو كەسانەی كەكاری بۆ سیت كردووە , .بەپێی زانیاریەكان -  سیت – بەچری دەستیكردووە بەچالاكی و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر جولەی كەسانی وڵاتپارێز لە شاری سلێمانی و هەولێر, بەپێی زانیارییەكان سیت زانیاری دەدات بەو كەسانەی داوای ڤیزای توركیا دەكەن و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی و هەرێمی راپەرین بە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر . دوای ئەوەی رەفزی ڤیزا دەدرێ لەلایەن نوسینگەی ڤیزای توركیا لە سلێمانیەوە  بەو كەسانە،  لەلایەن سیخورەكانی سیت –ەوە پێشنیاری كاركردنیان بۆكراوە، هاوكات سیت بەرپرسێكی لەهەولێر داناوە وەك سەرپەرشتیار بەناوی ( ئۆزان) بە رەگەز تورك و چەند كوردێكی باشور و باكوری كوردستانیش كاری لەگەڵدا دەكەن كە شێوەزاری سۆرانی باش دەزانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە