ئێمە پشتگیری لە یاداشتنامەو خواستەکانی خێزانی ئۆتیزمەکان دەکەین!

Monday, 17/04/2023, 18:27

5247 بینراوە


هەموومان دەزانین کە لەم سالانەی دوایدا مەسەلەی زۆربوون و پەرەسەندنی حالەتەکانی ئۆتیزم لە کوردستان لە ئاستێکی یەکجار بەرچاودا زیادی کردوەو بەرۆکی بە هەزاران خێزان گرتووە.
لەھەمان کاتدا زۆربوونی ئەم حاڵەتە دڵەڕاوکێیەکی بەرچاوی لەناو کۆمەڵگادا دروست کردوە و هەر خێزاتێک ترسی لە کۆرپەکەی هەیە کە ئۆتیزم بێت ئاخۆ بکەونە چ باروخۆخێکی ناھەموارەوە .
سەرباری ھەموو ئەمانەش دەزانین کە ئەم حالەتانە بارگرانی و نیگەرانیەکی یەکجار زۆری بۆ ژیانی ئەو خێزانانە دروست کردوە کە منداڵی ئۆتیزمیان ھەیە.
ئەمە لە کاتێکدا، سەرباری بێکاری، هەژاری و نەداری کە بەرۆکی بە خەڵکی کوردستان گرتووە، حکومەتی هەرێم لەمبارەو تائێستا بە شێوەیەکی گشتی هیچ ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی لەئەستۆ نەگرتووە، هەربۆیە ئەم خێزانانە خۆیان سەرباری لەئەستۆگرتنی تەواوی معاناتەکانی ئەم حالەتانە هاوکات خۆیان تائێستە هەموو بەرپرسیاریەتیەکی ژیانی پڕ لە ژانی ئەم مندالانەیان گرتووەتە ئەستۆ!
بۆیە لەئێستەدا ژمارەیەکی بەرچاو لەم خێزانانە لە دەوری یاداشتنامەیەکی شایستە کۆبوونەتەوە کەبەشێک لە خواست و داواکاریەکانی خۆیان لە چەند خالێکدا رێکخستووەو ئاراستەی حکومەت و لایەنە بەرپرسەکانیان کردوە، بەمەبەستی هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانیان لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، ئابوری وکۆمەلایەتی دا.
بۆیە ئیمە وەک کەسانێک کە لە هەر ئاستێکدا کەم تا زۆر ئاگاداری کێشەو معاناتەکانی ئەم خێزانانەو کەسان و منداڵانێکی ئۆتیزم بین، بە هەمان شێوە حکومەتی هەرێم و وەزارەتە ناوبراوەکان بە بەرپرس دەزانین لەبەرامبەر چارەسەرکردنی کێشەی مندالان و کەسانی ئۆتیست و داواکارین کە بەزووترین کات دەست بەکاری چارەسەرکردنی ئەو کێشانەو وەلامدانەوە بە داخوازیەکانی ئەم خێزانانەبن، تا کەمێک لە بارگرانی و کێشەو معاتاتەکانیان وەلام وەرگرێتەوەو مندالانی ئوتیزمیش سەرباری بەسەر بردنی ئەو ژیانە سەختەو بێبەش بوونیان لە زۆرێک لە ئاسوودەی ژیانێکی ئاسای، لایەنی کەم بەهرەمەندبن لە سەرەتایترین مافەکانی خۆیان!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە